بەرخۆدانی مێژوویی پیرۆز دەکرێت

پاش بڕیاری یەسەکە بۆ گەڕاندنەوەی مەرسومی عەبدوڵا زەیدان، لە وان بە بەشداری سەدان هەزار کەس ئاهەنگی بەرخۆدان دەستی پێ کرد.

لیژنەی باڵای هەڵبژاردن، مەرسومی ڕادەستی کاندیدی ئاکەپە کردبوو، دیسانەوە ڕادەستی عەبدوڵا زەیدانی کردەوە، کە وەک کاندیدی دەم پارتی بۆ شارەوانی وان هەڵبژێردرا، پاش بڕیاری یەسەکە ئاهەنگی بەرخۆدانی گەل دەستی پێ کرد.

گەل لەبەردەم بینای دەم پارتی کۆبوونەوە و بەرخۆدانی خۆیان پیرۆز کرد. درووشمی "بژی بەرخۆدانی زاپ" و "بژی بەرخۆدانی وان"یان بەرزکردەوە، بڕیار وایە لە کۆڵانی جمهورییەت ڕێپێوان بکەن. چاوەڕوان دەکرێت زەیدان قسە بکات.

تادێت ژمارەی بەشداربووان زیاتر دەبێت و ژمارەیان لە شەقامەکاندا گەیشتۆتە سەدان هەزار کەس. پارتەکە بڕیاریدا بە بە پاسی هەڵبژاردن بچێتە شەقامی جمهوریەت ، ئەوکاتەی دەیان هەزار کەس بەرەو ناوەندی شارەکە دەچن، بە گەیشتنی پاسەکان وتەکان دەست پێ دەکات.