ده‌وڵه‌تی تورك له‌ به‌ستا داره‌كان ده‌بڕێته‌وه‌

ده‌وڵه‌تی تورك به‌ مه‌به‌ستی بڕینه‌وه‌ی داره‌كان له‌ هه‌رێمی به‌ستای شڕنه‌خ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ گوندنشینه‌كان كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ خۆجێییه‌كانه‌وه‌ وه‌رگیراون، ده‌وڵه‌تی تورك هه‌وڵ ده‌دات له‌ هه‌رێمی به‌ستا كه‌ له‌ نێوان شڕنه‌خ و به‌رواری سێرتدایه‌، هێرشێكی به‌رفراوان بكات.

راگه‌یه‌نرا كه‌ به‌مه‌به‌ستی بڕینه‌وه‌ی داره‌كان له‌ هه‌رێمی به‌ستا گوشار خراوه‌ته‌ سه‌ر گوندنشینان و ئه‌گه‌ر داره‌كان نه‌بڕنه‌وه‌ جاشه‌كان داره‌كان ده‌بڕنه‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ بۆ باركردنی ئه‌و دارانه‌ی ده‌بڕدرێنه‌وه‌ سه‌دان ئۆتۆمبێل ئاماده‌كراوه‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌ هه‌رێمیه‌كان ده‌وڵه‌تی تورك له‌ مێرگامۆری به‌ستا كه‌ شوێنێكی ستراتیژییه‌ ده‌یه‌وێت بنكه‌ی سه‌ربازی دروست بكات.

هـ . ب