له ٢٧ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢١ هێزه‌كانی عێراق كتوپڕ ویستیان بچنه ناو كه‌مپی په‌نابه‌رانی شه‌هید رۆسته‌م جودی (مه‌خمور) و ده‌وروبه‌ری كه‌مپه‌كه‌یان به ته‌لبه‌ند گه‌مارۆدا. به‌و هۆیه‌وه گه‌لی كه‌مپه‌كه به‌ره‌و بازگه‌كه خرۆشان و ناڕه‌زایه‌تی توندیان ده‌ربڕی. دوای ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و دیدار، هێزه‌كانی عێراق كشانه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه له ١ی كانونی دووه‌می ٢٠٢٢دا له دژی ته‌له‌بندكردن، له نزیك بازگه‌ی كه‌مپه‌كه خێوه‌تی چالاكی هه‌ڵدرا. ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی چالاكیه‌كانی كه‌مپه‌كه به راگه‌یه‌نراوێك كۆتایی به چالاكیه‌كه هێنرا.
به‌ر له راگه‌یه‌نراوه رۆژنامه‌وانیه‌كه خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له سه‌رجه‌م شه‌هیدان ئه‌نجامدرا. دوای رێزلێگرتنه‌وه له‌سه‌ر ناوی كۆمیته‌ی چالاكیه‌كه هاوسه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی گه‌ل نه‌شاد كارا قسه‌ی كرد.
نه‌شاد كارا باسی له‌وه‌كرد، كه دانیشتووانی كه‌مپه‌كه ٢٨ ساڵه له‌به‌ر سته‌م، زۆرداری و سیاسه‌ته‌كانی نكۆڵی و پاكتاوكاری ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر خاكی خۆیان كۆچبه‌ر بوون. كارا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له قۆناغی كۆچبه‌ریدا به‌رده‌وام به‌ره‌وڕووی چه‌وساندنه‌وه، گه‌مارۆ و هێرش بوونه‌وه و به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا: "له‌و قۆناغه‌دا گه‌لی كه‌مپه‌كه هه‌موو كات به پێی رێسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان جوڵاوه‌ته‌وه. له هه‌ر شوێنێك نیشته‌جێ بووه هیچ مه‌ترسیه‌كی دروست نه‌كردووه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی گه‌لی كه‌مپه‌كه‌ش، حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام ویستوویه‌تی ده‌وروبه‌ری كه‌مپه‌كه گه‌مارۆ بدات و گه‌لی كه‌مپه‌كه رووبه‌ڕووی پرش و بڵاوبوونه‌وه بكات.
له‌م دواییه‌دا حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر داوای په‌ده‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك ویستبووی كه ده‌وروبه‌ری كه‌مپه‌كه ته‌لبه‌ند بكات. گه‌لی كه‌مپه‌كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌مارۆیه هه‌ڵوێستی پێویستی نواند و به چالاكی هه‌ڵدانی خێوه‌ت هه‌ڵوێستی خۆی نیشاندا. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیه‌دا په‌یامێك كه گه‌لی كه‌مپه‌كه ده‌یویست بیدات به رای گشتیی و كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی هه‌رێم گه‌یشته شوێنی خۆی. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه كۆتایی به چالاكیه‌كه‌مان ده‌هێنین. به‌ڵام به‌رامبه‌ر به هه‌ر چه‌شنه هێرشێك كه به‌سه‌ر كه‌مپه‌كه‌دا بسه‌پێنرێت ئێمه به چالاكی جیاجیا ئێمه هه‌ڵوێست و ناڕه‌زایه‌تی نیشان ده‌ده‌ین. له‌و پێناوه‌شدا داواكاریه‌كمان له حكومه‌تی عێراق هه‌یه كه له‌سه‌ر داوای ده‌وڵه‌تی تورك نه‌جوڵێته‌وه. گه‌لی كه‌مپه‌كه به تێكۆشان و به‌رخودانی خۆیان خاوه‌نداری له ئیراده‌ی خۆیان ده‌كه‌ن".
راگه‌یه‌نراوه‌كه به دروشمه‌كانی ‘بژی رێبه‌ر ئاپۆ‘ و ‘بژی به‌رخودانی مه‌خمور‘ كۆتاییهات.
هـ . ب