دانیشتوانی وان: ڕێگا و موخاتەب بۆ چارەسەریی ڕوونە
دانیشتوانی وان سەبارەت بە پرۆسەی دانووستان و گفتوگۆ بۆ چارەسەریی پرسی کورد، جەختیان لەوە کردەوە موخاتەب ڕێبەر ئاپۆیە.
دانیشتوانی وان سەبارەت بە پرۆسەی دانووستان و گفتوگۆ بۆ چارەسەریی پرسی کورد، جەختیان لەوە کردەوە موخاتەب ڕێبەر ئاپۆیە.
دانیشتوانی وان چاوپێکەوتنەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە دوای ٤٤ مانگ بە گرنگ دەنرخێنن و ئاماژەیان بەوەدا پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ ڕێگە و چارەسەریی کۆی پرسەکانە.
محەمەد سەڤینچ کە کاری جوانکاری دەکات، تیشکی خستە سەر هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا کە دوای قسەکانی سەرۆکی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی هاتنەئاراوە و وتی: "هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوا مانای چییە؟ ئەگەر باسی ئاشتی دەکرێت موخاتەب ڕێبەر ئاپۆیە، بچن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ گفتوگۆ بکەن. بەڵام ئەگەر مەبەستیان ئاشتی نییە کۆمەڵگا بە بە درۆ لە خشتەنابرێت و فریونادرێت. هێرش بۆسەر باشووری کوردستان و ڕۆژائاوا مانای چییە؟ زەحمەتە مرۆڤ لەمە تێبگات. بێگومان ئێمە ئاشتیمان دەوێت. دەبێت برایەتی کورد و تورک پێکبێت. پێویستە ئێمە خاوەن مافی یەکسان بین و کۆتایی بە جیاکاری بێنن.
'دەبێت دیدار لەگەڵ موخاتەب بکرێت'
حسێن ئاکداغ کە لەوان خاوەن خواردنگەیە، بەم شێوەیە دوا: "دەبێت ئەم شەڕە ٥٠ ساڵە بە ئاشتی کۆتایی بێت و لەگەڵ موخاتەبی پرسی کورد دیدار ساز بکرێت کە ڕێبەر ئاپۆیە. لێدوانی ڕێبەر ئاپۆ و هەڵگرتنی گۆشەگیر هەنگاوێکی زۆر گرنگە. دەبێت لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بکرێت. ئەوان باسی ئاشتی دەکەن و هێرش دەکەنە سەر ڕۆژائاوا. ئەمەش لە خزمەت ئاشتییدا نابێت و خزمەتی شەڕ دەکات. ئێمە ساڵانێکە ئەم ڕاستییە دووپات دەکەینەوە و بە هەڵە لێمان تێدەگەن."
'نابێت پرۆسەی چارەسەر بکرێتە قوربانی بەرژەوەندی و لێکدانەوەی تەسک"
زەکی ئۆروک کە خاوەن دووکانی پێڵاوفرۆشتنە پێداگری لەسەر چارسەری و گفتوگۆ کرد و وتی: "ئەمە لەبەرژەوەندی هەموو کۆمەڵگایە، بانگهێشتی دەسەڵاتداران دەکەم، بەیەوەکەوە دابنیشن و گفتوگۆ لەسەر ئەم پرسە بکەن. موخاتەبی ئەم پرسە ڕێبەر ئاپۆیە. ئەگەر ئەمڕۆ چارەسەری ئەم پرسە نەکەن دواڕۆژ ئاڵۆزتر دەبێت. ئەگەر ئەم پرسە پێش ٢٠ساڵ چارەسەر کرابایە ئێستا ئێمە لەدۆخێکی تردا دەبووین. گەر ئەمڕۆش چارەسەر نەکرێت دوای ١٠ساڵیتر دۆخەکە خراپتر دەبێت. لە هەموو جێگەیەک کاریگەری لەسەر هەمووان هەیە. پارە و سامانێکی زۆر لە شەڕدا خەرج دەکرێت کە ئەگەر ئەو پارەیە لە شەڕدا خەرج نەکرایە، ئەمڕۆ باری ئابووری و تەندرووستی و پەروەردە هێندە خراپ نەدەبوو. ئیدی کاتی چارەسەرکردنی ئەم پرسەیە. چارسەرکردنی ئەم پرسە نابێت بکرێتە قوربانی لێکدانەوەی بچووک و بەرژەوەندخوازانەی تەسکی تایبەتی."