ده‌وڵه‌تی تورك دارستانه‌كانی كوردان تاڵان ده‌كات، له‌سه‌ر ئینته‌رنێتیش داره‌كان ده‌فرۆشێته‌وه‌

ده‌وڵه‌تی تورك كه‌ دارستانه‌كانی باكوری كوردستان تاڵان ده‌كات، ئه‌م جاره‌ش له‌سه‌ر ئینته‌رنێت داره‌كان ده‌فرۆشێت.

زیاتر له‌ ٢ ساڵه‌ له‌ هه‌رێمی به‌ستای شڕنه‌خ و چیاكانی جودی و گابار له‌ ژێر چاودێری هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ردا ناوچه‌ دارستانیه‌كان تالان ده‌كرێن.

به‌ تایبه‌تتی گونده‌كانی كانیامیر، براپه‌شۆ، ده‌یندارۆك، جنیوه‌ر، به‌لوزه‌ر، ریسۆر، سه‌رێرو، تیكه‌را، قورتكا پێشوو، گرێده‌ینجه‌، شێرڤان، خه‌رتكبه‌ستێ و ناڤیانی هه‌رێمی به‌ستا، دار له‌لایه‌ن جاشه‌كانه‌وه‌ ده‌بڕدرێنه‌وه‌.

ده‌وڵه‌ت له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌و ناوچانه‌ كه‌ تالانی كردووه‌، ده‌رگای بۆ به‌رتیل كردووه‌ته‌وه‌. داره‌كان له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی میدیای دیجیتاڵ و ئینته‌رنێت بۆ فرۆشتن داده‌نێت.

ئه‌و دار به‌ڕویانه‌ی له‌ چیای جودی و هه‌رێمی به‌ستا بڕدراون، له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی فه‌یسبووك به‌ ناونیشانی "له‌ شڕنه‌خ له‌ ده‌ستی دووه‌م ده‌یفرۆشن" ده‌ستیان به‌ فرۆشتن كردووه‌.

كه‌سێك به‌ ناوی مه‌مۆ جان وێنه‌ی بارهه‌ڵگرێكی پڕ له‌ داری به‌ نوسینی " دار بۆ فرۆشتن، داری به‌ڕوو، ناردن بۆ هه‌موو شوێنێك، گواستنه‌وه‌ به‌ هه‌زار و ٥٠٠ لیره‌ له‌سه‌ر ئێوه‌یه‌" بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

راگه‌یه‌نرا كه‌ زۆر كه‌س به‌م جۆره‌ له‌ هه‌ژماره‌كانی خۆیان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا داره‌ بڕاوه‌كان نمایش ده‌كه‌ن و داره‌كان به‌ زۆر شار ده‌فرۆشن.

هـ . ب