چوارەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی خۆسەری دیموکراتی شەنگال دەستی پێکرد

ئەنجومەنی خۆسەری دیموکراتی شەنگال چوارەمین کۆنگرەی خۆی دەستپێکرد. کۆنگرەکە بە بەشداریی ٢٥٠ نوێنەر لە هەموو پێکهاتەکانی شەنگال دەستیپێکرد.

چوارەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی خۆسەری دیموکراتی شەنگال بە دروشمی "خۆبەڕێوەبەری پردی ئازادییە" دەستیپێکرد. لە سەرەتای کۆنگرەکەدا، لەسەر کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری شەنگال، فیلم نمایشکرا.

کۆنگرەکە بە بەشداریی ٢٥٠ نوێنەر بەڕێوە دەچێت و ماوەی 2 ڕۆژ بەردەوام دەبێت .

لە کۆنگرەکەدا نوێنەرانی پێکهاتەی عەرەب، شیعە و مەسیحی، ئایینی، پیران، هونەرمەندان، ڕۆژنامەنووسان، کرێکاران و رەنجدەران ئامادەبوون لەنێو میوانەکاندا ئێزدییانی ئەورووپا و ڕووسیاش هەن.

نوێنەرانی مەسیحی و شیعە و عەرەب هەم وەک میوان و هەم وەک نوێنەر بەشداری کۆنگرەکەیان کرد . ئەم بەشدارییە بە هەنگاوێکی گرنگ و مێژوویی بۆ هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە دەبینرێت.

بەم نزیکبوونەوەیە خۆبەڕێوەبەری دەیەوێت ببێتە مۆدێلێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە عێراقدا. کۆنگرەکە بەوتەی نوێنەرەکان بەردەوامە

یەکەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیی شەنگال لە دوای فەرمانی ٢٠١٤ بەڕێوەچوو و وەک وەڵامێک بۆ فەرمانەکە هەڵسەنگاندرا.

ف.ق