چالاکیی مانگرتنی مەخمور لە ١٧هەمین رۆژدایە

چالاکیی مانگرتن لە کامپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە بەشداریی دەستەى ٩هەمی مانگرتوان بەردەوامە.

چالاکیی مانگرتن بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر ئیمراڵی لە ١٨ی کانوونی ٢٠٢٠ەوە دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ لە ١٧هەمین رۆژدایە.

بە رێکخستنی مەراسیمێک دەستەی ٩هەمی مانگرتوان چالاکییەکەیان لە دەستەى پێشووی مانگرتوان وەرگرت و درێژەیان بە چالاکییەکەدا.

مەراسیمی وەرگرتنی چالاکیی مانگرتنەکە بە خولەکێک رێزگرتن بۆ یادی گیانبەختکردوانی ئازادی دەستیپێکرد و یادی شۆڕشگێڕان ساکینە جانسز، لەیلا شایلەمەز و فیدان دۆغان کرایەوە.

مەراسیمی وەرگرتنی چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخودانی زیندانەکان" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی پێهات.

ژ.ت