چالاكیی گه‌ریلا له زاپ چۆن ئه‌نجامدرا؟
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له زاپ چوونه ناو سه‌نگه‌ره‌كانی سه‌ربازانی داگیركه‌ر و له پێنج قۆڵه‌وه لێیاندان. له ئاكامدا چه‌ندین داگیركه‌ر كوژران و چه‌ندین چه‌ك ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له زاپ چوونه ناو سه‌نگه‌ره‌كانی سه‌ربازانی داگیركه‌ر و له پێنج قۆڵه‌وه لێیاندان. له ئاكامدا چه‌ندین داگیركه‌ر كوژران و چه‌ندین چه‌ك ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
گه‌ریلایه‌ك، كه به‌شداری له‌و چالاكییه‌دا كردبوو باسی چالاكییه‌كه ده‌كات.
گه‌ریلا تی ڤی دیمه‌نی نوێی چالاكیی ٨-٩ی كانونی یه‌كه‌می له هه‌رێمی زاپ بڵاوكرده‌وه.
له دیمه‌نه‌كه‌دا گه‌ریلایه‌كی ژن له به‌رده‌م ئه‌و كه‌ره‌سته سه‌ربازیانه‌دا، کە ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه باس له چالاكییه‌كه ده‌كات.
گه‌ریلا ژنه‌كه باسی له‌وه‌كرد، ته‌نانه‌ت تا مه‌ودای دوو مه‌تری، كه گه‌ریلا له سه‌نگه‌ره‌كانی داگیركه‌ران نزیكبوونه‌وه، داگیركه‌ران هه‌ستیان پێنه‌كردین و وتی، "تا ئه‌و كاته‌ی هاوڕێیانمان چه‌كی تاكه‌كه‌سی و نارنجۆكیان به‌كارنه‌هێنابوو داگیركه‌ران هه‌ستیان به هه‌ڤاڵانمان نه‌كردبوو". ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌نرا، كه له‌و چالاكییه‌دا چه‌كی حه‌راری (ته‌رماڵ)یش به‌كارهێنراوە.
ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزەکانی پاراستنی گەل (هه‌په‌گه) پێشتر به راگه‌یه‌نراوێك ئه‌م زانیاریانه‌ی له‌سه‌ر چالاكییه‌كه بڵاوكردبوه‌وه:
"هێزه‌كانی گه‌ریلای ئێمه له نێوان ٨-٩ی كانونی یه‌كه‌م له گۆڕه‌پانی گردی شه‌هید مونزوری زاپ، له دژی داگیركه‌ران به تاكتیكی سه‌رده‌می نوێی گه‌ریلا ئۆپراسیۆنێكی شۆڕشگێڕی هەماهەنگیان ئه‌نجامدا. زانیاریی فراوان له‌سه‌ر ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی، كه له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس دا به‌ڕێوه‌چوو به‌م جۆره‌یه:
کاتژمێر ١٤:٠٠ی ٨ی کانوونی یەکەم لە سەرەتای ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکەدا لە شاخی شەهید مونزورەوە بە چەکی قورس گورزی بەهێز و گەورە لە سەنگەرەکانی دوژمن درا. پاشان تیمە گەڕۆکەکانی گەریلامان دەستیان بە جموجوڵەکانیان کرد و لە ٥ قۆڵەوە لە سەنگەرەکانی داگیرکەرانیان دا و خستنیانە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان. تیمی یەکەم و دووەمی هێرشی پرۆفیشناڵ لە نیوەشەودا و لە کاتژمێر ٠١:٠٠ بە شێوەیەکی هەماهەنگ چوونە سەر دوو سەنگەر و حەشارگەیەکی داگیرکەران. قۆڵی یەکەمی چالاکییەکە بە بۆمب و چەکی تاکەکەسی لە حەشارگەکەی داگیرکەرانیان دا، کە ژمارەیەک داگیرکەری تیادا بوو. هێزەکانمان لەو حەشارەگەیەدا ٥ داگیرکەریان سزا دا و چوونە سەر تەرمی داگیرکەرەکان و دەستیان بەسەر ٢ چەکی ئێم – ١٦ ، بۆمبهاوێژێک، چەکێکی بی کەی سی، جانتایەک و چەندین کەلوپەل و کەرەستەى تری سەربازی دا گرت.
قۆڵی دووەمی چالاکییەش بە بۆمبی دەستی و نارنجۆک و چەکی تاکەکەسی لە ٢ سەنگەری داگیرکەرانیان دا. هێزەکانمان لە ماوەیەکی کورت دا هەر ٢ سەنگەرەکەیان تێکشکاند و چوونە سەر تەرمی ٣ داگیرکەر. قۆڵی سێیەمی چالاکییەکەش هەر لەو کاتەدا لە داگیرکەرانی سەر شاخی شەهید مونزوریان دا. لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی دا، قۆڵی چوارەم و پێنجەمی چالاکییەکە بە چەکی قورس لە داگیرکەرانی قەڵای بێدەوێ-یان دا و ئامانجی دیاریکراویان تێکشکاند.
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس دا بە شێوازی هەڵۆ لە پڕ و بە توندی هێرشیان کردە سەر ئۆپەراسیۆنی داگیرکەران و لێیاندان. تیمە گەڕۆکەکانمان لە ماوەی ١٠ خولەکدا بە شێوازی لێدانی ئاپۆیی لە ماوەی ١٠ خولەکەدا هەموو ئامانجە دیاریکراوەکانی سەر شاخەکەیان خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان. هێزەکانمان هیچ زیانێکیان نەبوو. لە ئەنجامی ئەو چالاکییە سەرکەوتووانەیەدا چەندین داگیرکەر سزادران و هێزەکانمان چونە سەر ٨ تەرمی داگیرکەران و دەستیان بەسەر ٢ چەکی ئێم-١٦ و بۆمبهاوێژێک و چەکێکی بی کەی سی و جانتایەک و چەندین کەلوپەلی تری سەربازی دا گرت.
ئەو ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییە لە کەسایەتیی ئەو هەڤاڵانەمان دا، کە بە چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە شەهید بوون، بۆ یاد و تۆڵەى هەموو شەهیدەکانمان ئەنجامدرا".
ژ.ت