دوران کاڵکان: هێزە جیهانییەکان سیاسەتی کۆمەڵکوژکردن و پاکتاوکردنیان هەیە

دوران کاڵکان رایگەیاند، لە بنەمای سیاسەتەکانی ئێستادا عەقڵییەت و سیاسەتی جینۆسایدکردنی کورد هەیە، کە بە کێشەی کورد ناودەبرێت. ئەوە سیاسەتێکی جیهانییە. ئەوان سیاسەتی کۆمەڵکوژکردن و سڕینەوەیان هەیە".

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە وەڵامی پرسیارەکانمانی دایەوە. پرسیارەکانمان لەبارەی ستراتیژیای ناتۆ، ئەمریکا و ئەوروپا، کە پەیوەندیدارن بە هێرشە داگیرکارییەکان و سیاسەتی 'عوسمانیی نوێ' و ئەو کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردنانە، کە دەوڵەتی تورک ئەنجامیان دەدات.

- ستراتیژی و ئەجندای ناتۆ، بە تایبەتی ئەمریکا لەبارەی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکەوە چییە؟

دوران کاڵکان: هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان، هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ سیاسەتی خۆزاڵکردن و داسەپاندنی سیاسەتی پاکتاوکەر – چەوسێنەر، کە لەسەر باکوری کوردستان بەڕێوەی دەبەن، چونکە ئەو هێرشە پاکتاوکارانەیە لەسەر ئەو بنەمایە و لەو چوارچێوەیەدا ئەنجام دەدرێن، بۆیە ئامانجی هێرشە داگیرکارییە ناوبراوەکان، وەک ئەوەی لە باکوری کوردستان ئەنجامی دەدەن، بە هەموو شێوەیەک و لە هەموو روویەکەوە بۆ لەناوبردن و سڕینەوەى هەبوونی کورد و جێبەجێکردنی پاکتاوکردنی کوردانە. بەدڵنیاییەوە ئەوە ئامانجی سەرەکی و بنەڕەتییە. دەوڵەتی تورک و حکومەتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە لەم کاتەدا بە ڕوونی بینییان، کە ئەگەر لە پارچەکانی دیکەی کوردستان، بە تایبەتی لە رۆژئاوا و باشووری کوردستان پاکتاوکاری ئەنجام نەدەن، ئەگەر ئەو پێشکەوتن و دەستکەوتانەی بۆ کوردان هاتوونەتە گۆڕێ لە ناویان نەبەن، ناتوانن تەنها بە هێرشی پاکتاوکاری بۆ سەر گەلی باکووری کوردستان ئەنجام بەدەست بهێنن، یانی ناتوانن کوردان پاکتاو بکەن و بیانسڕنەوە. چونکا  پێشکەوتنی دیموکراتیک و ئازادیپارێز لە بەشەکانی تردا کاریگەرییان لەسەر یەکتر هەیە، تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی لە بەشەکانی تریشدا دەتوانێت ببێتە هۆی گەشەکردن و پێشخستنی هۆشمەندی، ڕۆشنبیری، ڕێکخستنی و چالاکییەکان.

کەواتە ئەگەر دەوڵەتی تورک بیەوێت پاکتاوکردن و سڕینەوەى کورد بە ئەنجام بگەیەنێت، ئەوا ناچارە هێرشی پاکتاوکردن بۆ سەر ئازادی و هەبوونی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات، بە شێوەیەکی هەماهەنگ و یەکگرتوانە ئەنجام بدات. دەوڵەتی تورک و حکوومەتەکانی لە ئەنجامی هێرشەکانی ٤٠ ساڵی ڕابردوویاندا لە دژی پەکەکە بۆ لەناوبردن و پاکتاوکردن بەو دەرەنجامە گەیشتوون.  

بە کورتی سەبارەت بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان، دەکرێت باس لە دوو ئامانجی گرنگ بکەین: بێگومان لە وردەکاری و ئامارەکاندا ئامانجی زیاتر هەیە، بۆ نموونە هێرشە داگیرکارییە ناوبراوەکان وەک ئامراز و کەرەستەیەک بۆ هەوڵ و تێکۆشانی خۆیان لە ناوچەکە و هەوڵ تێکۆشانیان بۆ بەرژەوەندیی جیهانی لێکدەرێتەوە، بەڵام سەرەڕای ئەو دوو ئامانجە بنەڕەتییە، ئامانجی تری چارەنوسساز و یەکلاکەرەوە هەیە.

ئامانجی یەکەم: پاکتاوکردن و سڕینەوەى کورد. واتە ئامانجی سەرەکیی هێرشە داگیرکارییەکان بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان بۆ لەناوبردنی هۆشمەندی، ئیرادە، ڕێکخستن، دەستکەوتەکانی کوردی ئازادە. بە کورتی، ئامانجیان بۆ لەناوبردنی هەبوونی کوردە. لە وەها ئاستێکدا نەک تەنها لە رووی سەربازی، چالاکیی سیاسی و بونیاتی ئابووری و ڕێکخستنییەوە، بەڵکو دەیانەوێت لە ئاستی هەبوون و ئازادیدا هیچ شتێک بە ناوی کوردەوە نەهێڵن.

