بومەلەرزە لە سێرت؛ رێگای سێرت – بەدلیس داخرا
لە سێرت بومەلەرزە روویدا و زیان بە ماڵ و خانووی هاووڵاتییانی گوندی عەیندەرێ گەیشتووە. بەشێک لە شاخەکە هەرەسی کردووە و داڕووخاوەتە سەر رێگای سێرت – بەدلیس و بەو هۆیەوە رێگاکە داخراوە.
لە سێرت بومەلەرزە روویدا و زیان بە ماڵ و خانووی هاووڵاتییانی گوندی عەیندەرێ گەیشتووە. بەشێک لە شاخەکە هەرەسی کردووە و داڕووخاوەتە سەر رێگای سێرت – بەدلیس و بەو هۆیەوە رێگاکە داخراوە.
بومەلەرزەیەک بە گوڕێ ٥.١ پلە بە پێوەری رێکخستن لە ناوچەى مسرجی پارێزگای سێرت روویدا. تاوەکو ئێستا زانیارییەکی روون لەسەر زیانە مرۆییەکانی بومەلەرزەکە لە بەردەستدا نییە، بەڵام زیان بە ماڵی هاووڵاتییانی گوندی عەیندەرێ لە شارۆچکەى زۆقەید گەیشتووە.
هەروەها بەهۆی داڕووخانی زەوییەوە رێگای نێوان سێرت – بەدلیس داخراوە.
ژ.ت