چالاکی لەسەر سنووری قامیشلۆ: پێویستە دەستبەجێ گۆشەگیری هەڵبگیرێت

لە چالاکی ئێشکگری لەسەر سنووری قامیشلۆ کە دژی هێرشە داگیرکارییەکان دەستی پێ کردووە، گوترا کە ڕێبەر ئاپۆ دەتوانێت کۆتایی بە شەڕ بهێنێت و داوا کرا دەستبەجی گۆشەگیری هەڵبگیرێت.

چالاکی ئێشکگری لەسەر سنووری قامیشلۆ و ناوچەی نسێبینی مێردین کە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپایی نەتەوەیی سوریا (NSA) بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستی پێ کردووە، ٤ ڕۆژە بەردەوامە. شاندی ئێلح پشتگیری چالاکییەکەیان کرد. گەل لە کاتژمێرەکانی بەیانییەوە لە گۆڕەپانی چالاکییەکە کۆبوونەوە، بە درووشم و گۆرانی سڵاویان لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد و ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر هێرشەکان. سەدان کەس ئامادەی چالاکییەکە بوون، یەلەکی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"یان پۆشی و ئێشکگریان دەست پێ کرد.

پەرلەمانتارانی دەم پارتی کاموران تانهان و جۆرج ئاسڵان پشتگیری چالاکییەکەیان کرد.

"چالاکییەکان بێ وەستان بەردەوام دەبن"

هاوسەرۆکی دەم پارتی ئێلح سۆنگول کۆرکماز گوتی: "شەڕ چەندێک بەردەوام بێت، تا کۆتایی پشتگیری لە گەلی ڕۆژئاوا دەکەین. تا کۆتاییهاتنی ئەم شەڕە قێزەونە، چالاکییەکانمان بێ وەستان بەردەوامە. ڕۆژئاوا شکۆی ئێمەیە. شکۆی خۆمان دەپارێزین".

"پێویستە دەستبەجێ گۆشەگیری هەڵبگیرێت"

پەرلەمانتاری دەم پارتی کاموران تانهان تیشکی خستەسەر دیداری ڕێبەر ئاپۆ، وتەکەی ڕێبەر ئاپۆی بیرهێنایەوە لە گوتی "گۆشەگیری بەردەوامە، ئەگەر هەلومەرج بڕەخسێت، هێزی تیۆری و پراکتیکی ئەوەم هەیە کە ئەم پرۆسەیە لە زەمینەی شەڕ و توندوتیژییەوە بگوازمەوە بۆ زەمینە یاسایی و سیاسی". ئاماژەی بەوە کرد هەرچەند ٥٥ ڕۆژ بەسەر دیدارەکە تێپەڕی بەڵام حکومەت هیچ هەنگاوێکی نەناوە، نە گۆشەگیری و نە شەڕ کۆتاییان نەهاتووە، گوتی: " لە دوایین دیدار لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان هەروەها ڕایگەیاند کە هێزی ڕاگرتنی شەڕی هەیە. وەک دەزانرێت ئەمڕۆ دەوڵەتە ئیمپریالیستەکان دەیانەوێت ڕۆژئاوا گۆشەگیر بکەن. ئەوان دەیانەوێت ئەو خاکانەی کە خەڵک بە ئارامی تێیدا دەژین، بگۆڕن بۆ هەرێمی شەڕ. ئێمە هەمیشە دەستی ئاشتی درێژ دەکەین ئەگەر ئەوان جددی بن، موخاتەب ڕوونە. ئێمە دەزانین ئەو کەسەی کۆتایی بە شەڕەکە دەهێنێت بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە. بۆ ئەمەش پێویستە دەستبەجێ گۆشەگیری هەڵبگیرێت. دەبێت هەلومەرجێک دروست بکرێت بۆ ئەوەی ئاشتی بێتەکایەوە".

ڕاگەیاندراوەکە بە بەرزکردنەوەی درووشـم و هەلهەلە کۆتایی هات. چالاکییەکە سبەی بەردەوام دەبێت.