بەرخۆدانی خانەوادەی شەنیاشار بەردەوامە

بەرخۆدانی خانەوادەی شەنیاشار کە لە بەرانبەر باڵەخانەی دادگای ڕوحا دەستی بە ئیشکگری دادپەروەری کردووە، ٢٥٠ رۆژی تێپەڕاند.

ئەمینە شەنیاشار کە لە سوروجی ڕوحا لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ دوو کوڕ و هاوسەرەکەی لەلایەن پاسەوانەکانی ئیبراهیم خەلیل یلدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە کوژران، لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی کە لە هێرشەکەدا بریندار ببوو، لە ٩ی ئازاری ئەمساڵەوە دەستیان بە چالاکی ئیشکگری دادپەەروەری کردووە. ئیشکگری دادپەروەری لە رۆژی ٢٥٠دا بەردەوام بوو. خانەوادەی شەنیاشار ئەمجارە چالاکیەکەیان لە ماڵەوە ئەنجامدا.

خانەوادەی شەنیاشار لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"تێکۆشانی دادپەروەریمان لە رۆژی ٢٥٠میندا بەردەوام بوو. هۆکاری ئەوەی دۆلار بووەتە ١٠ لیرە، ئەوەیە کە بەهۆی گەندەڵی و نادادپەروەریەوە سامانی وڵات دەچێتە دەرەوە. بۆیەش یان پێویستە دادپەروەری جێبەجێ بکەن، یان دەستلەکاربکێشنەوە."

ف.ق