بەرخۆدانی شەنگال بەردەوامە

چالاکی ئێشکگری خەڵکی شەنگال بە ئامانجی پشتگیری لە ئاسایشی ئێزدخان ماوەی ٣٤ڕۆژە بەردەوامە.

بە داواکاری بە فەرمی ناسینی ئاسایشی ئێزدخان، ئێشکگریی خەڵکی شەنگال بۆ خاوەنداریکردن لە ئاسایشی ئێزدخان ٣٤ رۆژە بەردەوامە. خەڵکی شەنگال دەڵێن، تاوەکو داواکانیان جێبەجێ نەکرێت و ئاسایشەکەیان بە شێوەیەکى فەرمی قبوڵ نەکرێت، درێژە بە چالاکییەکان دەدەن. چاوەڕوان دەکرێت تەڤگەری ژنانی ئازاد بە ڕێپێوانێک گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیدانە بکات.

خەڵکی شەنگال ٣٤ ڕۆژە لە دژی رێککەوتنی هەولێر – بەغدا لە سەرشەنگال کە خەڵکی شەنگال ئەو ڕێکەوتنە بە دژی خۆیان دەبینن چالاکی و بەرخۆدان دەکەن ، لە بەردەم ئاسایشی ئێزدخان چادریان هەڵداو و بە ئێشکگریی بەرخودان لە ناوەندی ئاسایشی ئێزدخان درێژە پێدەدەن.

چالاکییەکەیان بە دروشمی "ئێمە هەموومان ئاسایشین" دەستپێکردووە و ئەمڕۆ ماوەى ٣٤ رۆژە بەردەوامیی هەیە و خەڵکی شەنگال لە شارۆچکەکان، گوندەکان و ناوچەکانی دەورووبەری شەنگالەوە دەڕۆن بۆ سەردانی چادری بەرخودانەکە لە بەردەم ناوەندی ئاسایشی ئێزدخان و خاوەنداری لە ئاسایشی ئێزدخان دەکەن.

خەڵکی شەنگال تا ئیستا بە دەیان جارداواکارییەکانیان بەفەرمی داوەتە حکومەتی عێراق، بەڵام تا ئیستا بەرپرسانی عێراق هیچ وڵامێکیان نەداوەتەوە. خەڵکی شەنگالیش جەختیان لەوەکردەوە کە هەتاکوو داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت واز لە چالاکی ناهێنن. بەشداربوانی چالاکییەکە داوایان ئەوەیە کە ئاسایشی ئێزدخان بە شێوەیەکى فەرمی قبوڵ بکرێت ولەچوارچێوەی یاسای عێراقدا دان بە خۆبەرێوەبەری شەنگال دا بنرێت.

چاوەڕوان دەکرێت تەڤگەری ژنانی ئازاد بە ڕێپێوانێک گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان ئیدانە بکات.

ک-ش