دانیشتنی دادگای له‌یلا گیوڤه‌ن به‌ڕێوه‌چوو

دانیشتنی دۆسیه‌ی هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده‌ له‌یلا گیوڤه‌ن به‌ڕێوه‌چوو.

سێهه‌م دانیشتنی دۆسیه‌ی په‌یوه‌ست به‌ هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده‌ له‌یلا گیوڤه‌ن له‌ دادگای سزا قورسه‌كانی نۆهه‌مینی ئامه‌د ئه‌نجامدرا. گیۆڤه‌ن له‌ زیندانی ژنانی خارپێت له‌ رێگه‌ی ڤیدیۆییه‌وه‌ به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ بوو.

گیوڤه‌ن وتی، "ره‌نگه‌ من به‌ هۆی ئه‌و دۆسیانه‌وه‌ ١٠ ساڵ سزا بدرێم، به‌ڵام گرنگ بۆ من ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئاشتی باڵ به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌دا بكێشێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی وڵاته‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن، من ده‌توانم ٤٠ ساڵیش له‌ زینداندا بمێنمه‌وه‌".

ده‌سته‌ی دادگا دانیشتنه‌كه‌ بۆ ٦ی حوزه‌یران هه‌ڵپه‌سارد.

هـ . ب