چالاکییەکانی گەریلا بە بۆنەی ١٥ی ئابەوە: ٦ داگیرکەر بە سزاگەیەندران

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، لە چالاکییەکان بە بۆنەی هەڵمەتی ١٥ی ئابەوە لانیکەم ٦ داگیرکەر بە سزاگەیەندراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کە لە چالاکییەکان لە هەرێمەکانی مەتینا و زاپ لە دژی هێزەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، ٦ داگیرکەر بە سزاگەیەندراون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە دەووڵەتی داگیرکەر لە بەرامبەر گەریلا تائێستاش چەکی قەدەغە و گازی کیمیایی بەکاردەهێنێت.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم وردەکارییانەی بڵاوکردەوە:

لە هەڕێمی مەتینا؛

١٢ی ئاب کاتژمێر ٠٦:٤٠ بە تاکتیکی نیشانەشکێنی کامێرایەکی چاودێری حەراری سەر بە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەرێ مەتینا کرایە ئامانج و لەناوبرا. کاتژمێر ١١:١٥ بە تاکتیکی نیشانەشکێنی داگیرکەرێک بە سزاگەیەندرا کە بۆ گۆڕینی کامێرا تێکشکێندراوەکە چووبووە ناوچەکە. ئەو چالاکیە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

١١ی ئاب کاتژمێر ١٥:٢٠ و ١٥:٥٦ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی درا.

١٢ی ئاب کاتژمێر ٠١:٥٦ بە تاکتیکی نیشانەشکێنی لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی درا و داگیرکەرێک سزادرا.

١٢ی ئاب کاتژمێر ١٧:١٥ بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی درا و گورز لە مۆڵگەیەک وەشێندرا.

١٣ی ئاب کاتژمێر ٠٦:٠٠ بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی وەشێندرا.

١٣ی ئاب کاتژمێر ١٢:٣٠ بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی درا و گورز لە ٢ مۆڵگە وەشێندرا.

١٣ی ئاب کاتژمێر ٢٣:٥٥ لە مەودایەکی نزیکەوە بە چەکی سوک لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی درا. لەو چالاکیەدا؛ مۆڵگەیەک کە سێ داگیرکەری تێدابوو لەناوبرا و مۆڵگەیەکی دیکەش کە ٢ داگیرکەری تێدابوو، لەناوبران. لەوێ ٤ داگیرکەر سزادران و ٢ داگیرکەریش بریندابوون، دوو مۆڵگە لەناوبران و گورز لە کۆنتینەرێک وەشێندرا. هەروەها ٣ کامێرای حەراری و ٣ پرۆژێکتۆر لەناوبران.

١٢ی ئاب کاتژمێر ١٨:٣٧ بە چەکی نیوئۆتۆماتیک لە کامێرایەکی داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار وەشێندرا.

١٢ی ئاب کاتژمێر ٢٣:٢٦ هێزەکانمان لە هەلیکۆپتەرەکان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار هاتنە دەست و جموجۆڵی هەلیکۆپتەرەکان وەستێندرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکرا؛

١٣ی ئاب تونێلەکانی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ١٣ جار بە گازی کیمیایی و ٢ جاریش بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.

١٢ی ئاب تونێلەکانی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٢ جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

١١، ١٢ و ١٣ی ئاب گۆڕەپانەکانی شەهید شەریف، لۆلان، شاخی شەهید هێمن، سنین، بەربرزن لە هەرێمی خواکورک ١٤ جار، گۆڕەپانەکانی دەشتی کافیا، زێڤکێ، دێرەشێ، شیێ، شاخی کون، زەنگیلی هەڕێمی گارە ١٠ جار، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٤ جار، گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شێلادزێ و سەرێ مەتینا لە هەرێمی مەتینا ٢ جار، گۆڕەپانەکانی شاخی شەهید جیهان، سورەدێ، کورتەک، بێیوان، کۆموتای هەڕێمی قەندیل ٥ جار؛ بە گشتی ٣٥ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران".