ئاندۆک چەکدار ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەری کۆمەڵەکانی گەنجان لەبارەی واتای ١٥ی تەباخ بۆ گەنجانی کوردستان قسەى بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و باسی لە ئەرکی گەنجانی کوردستان لە ساڵی ٣٨هەمینی هەڵمەتەکەدا کرد.
ئاندۆک چەکدار سەرەتا ٣٧هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخی لە هەموو گەلی کوردستان و گەنجانی ئاپۆیی کوردستان پیرۆز کرد و لە کەسایەتیی فەرماندەی گەورە مەعسوم کۆرکماز دا بە خۆشەویسی و رێز و منتەوە یادی شەهیدانی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی کردەوە.
ئاندۆک چەکدار رایگەیاند، هەڵمەتی گەریلایی شۆڕشگێڕیی ١٥ی تەباخ بە فیشەکی یەکەم پێناسە دەکرێت و بە ئیرادەی گەنجانی کوردستان، بڕیاری ژیانی ئازادی لە دژی فاشیزم ئافراندووە و راشیگەیاند، "وەک یەکەم گولـلە لە دژی فاشیزم و کۆیلەتی بوو. ئەو فیشەکە، کە لە کۆیلەیەتی و فاشیزم درا، کوردی لە خۆڵەمێشی خۆی سەرلەنوێ ئافراندنەوە، هۆشمەندیی پێدا و بە فیداکاری و ئازایانە بەشداریی قۆناغەکەى پێکرد. هەڵمەتی گەریلایی شۆڕشێگڕیی ١٥ی تەباخ بێگومان پشتبەستووە بەو بوارە مێژووییەوە و ئەو میراتە کۆکراوەیەیە".
ئاندۆک چەکدار رایگەیاند، ئەو هەڵمەتە قۆناغێکە، کە بە بڕیاری ئازادی و هەبوون لەلایەن ریبەر ئاپۆ لە نەورۆزی ١٩٧٣ دا درا و لەو کاتەوە دەستیپێکرد. ئاندۆک راشیگەیاند، "دواتر ئەو قۆناغە بەناوی شۆڕشگێڕانی کوردستان وەک بزووتنەوەییەک، کە گەنجان دەستیانپێکرد ناسێنرا. بە ورە و ئیرادەی تێکۆشان و دینامیزمی گەنجان بەرەوپێش ڕۆیشت. لە ١٥ی تەباخی ١٩٨٤ دا بە پێشەنگایەتیی فەرماندە مەعسوم کۆرکوماز لە دهێ و شەمزینان هەڵمەتی گەریلایی دەستیپێکرد. تێکۆشانێک، کە قۆناغ بە قۆناغ گەورە دەبوو، بە ئازایەتی، بڕیاداری و فیداکاری لە دژی داگیرکەری، کۆیلەیەتی و هەوڵە پاکتاوکارییەکان و سڕینەوەى کورد، بڕیارێک و هەڵوێستێکی بێ هاوتا و مێژوویی بوو. لەبەر ئەوەش ئازایەتییەکی گەورە بە هەموو کوردستان دەبەخشێت. بوێری بە گەل و گەنجانی کوردستان دەدات. لەسەر ئەو بنەمایە شەپۆ بە شەپۆل لە شارەکانی کورداندا بەشداربوون بۆ ناو ریزەکانی گەریلا روویدا و بووە تێکۆشانێک، کە بۆ داوای ئازادیی گەنجان شەپۆل بە شەپۆل گەورە بوو".
ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کۆمەڵەکانی گەنجان وتی، هەڵمەتی ١٥ی تەباخ گەریلایەتیی لە چیاکانی کوردستان و تێکۆشانی گەنجانی کوردستانی دروستکرد و وتی، "ئەوەى بڕیاری لێدرا بڕیاری ئازادی بوو. بڕیاری رزگارکردنی کوردستان بوو. بڕیاری ئافراندنی کوردی ئازاد بوو. بۆیە بووەتە تێکۆشانی گەنجانی کوردستان، کە دڵیان بۆ ئازادی لێدەدات".
لەبارەی رۆڵی گەنجان لە ساڵی ٣٨ی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ دا ئاندۆک چەکدار وتی، کۆمەڵەکانی گەنجان بە ئامانجی دەرکردنی داگیرکەری لەسەر کوردستان، دروستکردن و بونیاتنانی وڵاتێکی ئازاد و ژیانێکی دیموکراتیک تێدەکۆشێت و کار دەکات و وتی، "لە ساڵی ٣٨ دا هەڵمەتی ١٥ی تەباخ لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادکردنی رێبەر ئاپۆ و کوردستاندا، ئێمە بە بڕیار و پێداگرین، کە دوایین گورزی کوشتن و رووخان لە دوژمن دەدەین و دوژمن لە کوردستان دەردەکەین. بەو ئامانجەوە، ئیدعا و بڕیارداری و پێداگریی ئێمە ئەوەیە، کە بە هەموو هێزی خۆمانەوە خۆمان لە هەموو روویەکەوە ئامادە کردووە و ئامادەتریش دەکەین و تێکۆشان بەڕێوەدەبەین. لە دۆخێکدا، کە جگە لە تێکشکاندن و رووخانی فاشیزم رێگایەک نییە، ژیانێکی ترمان بۆ نەهێڵدراوەتەوە، ئێمە لە قۆناغێکداین کە فاشیزم بە شێوەیەکی هەمەلایەنە هێرش دەکات و هەوڵ دەدات کوردان پاکتاو بکات.
لەبەر ئەوەش لە هەموو ناوچەکان و شوێنەکانی کوردستان، رژێمی پاکتاوکار بۆ کوشتنی کوردان دەستبەکار بووە و بۆ ئەوەش هەموو فێل و ساختەکار و شێوازێک بەکار دەهێنێت و دەستی بە هێرشێکی بەرفراوان کردووە. فاشیزم لە کوردستان و گەورە شارەکانی تورکیا، لە باکووری کوردستان، لە رۆژئاوا و باشووری کوردستان هەموو رۆژێک بۆ لە ناوبردنی کوردان، بۆ لە ناوبردن و سڕینەوەى ئەو بەها و نرخانە، کە تێکۆشانی ئازادیی کوردستان ئافراندونی هێرشی جۆراوجۆر ئەنجام دەدات و بۆ هێرشەکانی هەموو شێوازێک دەگرێتە بەر و بەکاریان دەهێنێت. لە قۆناغێکی وەهادا جگە لە خۆپاراستن و بەرخودان هیچ رێگایەکی تر بۆ کوردان نەماوەتەوە.
رژێمی پاکتاوکار و فاشیست هەموو رۆژێک زیاتر هار دەبێت و بۆ پاکتاوکردنی کوردان هێرش ئەنجام دەدات. لە قۆناغێکی وەهادا، کە گەنجانی کوردستان هەموو کات دەبنە ئامانجی زوڵم و لەناوبردن و سڕینەوە و نکۆڵیکردن، لە کاتێکدا لە گەورە شارەکانی تورکیادا هەموو رۆژێک هێرش لە دژی کوردان ئەنجام دەدرێت، ئیدی کاتی ئەوە هاتووە، کە گەنجانی کوردستان لە هەموو روویەکەوە لە دژی داگیرکەریی هار و فاشیست دەست بە جموجوڵەکانیان بکەن. بەو بڕوایەوە و بەو ئازایەتییەوە ئێمە داوا لە گەنجانی کوردستان دەکەین، کە بەشداری ناو ریزەکانی گەریلا بن و فاشیزم تێکبشکێنن".
ژ.ت