چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی سەیدسادق: خەونی دەوڵەتی تورک زیندەبەچاڵ دەبێت

چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی سەیدسادق لە شوێنی شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین چالاکیان ئەنجامدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی سەیدسادق لە شوێنی شەهیدکردنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین کۆبوونەوە، تاجە گوڵینەیان لە شوێنی شەهیدکردنیان دانا و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان بەست.  

بە ناوی چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانەوە، عەدنان قادر هێرشەکەی شەرمەزار کرد و سەرەخۆشی بۆ کەسوکار و هاوڕێیانی شەهیدان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین دەربڕی، گوتی: لێرەوە پەیامی خۆشمان ئاڕاستەی ئەو لایەنانە دەكەین، كە تاك بە تاكی كورد ئێستا قەڵاچۆ دەكرێت و لەناودەچێت و بێدەنگن، ئەوە ڕەوایەتیدانە بە توركی فاشیست و شۆڤێنی بۆ ئەوەی زیاتر گەنجەكانمان لەناوبەرێت و شەهیدیان بكات".

عەدنان قادر هێرشەکەی بە ترسنۆکی و فاشیستی دەوڵەتی تورک ناساند و گوتی: "بەڵام ئیرادەی گەل زۆر لەوە بەهێزترە، پەیاممان بۆ ڕژێمی توركیا هەیە، ناتوانێت خەونی گڵاوی خۆی لە كوردستان جێبەجێبكات، چونكە باوباپیرانیشیان نەیانتوانی ئەو كارە بكەن، بۆیە دڵنیابن هەمان شەقی زەمانەیان بەردەكەوێت، ئەو خەونەیان زیندەبەچاڵ دەبێت".

پاشان ڕەخنەی لە هەڵوێستی حزبە باڵادەست و ئۆزپۆزیسیحنەکان کرد و گوتی: "لەو ڕۆژەوە نەیانتوانیوە بە تەنها بە بەیاننامەیەكیش ئیدانەی ئەو كارە تیرۆریستییەی سەر ڕۆڵەی نەتەوەكانمان بكەن، ئەوە نیشانەی كلكایەتیی و جاشایەتیی عەقڵی خەسێنراوی ئەوانە، ناتوانن لە ئاستی بەرپرسیارێتی ئازاری گەلەکەماندا بن، داوایان لێ دەكەین بەخۆیاندا بچنەوە هەڵوێست وەربگرن، هیچ نەبێت بچنە بەرەی گەلەوە هاوخەمی كارەساتەكانی گەلەكەیان بن".