داعش لە کەرکوک هێرشی کرد: ٢ پۆلیسی عێراق کوژران
چەتەکانی داعش لە کەرکوک هێرشیان کردە سەر خاڵێکی پۆلیسی فیدڕالی عێراق. لە ئەنجامدا ٢ پۆلیس کوژران و پۆلیسێکیش بریندار بوو.
چەتەکانی داعش لە کەرکوک هێرشیان کردە سەر خاڵێکی پۆلیسی فیدڕالی عێراق. لە ئەنجامدا ٢ پۆلیس کوژران و پۆلیسێکیش بریندار بوو.
ئەمیر نوری وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، چەتەکانی داعش لە ناوچەی ڕیازی کەرکوک هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی پۆلیسی فیدڕالی عیراق.
ئەمیر نوری ئاماژەی بەوەکرد کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ پۆلیس کوژراون و پۆلیسێکیش بریندار بووە و وتی، " چەتەکان بە چەکی سووک هێرشیان ئەنجامداوە."
وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ئاماژەی بەوەشکرد کە دوای هێرشەکە دەستیان بە لێکۆلینەوە کردووە و لە ناوچەکە دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردووە.
ف.ق