دۆسیەی سکاڵا لەسەر بارزانیەکان دواخرا بۆ ٢١ی نیسان

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بەهۆی ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی ئاوارەکان سکاڵای یاسایی لەسەر بەڕێوبەرانی هەرێمی کوردستان لە دادگای فیدراڵی عێراق تۆمارکرد بوو، بەڵام دادگای فیدراڵی عێراق کۆبوونەوەکە لە دژی بارزانییەکان دواخست

ڕۆژی ٢٢ی ئادار، ئێڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە دادگای فیدراڵی عێراق سکاڵای یاسایی لەسەر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری ناوخۆ و کاروباری حکوومەتی ماوە بەسەرچوو، ڕێبەر ئەحمەد سکاڵای یاسایی تۆمار کردبوو.

دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بوو ڕۆژی ٣١ی ئادار، لەسەر سکاڵای وەزیری کۆچ و کۆچبەران کۆببێتەوە.

بەڵام کۆبوونەوەکە کە پێشبینی دەکرا دوێنێ ئەنجام بدرێت، بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، بۆ ٢١ی نیسان دواخراوە.