دەم پارتی: لە دژی هەوڵەکانی تواندنەوەی زمانی کوردی دەوەستینەوە
دەم پارتی بە ڕاگەیاندراوێک ناڕەزایەتی لە دژی قەدەغەکردن و هێرشەکانی سەر زمانی کورد نیشاندا و رایگەیاند: "دەبێت زمانی کوردی ببێتە زمانی پەروەردەکردن و ستاتۆیەکی فەرمی هەبێت."
دەم پارتی بە ڕاگەیاندراوێک ناڕەزایەتی لە دژی قەدەغەکردن و هێرشەکانی سەر زمانی کورد نیشاندا و رایگەیاند: "دەبێت زمانی کوردی ببێتە زمانی پەروەردەکردن و ستاتۆیەکی فەرمی هەبێت."
کۆمسیۆنی زمان، کولتوور و هونەری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) پەیوەست بە فشار و هێرشەکانی سەر زمان و کلتووری کوردی لە بینای ڕێکخستنی دەم پارتی لە ئامەد ڕاگەیاندراوێکی دا.
دەقی ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن هاووتەبێژانی کۆمسیۆن بە شێوە زاری کورمانجی لە لایەن هەڤاڵ دڵبەهار و بەشێوەی کورمانجکی (زازاکی) لە لایەن جەمیلە تورهاللی بالساک خوێندرایەوە و ئاماژە بەوەکرا، لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی کۆمارییەوە بە بەردەوامی هێرشی سەر زمانی کوردی کراوە و دەوڵەت بەردەوامە لە قەدەغەکردنی زمانی کوردی بە مەرامی نەهێشتنی.
'سەپاندی قەیوم درێژکراوەی سیاسەتی زمان-کوژییە'
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە دەسەڵاتداری دەوڵەتی کۆماری بە شێوەیی پلانڕێژی ماوەی یەک سەدەیە لە سیاسەتی زمانکوژی و کلتوورکوژی بەردەوامە و ئەمەی راگەیاندوە: "لەمڕۆشدا وێڕای هەموو قەدەغەکردنەکانی زمان و کولتووری کوردی، دەساڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لە ڕێگەی سەپاندی قەیومەوە دەیەوێت بگات بە ئامانجی لە ناوبردنی زمان و کلتووری کوردی."
'گەیشتنمان بەم ڕۆژە دەرنجامی قوربانیدانە'
لە بەردەوامی ڕاگەیاندروەکەدا ئاماژە بە تێکۆشانی گەلی کورد دراوە لە پێناو پاراستنی زمان و کولتووری گەلی کورددا و ئەوە خراوەتەڕوو: "بە ئاسانی نەگەشتووین بەم ڕۆژە. قوربانی زۆمان داوە. وەک چۆن تا ئێستا بۆ دۆزی زمانی کورد تێکۆشان کراوە، لەمڕۆشدا بە هەمان خەبات و بە هێزییەوە تێکۆشانمان بەرفراوانتر دەکەین."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی لە هەموو کوردان و دامەزراوە دیموکراتیکخوازەکان کراوە لە دژی هەموو جۆرە سەپاندنی قەیوم، دەستبەسەرکردن و سیاسەتی لەناوبردنی زمان بوەستنەوە و هاتووە: "دەیڵێینەوە دەبێت زمانی کوردی ببێتە خاوەن ستاتۆیەکی فەرمی، ببێتە زمانی پەروەردەکردن. بژی زمانی کوردی، هەر بژی تێکۆشان بۆ زمانی کوردی."