بۆ ئەو مەبەستەش دەوڵەتی تورک لە باکوری کوردستان پەنا دەباتە بەر هەموو شێوازێک و هێرش بۆ پاکتاوکردن و سڕینەوە ئەنجام دەدات. لە پاکتاوکردن و جینۆسایدی کولتوورییەوە تاکۆمەڵکوژیی جەستەیی، واتە تاوەکو ئەنجامدانی جینۆساید هەموو شتێک دەکەن. گۆڕینی دیمۆگرافیا، کۆچ پێکردنی کورد لە نیشتمان و شوێنی خۆیاندا و ئەوەش بە شێوەیەکی بنەڕەتی بۆ تواندنەوە و سڕینەوە ئەنجام دەدەن. کولتوور، زمان، مێژوو هەموو شتێکی کورد پاکتاو دەکەن و دەیانەوێت کورد بکەن بە تورک، هەبوونی نەتەوەی کورد بکەن بە نەتەوەی تورک. بەو شێوەیە ناهێڵێن لە جیهاندا هیچ شتێک بە ناوی کوردەوە بمێنێتەوە.

هەمان ئامانج، ئامانجی هێرشە داگیرکارییەکانە بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان. دەبێت ئەو هێراشانە بەو شێوەیە لێکبدرێنەوە، چونکە ئەوە ڕاستیەکە. دەیانەوێت لە ڕێگەی ئەو هێرشانەوە ئیرادەی کوردی ئازاد تێکبشکێنن، دەستکەوتەکانی کورد لە ناو ببەن،  پێگەىەک، کە ئێستا بۆ کورد لە دوو پارچەدا دروست بووە لە ناو ببەن و کوردیش لەو پارچانەدا پاکتاو بکات. ئێستاش کارەکانیان لە عەفرین، گرێ سپی، سەریکانی بە بەرچاوەوەیە. ئەو کارانە هیچ جیاوازییەک لە نێوان ئەو کردەوانەدا نییە، کە لە باکووری کوردستان ئەنجامی دەدەن.

واتە دەوڵەتی تورک و حکومەتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە لە شوێنە داگیرکراوەکاندا پاکتاوکاری ئەنجام دەدەن. هەمان شت بە هێرشی داگیرکارییان بۆ سەر حەفتانین، مەتینا، زاپ، برادۆست هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێ دەکەن، بۆیە پێویستە هێرشی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان وەک هێرشێکی بنەڕەتی بۆ پاکتاوکردن و سڕینەوەى کورد سەیر بکرێت. بە تەواوی ئەوە ئامانجیانە لە هێرشەکانیان بۆ سەر پەکەکە، چونکە پەکەکە لە هەموو ئاستێکدا نوێنەرایەتیی ئازادی و هەبوونی کورد دەکات و هێزی سەرەکی و بنەڕەتییە بۆ ئەو بەرەوپێشبردنە. بۆ ئەوەی هەبوون و ئازادیی کورد لەناوببەن، پێش هەموو شتێک دەبێت هەبوونی پەکەکە لەناوبرێت، بۆیە پەکەکە دەکاتە ئامانجی سەرەکیی خۆی.

ئامانجی دووەم: ئامانجی سەرەکی و بنەڕەتیی دووەم ئەوەیە، کە ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان داگیر بکات. کوردستانی عوسمانیی پێشوو بخەنە سەر دەوڵەتی تورک و بەو شێوەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەست بە فراوانخوازی و پەل و پۆهاوێشتن بە ناوی 'عوسمانیی نوێ' بکەن. ئەم ئامانجە پێشتر بە نهێنی بوونی، بەڵام ئێستا بە ئاشکرا لەلایەن هەندێک لایەنەوە باس دەکرێت. هەڵسەنگاندن و بەدیهێنانی ئەو ئامانجە لە رووی هەندێک شتی وردەوە جیاواز دەبێت لەشێوەی ئیتیحاد و تەرەقی، یان ئەنوەرییەکان، یان کەمالیستەکان، بەڵام لە جەوهەر و ناوەرۆکی خۆیدا هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ ئەو شێوازانەدا نییە.

کارکردن بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئامانجە لەلایەن تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی-یەوە بە مانای یەکخستن و هاوبەشیکردنی هەردوو ڕێگە و شێوازی ئەنوەرییەکان و کەمالیستەکانە. لە دامەزراندنی سیاسەت و عەقڵییەتی دەوڵەتی تورکدا، لە بنەڕەتدا ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان ئامانجن بۆ خۆبڵاوەپێکردن و بەرفراوانکردن لە خاکی عوسمانیی پێشوودا. هەر خۆی ئیتیحادچییەکان و  ئەنوەرییەکان ئەوەیان بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا کردووە. کەمالیستەکانیش هەوڵیان دا ئەوە کەمێک بە نهێنی ئەنجام بدەن. بۆ نموونە دەستبەسەرداگرتنی هاتای ئەوە روون دەکاتەوە. هەروەها ئێمە دەزانین، کە مستەفا کەمال وەسیەتی بۆ دەوڵەتی تورک کردووە، لە دەرفەتی گونجاودا دەست بەسەر ئەو خاکەدا بگرن، کە بە 'میساقی میلی' پێناسە دەکرێت، بۆیە دەوڵەتی تورک وەک ئامانجێک هەر کاتێک ئەو دەرفەتەی بۆ بڕەخسێت ئامانجی خۆ بەرفراوانکردن بە ناوچەکەدا و دەستبەسەرداگرتن ئەنجام دەدات و بەوەش دەبێتە هێزێکی ئیمپریالیستیی ناوچەیی.

