چالاکیی بنەماڵەی دوکۆ ٣١ ڕۆژی تێپەڕاند

بنەماڵەی گوڵستان دوکۆ لەبەردەم دادگای دێرسیم چالاکیی دانیشتنیان ئەنجامدا. چالاکییەکەیان ٣١ رۆژی تێپەڕاند و رایانگەیاند، بەردەوام دەبن لە چالاکییەکەیان تاوەکو روونبوونەوەى چارەنووسی کچەکەیان.

گوڵستان دوکۆ خوێندکاری زانکۆی مونزور لە دێرسیم، لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ەوە بێسەروشوێن بووە.

بنەماڵەی دوکۆ لە سەرەتای مانگی یەکەوە لەبەردەم دادگای دێرسیم  دەستیان بە چالاکیی دانیشتن کردووە تاوەکو چارەنووسی کچەکەیان روون ببێتەوە.

چالاکیی بنەماڵەى دۆکو ٣١ ڕۆژی تێپەڕاند و رایانگەیاند، بەردەوام دەبن لە چالاکییەکەیان و لە چالاکییەکەیاندا وێنەی کچەکەیان بەرزکردبووە و پرسییان: گوڵستان لە کوێیە؟.

ئەندامانی پلاتفۆڕمی ژنانی دێرسیمیش پشتگیریی بنماڵەکە و چالاکییەکەیان کرد.

ژ.ت