بەشێوەی جەماوەریی سەردانی پرسەی گەریلای هەپەگە ئەسەر کرا
لە فارقین بۆ گەریلای هەپەگە محەمەد ئەسەر پرسە دانرا، زۆر کەس سەردانی پرسەکەیان کرد.
لە فارقین بۆ گەریلای هەپەگە محەمەد ئەسەر پرسە دانرا، زۆر کەس سەردانی پرسەکەیان کرد.
لە گەڕەکی سالیکەی سەر بە ناوچەی فارقینی ئامەد بۆ گەریلای هەپەگە محەمەد عەبدولڕەزاق ئەسەر پرسە دانرا. بە پێشەنگایەتی مەبیا_دەر بە شێوەی جەماوەری سەردانی پرسەکە کرا. نوێنەری پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان بەشداربوون. خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدان نیشاندرا و درووشمی "شەهید نامرن" بەرزکرایەوە.
هاوسەرۆکی مەبیا_دەر محەمەد ئەمین کیلیچ لە پرسەکەدا قسەی کرد و گوتی: "سەری بنەماڵە و گەلی کورد ساغ بێت. دڵسۆزیمان بۆ یادی شەهیدان دووپات دەکەینەوە".