بەڵام بۆ پێکهێنان و جێبەجێکردنی ئەوە پێویستی بە رەخسانی هەلومەرجی گونجاو دەبێت و هەموو کاتێک ئەوەش بە شێوەی ئاشکرا باس ناکەن. کاتێک هەلومەرج بە گونجاو بزانن، دەرفەت و ئیمکانییەتیشیان بۆ پەیدا دەکەن و هەوڵدەدەن هەنگاوی لەو جۆرە بنێن.  بەکورتی دەبێت لەو بابەتەدا زیاتر ئاگاداری ئەو بابەتە بن و هەستیارانە لێی نزیک ببنەوە.واتە هەمیشە بە ڕوونی و بە ئاشکرا ئەو ئامانجە بەڕێوەناچێت.

پێویستە پشتیوانی ناتۆ و ئەمریکا لە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بۆ سەر رۆژئاوا و باشووری کوردستان و ستراتیژییان لەو چوارچێوەیەدا، لەسەر بنەمای ئەو ئامانجانەی دەوڵەتی تورک هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت. چونکە ئەمریکا و ناتۆ پشتگیری لە سیاسەتی پاکتاوکردن و داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە دژی کورد دەکەن. چونکا دەوڵەتی تورک ئەو  سنوورە سیاسییانە بۆ خۆی دەکات بنەما و دەیانپارێزێت، کە بە جەنگی جیهانی یەکەم دامەزراون، بە جەنگی جیهانی دووەم تۆکمەتر کران و لەلایەن ئەمریکاوە پەسەند کرا و ناتۆ ئەوەی کرد بە بەرپرسیاریی خۆی. ئێمە دەزانین ئەو سنوورە سیاسیانە کوردستانیان بەسەر چوار پارچە دابەش کردووە، سەروەری و خۆزاڵکردنێکی پاکتاوکار بەسەر کوردستاندا و بە حساب نەکردن و بەوەى، کە کورد بە نەبوو دەزانن، لەلایەن دەوڵەتە جیاوازەکانەوە قبوڵ کراوە. بۆیە سەروەری و باڵادەستیی داگیرکەر - پاکتاوکاری دەوڵەتی تورک لەسەر کوردستان لەلایەن ئەمریکا و ناتۆوە ڕەت ناکرێتەوە و بەپێچەوانەوە قبوڵ و قبوڵ دەکرێت.

بەڕاستی ئەوان دڵخۆشن بەوە، کە ئەو سەروەری و باڵادەستییە پاکتاوکار – داگیرکارییە کوردستانی پارچەکردووە و لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەوە بەڕێوەدەچێت. لەو چوارچێوەیەدا پشتیوانیشی لێدەکەن. هەڵوێستی سەرەکیان بۆ پشتیوانیکردنە لە دەوڵەتی تورک. هەم قبوڵیان کردووە، کە دەوڵەتی تورک لە کوردستان وەک هێزێکی پاکتاوکار – داگیرکەر بەکار بهێنن و هەم ئەو هێزەیان لە دوای جەنگی جیهانی دووەم کردە ئەندامی ناتۆ و و بەو شێوەیە پاراستوویانە. بەم بەرپرسیارێتییەوە پشتیوانی لە سیاسەت و عەقڵییەتی دەوڵەتی تورک دەکەن بۆ کۆمەڵکوژکردنی کوردان. دەوڵەتی تورکیش سوود لەوە وەردەگرێت و هەم لە باکوری کوردستان هێرشی پاکتاوکردن و سڕینەوە ئەنجام دەدات و هەم ئەو هێرشانە لە ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان بە شێوەی داگیرکارانە و دەستبەسەرداگرتن ئەنجام دەدات. لەبنەڕەتدا لە رووی عەقڵییەت و سیاسەتەوە یەکێتی و یەکدەنگییان لەگەڵی هەیە و هاوکاری و پشتیوانیی لێدەکەن.

باشە، ئایا هیچ جیاوازییەک لە نێوانیاندا نییە؟ بە دڵنیاییەوە هەیە. پێش هەموو شتێک، لە شێوازی بەڕێوەبردنی سیاسەتدا بەپیی کات و هەندێکجار جیاوازییان لەگەڵ یەکتر هەیە. بەڕاستی ئەو دۆخە لە نێوان دەوڵەتە ناوبراوەکان لە رووی بەرژەوەندیی ئابووری و سیاسیییەوە دەبێتە هۆکار و ئامڕازی شەڕ و ململانێ و ناکۆکی. واتە ئەمریکا و دەوڵەتە جۆراوجۆرەکانی ناتۆ سوود لە سەختی و ئاستەنگییەکانی عەقڵییەت و سیاسەتی دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە کورد وەردەگرن و لەوەدا بەرژەوەندییان دەست دەکەوێت. بەو شێوەیە سیاسەتی دەوڵەتی تورک زیاتر بەرەو شەڕ لە دژی کورد دەبەن و لە ئەنجامیشدا تەنگاوی دەکەن، وادەکەن تورکیا پێویستیی پێیان هەبێت و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوە تورکیا زیاتر توانا و دەرفەتەکانی خۆی پێشکەش بە بەرژەوەندییەکانی ئەو دەوڵەتانە بکات. ئێمە دەزانین ئەوە ناکۆکی و ململانێ و شەڕی بەرژەوەندیی سەرمایەداری و کاپیتالیستیی نێوان دەوڵەتەکانە.

