دەم پارتی بۆ گەلی ئێزدی بانگەوازی بەپەلەی کرد

دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی دەم پارتی ئاماژەی بەوەدا گەلی ئێزدی ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی گەورەی کۆمەڵکوژی بوونەوەتەوە کە پەدەکە پێکیهێناوە و بانگەوازی لە کۆمەڵگەگی نێونەتەوەی کرد هەنگاوی بەپەلە بنێن.

دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا: "خەڵکی ئێزدی کە بە درێژایی مێژوو ٧٣ جار کۆمەڵکوژییان بەرامبەرکراوە، لەمرۆشدا جارێکی دیکە بووەنەتە جێگەی هەڕەشەیەکی گەورەی کۆمەڵکوژی کە لە لایەن پەدەکەوە ڕێکخراوە. مەترسی ئەوە لەسەر ئەم گەلە دێریینە هەیە جارێکی دیکە لە ژێر قسەی هەڵە و مەترسیداردا لە ناببرێن."

دەم پارتی ئاماژەی بەوەشکردووە ئەم هەڕەشە نوێیانە کە بەدەستی بەڕێوەبەری بارزانییەکان دەستیپێکردووە، زەمینە بۆ پاکتاوکردنی نەتەوەیی و باوەڕی دەخوڵقێنێت و دەڵێت: "نزیکەی ١٥٠ هەزار ئێزدی لە دەرنجامی هێرشە قرکارییانی داعشەوە، لە هەرێمی کوردستانی فیدراڵدا لە ناو بارودۆخی زۆر سەختدا لە ژێر خێمەکاندا گیرییان کردووە."

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەدەکات کە دەسەڵاتداری هەولێر بارودۆخی زۆر سەخت لەسەر ئێزدییەکان دەسەپێنێت، بۆیە ژمارەیەکی زۆری ئێزدی ناچاربوون ڕوو لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بکەن. هەروەها دەشڵێت ئەوانەی ماونەتەوە لەم ڕۆژانەی دوایدا بە هۆکاری ئەو بانگەوازییانەی لە مزگەوتەکانی زاخۆوە دەدرێن، لە ژێر هەڕەشەکاری فەرمانێکی نوێدان. ئەو ئێزدییانەی لە کامپەکانی ژێر دەسەڵاتی پەدەکەدان بە هۆکاری هەڕەشەکانی پەدەکەوە بە ناچاری هەوڵی گەڕانەوە بۆ شەنگال دەدەن.

دەم پارتی هۆشیاری دا لە پێکهێنانی کۆمەڵکوژییەکی نوێ بەسەر ئێزیدییەکان و دەڵیت: "پەدەکە کە لە کاتی کۆمەڵکوژییەکی شەنگالدا گەلی ئێزدی ڕادەستی داعش کرد، بووە بە بەرپرسیاری یەکەمی کۆمەڵکوژییەکە.

هۆشیاری دەدینە پەدەکە و حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستبەجێ ئەم یارییە قێزەونە ڕابگرن. وەک چۆن گەلی کورد لە ڕابردوودا مافی ژیانی ئێزیدییەکانی پاراستووە، پێویستە لەمڕۆشدا مافی ژیانی ئارامی و ئاسایشی ئێزدییەکان بپارێزێت."

'پێکەوە لە دژی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بوەستینەوە'

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەکات کە بەرامبەر پێکهێنانی کۆمەڵکوژی نوێ بێدەنگ نەبن، وەک چۆن ئەوەی لە کاتی کۆمەڵکوژییەکانی دەستی داعش بێدەنگ بوون و دەشڵێت: "بانگەوازی لە خەڵکەکەمان دەکەین لەبەرامبەر هەڕەشە نوێییەکاندا هۆشیارببن. مافی ژیان و بەڕێوەبەری ئێزدییەکان لەسەر خاکی خۆیان بپارێزن. وەک دەم پارتی بەرامبەر ستەم و ناحەقیەکان بێدەنگ نابین. پێکەوە دەنگمان بەرزکەینەوە و بەرامبەر تاوان لە دژی مرۆڤایەتی بوەستینەوە."