بەرخۆدان لە شەقامەکانی ئێلح بەردەوامە

لە ئێلح جەماوەر دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکانیان شەرمەزار کرد، دژی هێرشی پۆلیس دەستیان بە بەرخۆدان کرد.

پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر ئەو جەماوەری بۆ شەرمەزارکردنی داگیرکردنی شارەوانی ئێلح لە چوارڕیانی باسین کۆبوونەوە. پۆلیس بە گازی تیژ و ئاو هێرشیان کرد. جەماوەر ڕوویانکردە شەقامەکان و دەستیان بە بەرخۆدان کرد. گەنجان لە شەقامەکاندا بەربەستیان دانا و بە بەرد وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە.

هاوسەرۆکی دەبەپە کەسکین بایندەر، جێگری هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی محەمەد ڕوشتو تریاکی، هاوسەرۆکانی شارەوانی ئێلح گوڵستان سۆنوک و یەشیل ئیشک و پەرلەمانتارانی دەم پارتی لەنێو جەماوەردا بوون و ڕووبەڕووی هێرشی پۆلیسی تورک بوونەوە. جەختیان کردەوە، دەست لە بەرخۆدان و تێکۆشان هەڵناگرن.

هاوسەرۆک سۆنگول کۆرکماز بریندار بوو

لە گەڕەکی کۆماندۆ گەنجان بەربەستیان دانا و بە بەرد وەڵامی هێرشی پۆلیسیان دایەوە، لە ئەنجامی هێرشی پۆلیس هاوسەرۆکی دەم پارتی شارەکە سۆنگول کۆرکماز بێهۆش کەوت، بە هاوکاری کەسانی دەوروبەر گەیاندرایە نەخۆشخانە.

گەنجان لە شەقامی دیاربەکر بەربەستیان دانا بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و بە بەرد وەڵامی پۆلیسیان دایەوە. سەرەڕای هێرشی پۆلیس گەنجان شەقامەکانیان چۆڵ نەکرد. پۆلیس چەند کەسێکی دەستبەسەرکرد، گەنجان لە شەقامەکان بەربەستیان دانا و بەرخۆدانی گەنجان بە بەرزکردنەوەی درووشم بەردەوامە.

نوێنەرانی شارەکە لە گەڕەک و شەقامەکان بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی گەلی کورد" ڕێپێوان دەکەن.