لەگەڵ ئەوەشدا جیاوازییەکی تریش روون دەبێتەوە. دەوڵەتی تورک دەیەوێت لە رووی عەقڵییەت و سیاسەتەوە هەموو شتێک بەناوی  کوردەوە بسڕێتەوە و لە ناوی ببات. ئەمریکا و ناتۆش لەناوبردنی کورد لەو ئاستەدا نەکردووەتە بنەما، چونکە بەرژەوەندییان لەوەدا نییە. با بڵێین کورد بەتەواوی لەناوچووە؛ توێنراوەتەوە و کراوە بە تورک و فارس و عەرەب. لەو کاتەدا لەبەر ئەوەى کورد نامێنێت کێشەى کوردیش نامێنێت، کەواتە لە دۆخێکی وەهادا چی ڕوودەدات؟ هیچ ناکۆکییەک لە نێوان کورد و تورکیا - سوریا - ئێران - عێراق دروست نابێت و شەڕ روونادات. لەو بارودۆخەدا ئەمریکا و ناتۆ و دەوڵەتەکانی تر ناتوانن سوود لە شەڕ و ناکۆکییەکان وەربگرن و ئەو دەرفەتانەیان لە بەردەست نامێنێت، کە بۆ بەرژەوەندیی سیاسی و ئابووریی خۆیان بەکاری بهێنن. لەبەر ئەوە و لەسەر ئەم بنەمایە بەهۆی بوونی کێشەی کورد و ناکۆکی و شەڕی کورد لەگەڵ تورکیا - ئێران - عێراق – سوریا، ناتۆ و ئەمریکا و ڕوسیا و هەموو دەوڵەتەکانی تری جیهان لە ڕووی ئابووری و سیاسییەوە سوودمەند دەبن. لەبەر ئەوە ناکۆکی و شەڕەکان دەوڵەتەکانی تورکیا – ئێران – عێراق – سوریا لاواز دەکات. ئەوان زیاتر ناچار بە وەرگرتنی پشتیوانیی دەرەکی دەکات. بەو شێوەیە زیاتر دەیکانە هاوبەش و ناچاریان دەکەن، کە پشتیوانی و هاوکاری لە ئەمریکا وناتۆ وەربگرن. بە دڵنیاییەوە ئەو دەوڵەتانە بۆ ئەوە سازش بۆ زۆر شت دەکەن و زۆر شت دەبەخشن. ئەمریکا و ناتۆش لایەنگری ئەو ناکۆکی و شەڕەی ئێستان و بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر سازشیان بۆ بەرەژەوەندییەکانی خۆیان پێ بکەن نایانەوێت کێشەی کورد چارەسەر بکرێت. ئەگەر کێشەی کورد چارەسەر بکرێت ئەوا ناوچەکان و گۆڕەپانەکانی بەرژەوەندیی سیاسی و ئابورییان نامێنێت. کاتێک کێشەیەک هەبێت و لەسەر ئەم بنەمایە ناکۆکیی نێوان کورد و تورکیا - ئێران - عێراق - سوریا بەردەوام بێت، دەوڵەتە ناوبراوەکان دەتوانن سوود لەو شەڕ و ململانێیە وەربگرن. بۆیە هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆ و هێزەکانی تر نایانەوێت کورد بەتەواوی لەناوببرێت.

کەواتە ئەوان چییان دەوێت؟ لەلایەک نایانەوێت کورد بەتەواوی لەناوبرێت و لەلایەکی دیکەشەوە نایانەوێت کورد لە کوردستان بە یەکگرتوویی سیستمێکی ئازاد و دیموکراتیک بنیات بنێت. کاتێک ئەوە ڕووبدات ناکۆکی و شەڕی نێوان کورد و دەوڵەتەکانی تر نامێنێت، بۆیە ئەوان هەمیشە دەیانەوێت کێشەی کورد هەبێت و لەسەر بنەمای ئەم کێشەیەش بەردەوام ناکۆکی لەنێوان کورد و تورکیا - ئێران - عێراق - سوریادا دروست دەکەن و بەردەوامیی پێ دەدەن. بەوەش هەم سیاسەتی خۆیان، کە پەیوەندیدارە بەو دەوڵەتە ناوبراوانەى سەرەوە و هەم ئەو سیاسەتانەیان، کە پەیوەندییان بە کوردەوە هەیە، بەو شێوەیە و لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوەدەبەن و درێژەى پێدەدەن.

ئەمریکا و ناتۆ ستراتیژی پەیوەندیداری خۆیان بەرامبەر بە کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە / KCK) لەسەر ئەو بنەمایانە دامەزراندووە و تا ئێستاش بەردەوامە. لە سیاسەتە پەیوەندیدارەکانیان بە کەجەکەوە سەرەتا پشتگیری لە دەوڵەتی تورک دەکەن. بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی پاکتاوکار – داگیرکەر – چەوسێنەر و زەوتکەر دەکەن. لە هەنگاوی دووەمیشیاندا بە تەواوەتی ئامانجەکانی دەوڵەتی تورک بۆ لە ناوبردن و سڕینەوە قبوڵ ناکەن.  وەک دەوڵەتی تورک نایانەوێت کورد بەتەواوەتی لە ناوببرێت، بەڵام هاوکات دەیانەوێت ئیرادەی ئازاد، دیموکراتیک، فیکری، هێزی ڕێکخستن و چالاکیان لە ناو بچێت. واتە ئەوان کەجەکەیان ناوێت، چونکە گوزارشت لە ویست و ئیرادەی ئازادی کورد دەکات.

