بەرنامەی نەورۆزی قەندیل ڕاگەیەندرا
بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەمساڵ لە قەندیل بەڕێوەدەچێت. هەروەها بەرنامەی ئاهەنگکە ڕاگەیەندرا.
بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەمساڵ لە قەندیل بەڕێوەدەچێت. هەروەها بەرنامەی ئاهەنگکە ڕاگەیەندرا.
چاوەڕوان دەکرێت بە هەزاران کەس بەشداری لە ئاهەنگی نەورۆزی بناری قەندیل بکەن کە لە ٢١ی ئادار بەڕێوەدەچێت.
کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆزی قەندیل بەرنامەی ئاهەنگێڕانەکەی بڵاوکردەوە کە بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی کۆمیتەی ئامادەکار، چالاکییەکانی نەورۆزی ئەمساڵ بە داگیرساندنی ئاگری نەورۆز لە ئێوارەی ٢٠ی ئادار دەست پێدەکات. هەروەها بەو پێیەی مانگی ڕەمەزانە لە نەورۆزی قەندیلەدا، خواردنی حازر بۆ ڕۆژووگران ئامادە دەکرێت.
ئاهەنگەکە لە ٢١ی ئادار کاتژمێر ١٢ لە گوندی ئێندزێ سەر بە هەرێمی قەندیل دەست پێدەکات، چاوەڕوان دەکرێت، زۆربەی گەلەکەمان لە هەموو کوردستان بەشداری ئاهەنگە بکەن.
لکۆمیتەکە ڕایگەیاندووە کە مستەفا دادار، فرمێسک حافیز، جاسیمی ساز، مێدیا حوسێن، کۆما چیای شەنگال، کۆما وارگە و کۆما ڕۆژ لە ئاهەنگەکەدا بەرهەمەکانیان پێشکەش دەکەن.
هەروەها ڕاگەیەندراوە کە کۆمیتەی ئامادەکاریی نەورۆز سوپرایزی تایبەتی بۆ بەشداربووان هەیە.
هەروەها کۆمیتەی ئامادەکار پاسی بۆ هاتو چۆی هاوڵاتیان لە هەموو پارێزگاکان، شاروچەکە و شارەکانی باشووری کوردستان بۆ نەورۆز قەندیل ئامادەکردووە.