دارەکانی گوندی حەسانەی ئاشورییەکان لە ژێر سەرپەرشتیی سەربازانی تورک دا دەبڕدرێنەوە
دارەکانی گوندی حەسانەی ئاشورییەکان بە سەرپەرشتیی سەربازانی سوپای تورک و بە پاساوی "دروستکردنی تاوەر" دەبڕدرێنەوە.
دارەکانی گوندی حەسانەی ئاشورییەکان بە سەرپەرشتیی سەربازانی سوپای تورک و بە پاساوی "دروستکردنی تاوەر" دەبڕدرێنەوە.
بەپێی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، لە ٢٧ی تەموزەوە دەست بە بڕینەوەی دارەکان کراوە.
گوندی حەسەنە دەکەوێتە ناحیەی سلۆپی لە بناری چیای جودی. ئەم گوندە لە ساڵانی ١٩٩٠دەکان دا بەهۆی گوشارەکانی دەوڵەتەوە چۆڵکرابوو. گوندنشینان ناچاربوون بەهۆی گوشار و زۆردارییەکانەوە گوندەکەیان چۆڵ بکەن و کۆچ بۆ ئەوروپا بکەن، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٠دا گەڕاونەتەوە سەر خاکەکەیان.
بەڵام لە دەروازەی چوونە ناو گوندەکەدا بنکەى سەربارزی دروستکراوە و هاتوچۆکردن بۆ گوندەکە بە بەردەوامی لە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵ دایە.
ئەمجارەیان بە پاساوی دروستکردنی بورج و تاوەر لە شوێنە بەرزەکاندا بۆ سەربازان و جەردەوانان دەست بە بڕینەوەی دارەکانی گوندی حەسانەى ئاشوری کراوە.
بەپێی زانیارییەکان، سەربازانی تورک سەرەڕای بڕینەوەی داری گوندنشینەکانیان و هەڕەشەشیان لە گوندنشینەکان کردووە و وتویانە: " قبوڵی بکەن و نەیکەن، ئەگەر ئەنجوومەنەکەتان بەڵگەنامە پێویستەکان واژۆ نەکات، ئەوا بە شێوەیەکی تر بە ئەنجومەنەکەتانی واژۆ دەکەین و دارەکانیش دەبڕینەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە، کەسێک بەناوی شێخموس بابات لە سێگرکا لە ناوەی قلەبان تەندەری تاڵانکردن و بڕینەوەی دارەکانی وەرگرتووە.
لە ماوەی دوو ڕۆژدا هەزاران دار لە زەوی و کێڵگەکانی دامێنی گوندی حەسانەددا بڕاونەتەوە.
ژ.ت