بەرخودانی گەریلا لە زاپ
لەبەرامبەر هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی سوپای تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا گەریلا درێژە بە بەرخودانی خۆی دەدات و بە چالاکییەکانی گورز لە داگیرکەران دەوەشێنێت.
لەبەرامبەر هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی سوپای تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا گەریلا درێژە بە بەرخودانی خۆی دەدات و بە چالاکییەکانی گورز لە داگیرکەران دەوەشێنێت.
سوپای تورکی داگیرکەر لە هەوڵی ئەوەدایە باشوری کوردستان بکاتە ناوچەیەکی سەربازی. هەموو رۆژێک ناوچەکە بۆردومان دەکات. لە چوارچێوەی پلانی 'تێکشکاندن'دا کە دەوڵەتی تورک لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ەوە بڕیاری لەسەر دابوو، ماوەی ١٠ ساڵە لە دژی گەلی کورد و بزوتنەوەی ئازادیی کورد هەموو رێگە و رێبازە چەپەڵەکان بەکاردەهێنێت. ئێستا لە باشوری کوردستان بۆ ئەوەی لەلایەن گەریلاوە نەکرێنە ئامانج جلی هێزەکانی زێرەڤانی پەدەکە لەبەردەکەن.
هەموو شەوێک لە گۆڕەپانەکانی ئامێدی و دۆڵی رەشۆڤا لە جموجۆڵدایە. لە تشرینی یەکەمەوە بە بەردەوامی هێرش دەکاتە سەر گوندەکانی ئامێدی. سوپای تورک کە بانگەشە دەکات لە زاپ قوفڵەکە داخراوە، هەموو رۆژێک سەرباز، کەلوپەلی لۆجستی و جبەخانە دەگوازێتەوە بۆ رۆژئاوای زاپ. بەتایبەتی لەسەرەتای مانگی تشرینی دووەمە گواستنەوەی سەربازان و کەلوپەلی لۆجستی بۆ گۆڕەپانەکانی دۆڵی سەرگەلێ، دێرەلۆک و دۆڵی رۆشۆڤا زیادی کردووە. لە چەندین ناوچە کە سوپای تورک ئەو شوێنانەی کردووەتە بنکەی سەربازی، ئەو شوێنانە لەلایەن زێرەڤانی پەدەکەوە دەپارێزرێن.
چواردەوری ئەو شوێنانەی داگیری کردووە بە تەل کە کێشی چەندین تۆن دەبێت، گرتووە. بە دەیان کامێرای حەراری چاودێری دەکات و بە هەستەوەری دەنگ گوێ لە جموجۆڵەکانی دەوروبەریان دەگرن. بەوەش دڵیان ئاوناخواتەوە و چواردەوری خۆیان دەدەنە بەر کاتیوشا و هاوەن. فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە بەردەوامی بەسەریانەوە دەسوڕێتەوە، بە هەلیکۆپتەری کۆبرا شاخ، دەوروبەری گوندەکان و کێڵگەکان دەسوتێنن.
سەرباری هەموو ئەوانەش گەریلا خۆڕاگری دەکات و بە چالاکییەکانی گورزیان لێدەوەشێنێت.