داواکاری گشتیی نەژادپەرست لێدوانی لەسەر ئەکین وان بە تاوان ناساند

سەرحەد چایلاک داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک لە موش لە کاتی دەست بە کاربوونییەوە بە شێوازی مەهەپە  سەرنجەکان ڕادەکێشێتە سەرخۆی. ئەوە داواکارە گشتییە نیشانەى مەهەپەی لە ژوورەکەیدا هەڵواسیوە و لێدوانیش لەسەر ئەکین وان بە تاوان دەزانێت.

سەرحەد چایلاک داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک لە موش لە کاتی دەست بە کاربوونییەوە بە شێوازی مەهەپە  سەرنجەکان ڕادەکێشێتە سەرخۆی. ئەوە داواکارە گشتییە نیشانەى مەهەپەی لە ژوورەکەیدا هەڵواسیوە و لێدوانیش لەسەر ئەکین وان بە تاوان دەزانێت.

سەرحەد چایلاک داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک، لە کاتی خوێندنی زانکۆدا سەرۆکی ڕێکخراوی نەژادپەرستی "ئولکو ئۆجاکلاری"ی دەکرد. دوای ئەوەش، کە لە وان وەک داواکاری گشتی دانرا، هەر بەردەوام بوو لە کردار و هەڵسوکەوتە ڕەگەزپەرستانەکانی.

کاتێک ئەو داواکارە ڕەگەزپەرستە بۆ وەرگرتنی وتە داوا لە نوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و سیاسەتمەداران دەکات، وتەکانیان بدەن، هەمیشە لەگەڵیاندا بەقسەی وەک "ئێمە ڕێگە نادەین ئەم وڵاتە دابەش بکرێت" دەیکات بە مشتومڕ و سوکایەتییان پێدەکات. هەروەها هەمیشە سەردانی سامی پەکبای سەرۆکی شارەوانیی ئاکەپەی کۆرکوت دەکات و خەڵاتی پێدەبەخشێت و مەدالیا لە سەرۆکی ئاکەپەوە وەردەگرێت.

سەرحەد چایلاک لە مانگی ئایاری ٢٠١٩ەوە و لەو کاتەوە کراوە بە داواکاری گشتی فەرمانی دەیان ئۆپەراسیۆنی دژ بە سیاسەتمەدارانی کورد و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەرکردوە. هەروەها تەسبیحێک لە شێوەی سێ ئاژەڵ (هێما و نیشانەکانی نەژادپەرەستی) بە دەستەوە دەگرێت، وێنەی سێ ئاژەڵەکەشی بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە کردووە، بەو کارانە تێر نابێت و وێنەى سێ ئاژەڵ و گورگێکیشی لە ژوورەکەیدا هەڵواسیوە.

یەکێک لە کردەوەکانی ئەم دواییەی ئەو داواکارە گشتییە نەژادپەرستە ئەوەیە، کە دۆسیەیەک لە ساڵی ٢٠١٨ بڕیاری بە "دوادانەچوونی" بۆ دەرکرابوو بە پاساوی "بەڵگەی نوێ" دیسانەوە خستوویەتییەوە کار.

چایلاک لە دژی سەرۆکی کۆمەڵەى مافی مرۆڤ (ئیهەدە)ی موش و دەیان سیاسەتمەداری کورد ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد. لە کاتی وتە وەرگرتنەکانیدا بە شێوەیەکی ناڕەوایانە و ناهەقانە هەڵسوکەوت و رەفتاری لەگەڵ سیاسەتمەدارانی کورد دا کرد و ئەوانیش ناڕەزایەتیان لە دژی نیشاندا. داواکاری گشتی چایلاکیش لە بەرامبەردا داوای لە دادگا کردبوو سزای زیندانیکردن بەسەر ئەو  سیاسەتمەدارە کوردانەدا بسەپێنێت.

داواکاری گشتی چایلاک لەسەر کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیەکانی ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٨دا، کە لە مووش ڕێکخراون سکاڵانامەیەکی ئامادە کردووە و راگەیاندراوی رۆژنامەنووسی لەسەر نزیکایەتیی ئابڕوبەرانەی هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە تەرمی گەریلایەکی شەهیدی هەپەگە بە ناوی ئەکین وان، کە ساڵی ٢٠١٥ لە ناوچەى گمگمی موش شەهید بوو، بە "پروپاگەندە کردن بۆ ڕێکخستن" لێکداوەتەوە. هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک جلوبەرگیان لە تەرمەکەى ئەکین وان دەرهێنابوو و هەندێک بەشی جەستەیان شێواندبوو، لەو کاتەدا بڵاوکردنەوەى وێنەکانی ئەو تاوانە کاردانەوەی زۆر گەورەی لێکەوتەوە.

هەر لەو کاتەدا پارێزگاری موش بەهۆی ئەو ئابڕوچوونەی هێزە ئەمنییەکانەوە دەستیکردبوو بە لێکۆڵینەوە لە پۆلیسە ئەرکدارەکان، بەڵام  چایلاک بڵاوکردنەوەی کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەکان لە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)دا بە تاوان لێکداوەتەوە. داواکارە گشتییە نەژادپەرستەکە لەو ڕاگەیاندراوە ڕۆژنامەوانییانە، کە لە (ANF)د بڵاو کراونەتەوە فایلێکی گەورەی دروست کردووە.

بەهۆی سکاڵاکەی چایلاکەوە، سەرۆکی کۆمەڵەى مافی مرۆڤ (ئیهەدە) لە موش تاریق گونەش ٢ مانگ زیندانیکرا. تا ئیستا بەهۆی سکاڵاکانی ئەو دۆسیەی داواکاری گشتییەوە هیچ سیاسەتمەدارێکی کورد زیندانی نەکراوە، بەڵام دانیشتنی دووەمی دادگا لەسەر ئەو دۆسیە لە ٢٢ی حوزەیران دا بەڕێوەدەچێت.

ژ.ت