کەواتە داوای ئەوان لە پەیوەند لەگەڵ کەجەکەدا چییە؟ ئەوان دەیانەوێت کەجەکەش وەک پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بێت.  ئەوان لە دژی کەجەکەن، بۆیە بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی پەکەکە و کەجەکە بۆ لەناوبردن و پاکتاوکردنیان دەکەن. دەوڵەتی تورک دەیەوێت لەو هێرشانەدا پەکەکە وکەجەکە بەتەواوی تێکبشکێنێت و ئەمریکا و ناتۆش نایانەوێت بەتەواوی لە ناو بچێت، بەڵام وەک پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بن، واتە دەیانەوێت پەکەکە و کەجەکە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لێ بکەن.

کەواتە پەدەکە بوون یانی چی؟ یانی ئەوە، کە لە جیاتیی یەکێتیی نەتەوەیی کورد لە سەر بنەمای بەرژەوەندیی بنەماڵەیی - عەشیرەتی هەڵسوکەوت بکات. لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی ناوچەیی – پارچەکراودا بجوڵێتەوە. ئەوانەش لە جیاتی هەبوون و یەکێتی، یەکگرتوویی و ئیرادەی کوردی ئازاد بن، ئەوەش بە مانای پەیڕەوکردن و بەڕێوەبردنی سیاسەتی هاوکاری (هاکاری بە کرێگیراوی داگیرکەران و هێزە باڵادەستەکان) و خۆبەدەستەوەدان و تەسلیمبوون و بەرژەوەندیپەرەست. واتە بەو مانایە دێت، کە عەقڵییەت و سیاسەتێک، کە پەیوەندی و هاوپەیمانیی ئەمڕۆ لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و ئاکەپە - مەهەپە قبوڵ و پەسەند دەکات. سیاسەتێک، کە ئەمڕۆ لەو ئاستەدا بە هاوپەیمانی لەگەڵ فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بەڕێوەدەچێت، بە ڕوون و ئاشکرا لە دژی هاوپەیمانیی و پەیوەندیی نێوان هێزە دیموکراتییەکانی کورددایە، لە دژی دیموکراسی کورد، لە دژی ئازادی و یەکگرتوویی کوردە.

ئەوە نوێنەرایەتیی چی دەکات؟ بۆ بەرژەوەندیی بنەماڵە و خێزانەکەى هەموو دەرفەتەکانی کورد بۆ خۆی بەکار دەهێنێت، بەها  دیموکراتیکە نەتەوەییەکانی کوردستان بە پاکتاوکارترین هێز، بە گەورەترین دوژمنی کوردان دەفرۆشێت، لەگەڵ دواکەوتوترین دیکتاتۆری فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپەدا هاوپەیمانی و پەیەوەندیی لەسەر بەرژەوەندییەکانی خۆی دادەنێت، نوێنەرایەتیی ئەوە دەکات. ئەجندای ئەمریکا و ناتۆ لە پەیوەند لەگەڵ کەجەکەدا لەوەوە سەرچاوە دەگرێت. هەوڵ دەدەن کەجەکە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) بەرەو سیاسەت و عەقڵییەتی خۆبەدەستەوەدەری تەسلیمکار، هاوکار، دوور لە یەکڕیزی و یەکگرتوویی، هەبوون،  دیموکراسی و ئازادی کورد ڕابکێشن. دەیانەوێت کەجەکە لە کەجەکەبوون دەربهێنن، بیگۆڕن و بیکەن بە شتێکی وەک پەدەکە و بەو شێوەیە بیگۆڕن بۆ هێزێکی کوردی، کە لە بەرژەوەندیی ئەمریکا و ناتۆدا کار بکات. ئاشکرایە سیاسەتێکی لەو جۆرە لە ئاستێکی ستراتیژی و تاکتیکیدا داڕێژراوە و پەیڕەو دەکرێت.

- ئەجندای ئەوروپا بەتایبەتی ئەڵمانیا چیە سەبارەت بە داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان؟

دوران کاڵکان: پێش هەموو شتێک دەبێت ئەوە بڵێین، کە ئەڵمانیا بلۆک و جەمسەرێکی سەربەخۆ نییە. تەنانەت ئەگەر شتی واش هەبێت ئەوا زۆر لاواز دەبێت. بەدەر لە بلۆکێکی سەربەخۆ، مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، کە لە بەرژەوەندیی خۆیدا کار دەکات و بەرژەوەندیی سیاسی و داگیرکاری و چەوسێنەرانەى خۆی دەخاتە پێش هەموو شتێکەوە. هەڵوێستی سیاسیی دەوڵەتی ئەڵمانیا لەم کاتەدا بەو شێوەیەیە. ئەوە نییە، کە ئێمە ئەمە بڵێین. هەر چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بەم لێدوانە ئەو دۆخەی ئاشکرا کرد، کە وتی: "دۆخی سیاسیی ئێمە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی ئابووری و داگیرکارییە".

جگە لەوەش لەگەڵ ناتۆدا هاوئاهەنگە. بەڕاستی یەکێک لەو دەوڵەتانە، کە لەم کاتەدا زۆرترین پێویستی بە ناتۆ هەیە دەوڵەتی ئەڵمانیایە. لەو رووەوە لە دەوڵەتی تورک دەچێت. هەر وەک چۆن دەوڵەتی تورک بە پشتبەستن بە ناتۆ زۆرێک لە لاوازییەکانی چارەسەر دەکات، لە ڕێگەی ناتۆوە ئاسایشی خۆی مسۆگەر دەکات، مرۆڤ دەتوانێت هەمان قسەش بۆ ئەڵمانیا بکات، بۆیە ئەگەر هەندێک جیاوازیش لە بەرژەوەندییە ئابوورییەکاندا هەبێت، ئەوە راست نییە بڵێین، ئەڵمانیا لە ناتۆ دەکشێتەوە، یان بلۆکێکی جیاواز پێکدەهێنێت، چونکە بە کردەوە و بە پراتیک هیچ دۆخێکی لەو جۆرە لە گۆڕێدا نییە. ئەگەر مرۆڤ بەم شێوەیە پێناسەی بارودۆخی ئەڵمانیا بکات، ئەوا بە ئاسانی دەتوانیت لە رۆڵ و پێگەی ئەڵمانیا لە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان تێبگات، بۆیە سەرەڕای هەموو شتێک، لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە ئابوورییەکان، لە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان نزیک دەبێتەوە و لێیان دەڕوانێت.

کاتێک تەیب ئەردۆغان نەخشەیەکی لە نەتەوە یەکگرتووەکان گرت بە دەستەوە و نمایشی کرد و و وتی، لە ئیدلبەوە تا دێرک، واتە باکووری سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان لە هێزەکانی ئێستا پاک دەکەینەوە و پەنابەرەکان لەوێ نیشتەجێ دەکەین، ژێرخان و بیناسازی بۆ ئەوە ئامادە دەکەین و پڕۆژەیەکی وەبەرهێنانی دارایی و ئابووری بۆ ئەوە پێشکەشکرد. دەوڵەتی ئەڵمانیا یەکەم دەوڵەت، کە رایگەیاند، بە پرۆژەیەکی باشی دەزانن و بەشداریی تیادا دەکەن. نزیکایەتی و رەفتاریان بەرامبەر بە هێرشە داگیرکارییەکان بۆ سەر باشووری کوردستانیش هەر بەو شێوەیەیە.

ئێمە دەزانین ئەڵمانیا کاتێک دەرفەتی دەست بکەوێت لە بەرزترین ئاستدا پەیوەندییە ئابووری و داراییەکانی لەگەڵ عێراق بەرەو پێش دەبات. ئێران، کە ناکۆکیی لەگەڵ ئەمریکا و ناتۆدا هەیە، دەوڵەتی ئەڵمانیا لە بەرزترین ئاستدا پەیوەندیی دارایی و ئابووریی لەگەڵیدا هەیە. (ئەڵمانیا لە ناو وڵاتە ئەوروپییەکاندا گەورەترین هاوبەشی ئابووری وبازرگانیی ئێرانە)، ئەو پەیوەندییانە بەردەوامن و لەم دواییانەدا کار بۆ پەرەپێدانیشیان دەکرێت. بەهەمان شێوەش لەگەڵ ئیدارەی فیدراڵی باشووری کوردستاندا لە پەیوەندیی دارایی و ئابووریدایە. ئەڵمانیا لە ناو ئەو هێزانەدایە، کە زۆرترین پشتگیری لە ئیدارەی فیدراڵی دەکات و دەیەوێت لەڕووی ئابووری و داراییەوە لە باشوری کوردستان وەبەرهێنان بکات. بەر لە هەموو شتێک ئەڵمانیا لەسەر ئەو بنەمایە دەڕوانێتە داگیرکارییەکان و نزیکایەتییان لەگەڵ دەکات.

ئەگەر ئیدارەی ئێران و عێراق- هەولێر لە دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان نەوەستنەوە و بەپێچەوانەشەوە پشتگیری لەو داگیرکارییە بکەن، ئەوا ئاشکرایە ئەڵمانیا دژایەتیی داگیرکارییە بۆ سەر باشووری کوردستان ناکات و ئەویش پشتگیریی دەوڵەتی تورک دەکات. لە پشت سیاسەتەکانی پشتگیری و پشتیوانییەکانی ئەڵمانیاوە عەقڵییەت و تێگەیشتنێکی لەو جۆرە بۆ بەرژەوەندییە ئابوورییەکان هەیە.

لەلایەکی ترەوە ئەڵمانیا هەمیشە خواستویەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن تورکەکانەوە بەڕێوەببرێت و سەروەری و باڵادەستیی ئەوانی تیادا بێت. لە رووی مێژووییەوە ئیمپراتۆریەتی ئەڵمانیا بەرژەوەندییە ئابووریی و سیاسی و سەربازییەکانی خۆی لەسەر بنەمای کۆنتڕۆڵکردنی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داڕشتووە. ئەو بەم شێوەیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیمپراتۆریەتی عوسمانی دروست کردووە. لەلایەک پشت بەوە دەبەستێت و دەیەوێت سامان و سەرچاوە دەوڵەمەندەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاڵان بکات و لەلایەکی دیکەشەوە دەیەوێت بەپێی کار لەگەڵ ئینگلتەرا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە خۆی بگەیەنێتە هیندستان. بۆیە ئەو پەیوەندییەی خۆی لەگەڵ ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لەسەر ئەو بنەمایە، ئێستا لەگەڵ دەوڵەتی تورک بەردەوامە و بەڕێوەی دەبات. ئەڵمانیا هەمیشە پشتیوانی لە سیاسەتە فراوانخوازی و باڵادەستخوازییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە، چونکە لەو کاتەدا ئەوە بەو شێوەیەیە لێکیدەداتەوە، کە دەتوانێت لەو رێگەوە زیاتر خۆی بە سەرچاوەکان و سامانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگەیەنێت.

بۆیە داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستان و باشووری کوردستان و ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، هەروەها دەستبەسەرداگرتنی ئەو ناوچانە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، جێگای نیگەرانی نییە بۆ ئەڵمانیا. رەنگە کاتێک هێزە جیهانییەکان لە دژی بوەستنەوە، ئەویش خۆی وا نیشان دەدات، کە لە دژیەتی، بەڵام بە نهێنی پشتگیری لە دەوڵەتی تورک دەکات. دەبێت ئەوە روون بێت و بزانرێت، چونکە هەڵوێستی ستراتیژیی مێژوویی خۆی بەم شێوەیە دەستنیشان کردووە. سیستمی بەرژەوەندیی سەرمایەی ئەڵمانیا لەسەر ئەو بنەمایە بنیاتنراوە، بۆیە ئەمریکا و ئەڵمانیا دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوا و باشووری کوردستان نین و بە پێچەوانەوە پشتگیریی ئەو هێرشانە دەکەن. کاتێکیش ئەو پشتیوانییە بە شێوەیەکی ئاشکرا نەکات، یان نەتوانێت بە ئاشکرا بیکات، بێگومان و بە دڵنیاییەوە بە نهێنی پشتیوانیی لێدەکات. هەم سیاسەتی پەیوەست بە ئێران و باشووری کوردستان و هەم پەیوەندی سیاسی و ئابووری و ڕێبازی ستراتیژیی بەرامبەر بە دەوڵەتی تورک ئەو سیاسەتەی بەسەردا دەسەپێنێت. هەتا سەرمایەی ئەڵمانیا بەو شێوەیە زاڵ بێت و سیاسەت بکات، هیچ گۆڕانێک لە هەڵوێستی سیاسیی ئەڵمانیادا بەدی ناکرێت.

ئەو پشتگیرییە بە چ شێوەیەک و بە ئاشکرا بەڕێوەدەچێت؟ بە نهێنی لەسەر بنەمای کام هاوپەیمانی و پەیوەندی و هەروەها چ جۆرە رێکخستن و ئۆرگانیزەکردنێک بەڕێوەدەچێت؟ بێگومان ئەو پرسیارانە شایەنی لێکۆڵینەوەن، کە ئەرکی دەستنیشانکردن و ئاشکراکردنی ڕاستییەکان بێت، چونکە هەندێک شت بە شێوەیەکی نهێنی ئەنجام دەدرێن و ئاشکرا ناکرێن و لە چاپەمەنی و راگەیاندنەکاندا بڵاوناکرێنەوە، ڕای گشتی لێ ئاگادار نییە و نایزانێت. لێرەدا دەبێت ئەوە ئاشکرا بکرێت، کە ئەڵمانیا بە چ هاوپەیمانی و پەیوەندییەکی نهێنی پشتیوانی لە داگیرکاریی دەوڵەتی تورک دەکات. هەروەها پێویستی بەوە هەیە، کە زیاتر پشتگیرییە ئاشکراکانی ریسوا بکرێن.

با سەرنجی لێبدەین؛ ئەو چەکانەی دەوڵەتی تورک لە هێرشەکانی داگیرکاریدا لە عەفرینەوە تا ئاڤاشین و زاپ و خواکورک بەکاریان دەهێنێت چەکی ناتۆیە، چەکی ئەمریکین، چەکی ئەڵمانین. بە تانک و زرێپۆشی ئەڵمانی ئەو داگیرکارییانە ئەنجام دەدات. زرێپۆش و تانکەکانی ئەڵمانیا بە شەقامەکانی عەفرین دا دەگەڕێن و کوردان کۆمەڵکوژ و پاکتاو دەکەن، ئیدی ئەوە هیچ لایەنێکی نهێنی نییە و هەموو ئاشکرایە. بەڵام سەرباری ئەوانەش راگەیاندنەکان و میدیاکان وەک پێویست باسی ناکەن و ئەوە ئاشکرا ناکەن، پشتیوانیی ئاشکرای ئەڵمانیا بۆ ئەو کۆمەڵکوژی و پاکتاوکارییە ئاشکرا و ریسوا ناکەن. پێش هەموو شتێک پێویستە میدیای ئەڵمانی ئەو کارە بکات. پێویستە دیموکراتە ئەڵمانییەکان ئەو کارە بکەن، چونکە دۆخێکی لەو شێوەیە گەورەترین زیان بە دیموکراسی و ئازادیی ئەڵمانیا دەگەیەنێت. سەرمایەی ئەڵمانیا بەهێز دەکات، بۆیە خەڵکی ئەڵمانیا لاواز دەکات. کرێکاران و کرێکارانی ئەڵمانی زیاتر لە رێگەى  سەرمایەی بەهێزکراوەوە لاواز دەکرێن. ئەوە ئەڵمانیا دەیخاتە دۆخێکەوە، کە پشتیوانی لە فاشیزم- داگیرکاری و پاکتاوکاری بکات، بۆیە دیموکراسی و ئازادیی ئەڵمانیا لاواز دەکات. ئەوە راستییەکی بەرچاو و ئاشکرایە. لەو کاتەدا پێویستە هەموو کەس ئەو ڕاستییە ببینێت، بەتایبەتی دەبێت دیموکراتخوازان و شۆڕشگێڕانی ئەڵمانیا ئەو سیاسەتە ئاشکرا بکەن، ریسوای کەن و لە بەرامبەریدا تێکۆشانێکی بەهێز بەڕێوەببەن.

