دەم پارتی ٧٥ شارەوانی بەدەستهێنا

بە گوێرەی ئەنجامە نافەرمیەکان دەم پارتی لانیکەم ٧٥ شارەوانی بەدەستهێناوە، کە سێ لەوانە گەورە شارەن و ٧یشیان شارن.

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) سەرباری هەموو ساختەکار و گزییەکانی دەسەڵات لە هەڵبژاردنی خۆجێییدا سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا. ئاکەپە-مەهەپە کە لە سەرتاسەیر باکووری کوردستان زیاتر لە ٥٥ هەزار پۆلیس و سەربازیان گواستبووەوە، دیسان نەیانتوانی ئەنجام بەدەستبهێنن. گەلی کورد لەو بازنانەی هەبژاردن کە هەڕەشەی ئۆپراسیۆنی دەرەوەی سنووریان لێدەکرا، چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان و وتیان "دەمپارتی".

بە گوێرەی ئەنجامە نافەرمیەکان دەم پارتی تائێستا شارەوانیەکانی ٣ گەورە شار، ٧ شار، ٥٨ ناوچە و ٧ شارۆچکەی بە دەستهێناوە.

لە بێدلیس ژمارەیەکی زۆر لە دەنگەکانی دەم پارتی پوچەڵ کراونەتەوە و کێبڕکێ هێشتا بەردەوامە. ٩ هەزار سەرباز و پۆلیس گواسترابوونەوە بۆ شڕنەخ و دەم پارتی لەو بارەوە بەردەوامە لەسەر تانە و سکاڵاکانی.

بە پێی ئەنجامە نافەرمیەکان، ئەو شارەوانیانەی دەم پارتی بەدەستیهێناون ئەمانەن:

گەورە شارەکان:

ئامەد

وان

مێردین

شارەکان:

١-ئاگری

٢-ئێلیح

٣- جۆلەمێرگ

٤- ئیدر

٥- موش

٦- سێرت

٧- دێرسیم

ناوچە:

١-گیادین/ ئاگری

٢- بازید/ ئاگری

٣- ئاڤکەڤر/ ئاگری

٤- چاردێران

٥- تاتوان/ بێدلیس

٦- رەزان/ ئامەد

٧- بسمل/ ئامەد

٨- خانا ئاخپار/ ئامەد

٩- پیران/ ئامەد

١٠- ئەرخەنی/ ئامەد

١١- هێنێ/ ئامەد

١٢- پەیاس/ ئامەد

١٣- کاراز/ ئامەد

١٤- پاسور/ ئامەد

١٥- لجێ/ ئامەد

١٦- فارقین/ ئامەد

١٧- سور/ ئامەد

١٨- باژێرێ نو/ ئامەد

١٩- دەپ/ خارپێت

٢٠- قەرەچۆبان/ ئەرزروم

٢١- قەرەیازی/ ئەرزڕوم

٢٢- تاتۆس/ ئەرزڕوم

٢٣- گەڤەر/ جۆلەمێرگ

٢٤- دیگۆر/ قەرس

٢٥- قازخمان/قەرس

٢٦- ئارتوکولو/ مێردین

٢٧- کەربۆران/ مێردین

٢٨- دێرک/ مێردین

٢٩- قۆسەر/ مێردین

٣٠- شەمرەخ/ مێردین

٣١- نسێبین/ مێردین

٣٢- ئاکدەنیز/ مێرسین

٣٣- کۆپ/ موش

٣٤- ملازگر/ موش

٣٥- گمگم/ موش

٣٦- بێرەجوک/ رحا

٣٧- هەواگ/ رحا

٣٨- سەرێکانی/ رحا

٣٩- خەلفەتی/رحا

٤٠ حیلوان/ رحا

٤١- پرسوس/ رحا

٤٢- وێرانشار/ رحا

٤٣- مسرج/ سێرت

٤٤- جزیر/ شڕنەخ

٤٥- هەزەخ/ شڕنەخ

٤٦- سلۆپی/ شڕنەخ

٤٧- مسک/ وان

٤٨- ئەبەخ/ وان

٤٩- شاخ/ وان

٥٠- ئارتەمێتان/ وان

٥١- ئەردیش/ وان

٥٢- وەستان/ وان

٥٣- پایزاڤا/ وان

٥٤- رێیا ئارموشێ/ وان

٥٥- بێگرێ/ وان

٥٦- قەلقەلی/ وان

٥٧- سەرای/ وان

٥٨- توشبا/ وان

شارۆچکە

١-خەلەفەلی/ ئیدر

٢- سرتکۆی/ هەزەخ

٣: ئیکیکوپرو/ بەشیری

٤- کۆمر/ سەمسور

٦- ئاڵنۆڤا/ کورکوت

٦- سەرگۆلان/ چێلکان

٧- داغپنار/ دیگور

هـ . ب