دۆخی زیندانیانی بادینان لە مەترسیدایە
بەھۆی بەردەوامبونیان لە مانگرتن رەوشی زیندانیانی بادینان و ئەو پێنج چالاکوانەی شیلادزێ کە لەسەر خۆپیشاندان دەستگیر کراون “زۆر خراپه و وەسیەتنامەیان ڕادەستی خێزانەکانیان کردووە”.
بەھۆی بەردەوامبونیان لە مانگرتن رەوشی زیندانیانی بادینان و ئەو پێنج چالاکوانەی شیلادزێ کە لەسەر خۆپیشاندان دەستگیر کراون “زۆر خراپه و وەسیەتنامەیان ڕادەستی خێزانەکانیان کردووە”.
ئەیهان سەعید، نوینەری زیندانیکراوانی بادینان لە بەیاننامەیەکدا هۆشداری دەدات لە دۆخی زیندانیانی ابدینا ون ئەو چالاکوانانەی لە شیلادزێ دەستگیرکراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ماوەی ساڵێک و چوار مانگە پێنج چالاکوانی شێلادزێ لەگەڵ چەندین زیندانی دیکەی بادینان لە ئاسایشی گشتی ھەولێر زیندانیکراون. ئەمرۆ لە ڕێگای کەسوکاریانەوە ھەواڵی تێکچۆنی دۆخی تەندروستی ئەو پێنج زیندانیەی بادینانمان پێگەیشت کە خەلکی شێلادزێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە یەکیک لە چالاکوانەکان لە زینداندا بە هۆی دریژی ماوەی مانگرتنەکەی لە هۆش خۆی چووە و “دۆخیان زۆر خراپە و داوای ئاشکراکردنی چارەنوسیان دەکەن و وەسەتنامەی خۆشیان بە کەسوکاریان داوە کە چاوەرێی مردن دەکەن”.
ئەیهان وتویەتی، ئەم دۆسیەیە لەسەر ماف و ڕای جیاوازە و چەندین پێشلکاری بەرامبەریان کراو و نمونەشی هێناوەتەوە و دەڵێت: زیندانیەکان لە لایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە زۆر بە توندی ئەشکەنجدراون، ڤیدیۆ کراون. ڕێگەیان پێ نادەن پارێزەری خۆیان ببینن و لەکاتی لێکوڵینەوەدا گشت وتە و ئیفادەکانیان گۆڕدراون و پێیان ئیمزا کردوون کە نەیان زانیوە چی نوسراوە.
ئەو داوای لە ڕایگشتی کردووە کە فریای ئەم چالاکوانانە بکەون و داواس دەکات: بە زووترین کات ڕێگە بدەن چاویان بە پارێزەرەکانیان بکەوێت و رۆژی دادگاییکردنیان دیاری بکرێت وڕای گشتی، میدیا، داواکاری گشتی و دەستەڵاتی دادوەری، لایەنەکان، یونامی دەستەی مافی مرۆڤ، نوێنەرانی وڵاتان لەھەرێم و رێکخروە جیھانیەک کار بۆ دیمۆکراسی و ماف و ئازادی بکەن، چونکە ئەو چالاکوانانە لەسەر ڕای جیاواز و خۆپیشاندان و خەباتی مەدەنی سزادراون.
ناو و رۆژی رفاندنی چالاکوانە دەستگیرکراوەکانی شێلادزێ کە تا ئێستا دادگایی نەکراون:
مەحمود ناجی سديق (چالاکڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠
کوڤان تارق جبرائیل (چالاکڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠
یوسف شەریف ئیبراهیم (چالاکڤان) .. شێلادزێ ٩/١٢/٢٠٢٠
ئەمجەد یوسف مستەفا (چالاکڤان) .. شێلادزێ ١٤/١٢/٢٠٢٠
نێچیرڤان بەدیع حاجی (چالاکڤان) .. شێلادزێ ١٤/١٢/٢٠٢٠
ف.ق