دەداش و سەربازانی تورک هێرشیان کردە سەر گوندنشینان: ٥ کەس برینداربوون

لە گوندێکی ناوچەی جزیری شڕنەخ گوندنشینان ناڕەزاییان لەبەرانبەر گواستنەوەی سەعاتەکانی کارەبادا. سەربازان هێرشیان کردە سەر گوندنشینان. لە ئەنجامدا ٥ کەس بریندار بوون و ٦ کەسیش دەستگیرکران.

تیمەکانی دەداش ویستیان سەعاتەکانی ماڵان لە گوندی باسکای ناوچەی جزیری شڕنەخ ببنە سەر ستونەکانی کارەبا. گوندنشینان ناڕەزاییان دەربڕی.

لەسەر داواکاری کۆمپانیای کارەبا (دەداش) بە سەدان سەرباز رژانە نێو گوندەکە. سەربازان بە ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش هێرشیان کرد.

لە هێرشەکەدا ئاوی توند و گازی بیبەر بەکارهێنران. ٥ کەس لە هۆش خۆیان چوون کە زۆربەیان ژن بوون.

لە هێرشەکەدا ٨ کەس سەرەتا دەستگیرکران کە دووانیان ژن بوون، دواتر ژنەکان ئازاد کران.

ف.ق