چالاکییەکانی گەریلا لە زاپ، خواکورک، مەتینا و گارە

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ، خواکورک، مەتینا و گارە لە دژی سەربازانی تورکی داگیرکەر چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزادرا، درۆنێک خرایەخوارەوە و سیستمێکی کامێرای حەراری لەناوبرا.

راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

١٢ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار بە نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا. داگیرکەرێک سزادرا.

١٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٨:٢٥ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٣ مینی داگیرکەران لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە لەناوبران.

١٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢٢:٤٤ لە گۆڕەپانی بەرخودانی ئامێدی بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیک گورز لە حەفارەیەکی زرێپۆش وەشێندرا.

لە هەرێمی خواکورک؛

١٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٧:٣٠ لە شاخی شەهید هێمن بە چەکی قورس لە داگیرکەران وەشێندرا، کامێرایەکی چاودێری حەراری لەناوبرا.

لەهەڕێمی مەتینا؛

١٠ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٢١:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ بە چەکی کەسیی لە کامێرایەکی حەراری داگیرکەران درا.

لە هەرێمی گارە؛

١٣ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١١:٠٠ لە گۆڕەپانی سپیندار درۆنێکی جۆری مینی بایراکداری داگیرکەران لەلایەن هێزەکانمانەوە خرایەخوارەوە.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغە؛

١١ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار جارێک بە درۆنێکی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران.

١٢ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٧ جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.

١٠، ١٢ و ١٣ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

١٠، ١١، ١٢ و ١٣ی تشرینی یەکەم لە هەڕێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شەهید شەریف، کەندەکۆڵا، خنێرەی سەروو، بەربزن ٧ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی شیە، شاخی زەنگیل، دەریێ حرچ، رێبینێ، دەشتی کافیا، دۆڵا میرانێ، سێدارێ، سیسەر، دێرەشێ، سپیندارێ ١٣ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی جودی و شاخی بەهار ٥ جار، لە هەرێمی قەندیل گۆڕەپانی بێپاڵان ٢ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی سەری مەتینا، شێلازێ و بێشیلی ٥ جار؛ بە گشتی ٣٢ جار ئەو شوێنانە بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

١٠، ١٢ و ١٣ی تشرینی یەکەم لە هەڕێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی شەکیف، شەهید شەریف ١٣ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بەرخودانی مەتینا ٢١ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ١٥ جار؛ بە گشتی ٤٩ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران."