بە دیمەن

چالاکی ئاسمانی گەریلا: ٥ داگیرکەر سزادران

یەکینەی شەهید دۆغان زناری هەپەگە بۆ پێشوازی لە یادی ١٥ی ئاب (تەباخ) لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ چالاکی ئاسمانی ئەنجامدا. لانیکەم ٥ داگیرکەر سزادران و ١٣ی دیکەش برینداربوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی ئاسمانی یەکینەی شەهید دۆغان زنار راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە سەرەتای راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "یەکینەی شەهید دۆغان زنار بۆ پێشوازی لە هەڵمەتی مێژوویی ١٥ی ئاب کە بە پێشەنگایەتی فەرماندەی نەمرمان هاوڕێ عەگید ئەنجامدرا، چالاکی ئاسمانییان ئەنجامدا. سوپای تورکی داگیرکەر کە هەموو رۆژێک لە زەویەوە گورزی بەردەکەوێت، لە هەڵمەتی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا کە تەکنەلۆژیایان خستووەتە خزمەت تاکتیکەکەیان، لە ئاسمانیشەوە گورزی بەردەکەوێت".

'٥ داگیرکەر کوژران. ١٣ داگیرکەریش برینداربوون'

لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی چالاکی ئاسمانی گەریلاوە ئەم زانیارییە راگەیەندراوە:

"لە نێوان ١-١١ ی ئاب لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ بە کەرستەی ئاسمانی لە بارەگاکانی سوپای تورکی داگیرکەر وەشێندرا. لە شاخی ئێف ئێم، لە شاخی ئامێدی، لە شاخی بەهار و گۆڕەپانی بەرخودانی سەرگەلێ ٨ جار لە ئاسمانەوە لە داگیرکەران وەشێندرا. لە ئەنجامدا ئەوەندەی بۆمان روونبووەتەوە؛ ٥ داگیرکەر سزادران، ١٣ داگیرکەر برینداربوون، ٥ خێمە لەناوبران و گورز لە سێ مۆڵگە وەشێندرا".

ناسنامەی ئەو داگیرکەرانەی سزادراون

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا زانیاری لە بارەی ناسنامەی ئەو داگیرکەرانە خراوەتەڕوو، کە بە سزاگەیەندراون و جەختیش کراوەتەوە کە سوپای تورکی داگیرکەر لە گورزی قورسی گەریلا قوتار نابێت.

"زانیارییەکان لە سەر ناسنامەی بەشێک لە داگیرکەران کە سزادراون یاخود برینداربون بەم جۆرەیە؛ ئەوە یەکلابووەتەوە کە سێ ئەفسەر بە پلەی جێدار بە ناوەکانی ئومید شاهین، باقی کالان و زیار ڤورال، سەرپەلێک بە ناوی ئیبراهیم گوڤەرجین، سەربازی کرێگرتە تۆڵگا ئارموت و ئۆکتای جەنگیز سزادراون یاخود برینداربوون. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و میدیای شەڕی تایبەتەکەی ئەنجامەکانی ئەو چالاکیانەی گەریلا و ئەو گورزانەی لە داگیرکەران وەشێندراون بە هیچ جۆرێک ئاشکرایان نەکردووە، ئەگەر کوژراو و بریندارەکانیشیان پەردەپۆش بکەن، لە گورزی گورچکبڕی ئاسمانی و زەمینی گەریلانی ئازادی کوردستان، کە لە سەر رێبازی فەرماندە عەگید رێدەکەن، ناتوانن خۆیان قوتار بکەن".