چارەنوسی ٣ ژنی ئەندامی رەژاک کە لەلایەن پەدەکەوە دەستگیرکراون نادیارە
سی ژنی ئەندامی رەژاک لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە رفێنران، چوار رۆژە هیچ زانیاریەک لەبارەیانەوە نییە.
سی ژنی ئەندامی رەژاک لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە رفێنران، چوار رۆژە هیچ زانیاریەک لەبارەیانەوە نییە.
بەبۆنەی ٧مین ساڵیادی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤، شاندێکی رێکخستنی ژنانی ئازادی کوردستان (رەژاک)، سەردانی شەنگالی کردبوو. خەولا محەمەد حەسەن و جوانە عەبدولباقی ئەندامانی ئەنجومەنی رەژاک و سەیران ئەحمەد حەسەن ئەندامی رەژاک کاتێک لە شەنگال دەگەڕانەوە، لە بازگەی کەڵەک دەستگیرکران.
ویژدان نورەدین ئەندامی ئەنجومەنی گشتی رەژاک دوێنی لەمبارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتیبووی، "ئەندامانمان کاتێک لە شەنگال دەگەڕانەوە لە بازگەی کەڵەک دەستگیرکران و تاوەکو ئێستا چارەنوسیان نادیارە. لەبارەی دەستگیرکردنیان هیچ زانیاریەک بڵاونەکراوەتەوە. رێکخستنی ئێمە لەلای حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەل لەلای حکومەتی عێراق فەرمیە. ئێمە وەک رێکخراوێکی ژنان لە ناو کۆمەڵگادا کار دەکەین."
ویژدان داوای لە پەدەکە کرد کە بە زوترین کات ئەندامەکانی ئازاد بکات و بە پێچەوانەوە رێگەی دیکە دەگرنەبەر.
ف.ق