- پرۆسەی یەکلاکەرەوە لە کاتی تێپەڕینی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بەرەو دەوڵەتی تورک چییە و چۆن بوو؟ ئەو ڕووداوانە چین، کە ئەم پەڕینەوەیان تیادا ڕوویدا؟ گۆڕانکارییە یەکلاکەرەوەکانی ئەم سەردەمە چین؟ میراتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بۆ کۆماری تورکیا چییە؟ سیاسەتی بە تورککردن و کۆمەڵکوژکردن و پاکتاوکردنی گەلان رۆڵی لەم پرۆسەیەدا چییە؟

دوران کاڵکان: یەکەمیان: فەرمانی تەنزیماتی ساڵی ١٨٣٩یە. فەرمانی تەنزیمات پێوەری یەکەم و سەرەتای بەرنامەی پەڕینەوە لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەوە بەرەو دەوڵەتی نەتەوەیی تورک دەستنیشانکرد.

دووەمیان: ڕاگەیاندنی مەشروتیەتە لە ساڵی ١٨٧٦دا. دوای تەنزیمات دامەزراندنی ئەنجومەنی مەبعوسانی عوسمانی، قۆناغی دووەمی گواستنەوە و پەڕینەوەیە لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەوە بۆ دەوڵەتی نەتەوەیی تورک.

ڕووداوی سێیەم: ڕاگەیاندنی مەشروتیەتی دووەمە، کە لە ساڵی ١٩٠٨ دا ڕوویدا. سەرلەنوێ کردنەوەی ئەنجومەنی مەبعوسان بووە  هۆی نەمان و رووخانی تەواوەتیی سیستمی عوسمانی، کۆمەڵەی ئیتیحاد و تەرەقی بوونە بەڕێوەبەر و بەو شێوەیە پرۆسەی وەرچەرخان بەرەو دەوڵەتی نەتەوەیی تورک خێراتر بەڕێوەچوو. لەسەر بنەمای ئەو ڕووداوانە دەوڵەتی ئێستای تورک، لە بنەڕەتدا لەلایەن کۆمەڵەى ئیتیحاد و تەرەقییەوە دامەزرا.

هەروەها دەتوانین ئەوەش بڵێین: بەڕێوەبەریی ئیتیحاد و تەرەقیی لایەنگری – دەوڵەتی تورکە (پرۆ – دەوڵەتی تورکن). لایەنگری و پشتیوانی لە دامەزراندنی دەوڵەتی تورک لەلایەن بەڕێوەبەری و ئیدارەی ئیتیحاد و تەرەقییەوە دامەزرا. لە ئێستا بە دواوە دەبێت بە  تێگەیشتنێکی گونجاو و دروست لە بەڕێوەبەریی ئیتحاد و تەرەقی، شیکاری بۆ قۆناغی پەڕێنەوە و گواستنەوە لە بەڕێوەبەریی ناوبراوەوە بۆ دامەزراندنی کۆماری تورکیای کەمالیست بکرێت. دەزانرێت، کە ئەو پرۆسەی گواستنەوەیە لە کاتی جەنگی جیهانی یەکەم و دوای ئەوە ڕوویدا و جەنگی جیهانیی یەکەم لەسەر ڕووخانی ئیدارە و بەڕێوەبەریی ئیتحاد و تەرەقی ڕوویدا.

نابێت ئەوەشمان لەبیربچێت، کە مستەفا کەمال ژەنەڕاڵێکی ئەندامی کۆمەلەى ئیتیحاد و تەرەقییە. هەروەها رسکان و یانەی کەمالیست بەشێکە لە کۆمەڵەی ئیتیحاد و تەرەقی، وەک حیزبێکی ئیتیحاد و تەرەقییە. بە دڵنیاییەوە هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ ئیتیحاد و تەرەقی دا نییە، بەڵام سیاسەتەکانی تەلعەت و ئەنوەر و جەمال پاشا و سیاسەتەکانی مستەفا کەمال پاشا بە تەواوی لەگەڵ یەک نایەنەوە. جیاوازیی نێوانیان بەم شێوەیەیە: تەلعەت و ئەنوەر و جەمال پاشا بە ئاشکرا سیاسەتی ئیمپریالیستییان بە ئامانجی بەرفراوانکردنی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بەرەو تورکایەتیی ئاسیای ناوەڕاست برەو پێ بدەن، بەڵام مستەفا کەمال ئەم سیاسەتەی بە ئەستەم – سوک دەزانی، بۆیە هەوڵی دا هەبوونی ئیمپراتۆریی عوسمانی بپارێزێت و لە سیاسەتدا هەندێک رەفتار و هەڵسوکەوتی زەق و واقعیانەى لە خۆی نیشاندا. خاوەنی ڕێبازێکی سیاسی وەها بوو. جگە لەوە هیچ جیاوازییەک لە نێوانیاندا نییە.

با سەرنج لە دوای کۆنگرەکانی سیواس و ئەرزرۆم بدەین، یەکەم کار کە مستەفا کەمال ئەنجامیدا ئەوە بوو، کە لە ٢٣ی نیسانی ١٩٢٠دا لە ئەنقەرە ئەنجوومەن (پەرلەمان)ێکی نوێی دامەزراند. ئەوە نیشانی دەدات، کە چەند پەیڕەوی لە فەرمانی تەنزیمات و مەشتروتیەتی یەکەم و دووەم کردووە و پشتی پێ بەستوون.

کاتێک لە ئەنقەرە ئەنجوومەنێکی لەو شێوەیە دامەزرا، کادێرانی بەڕێوەبەریی ئیتحاد لە ئیستانبول کۆبوونەوە و سەرەتا نەچوونە ناو ئەنجومەنەکە، بەڵام بەشێکی گرنگ و بەرچاو لە بەشداربووانی کۆنگرەی سیواس و ئەرزرۆم ئەندامانی ئیتیحاد و تەرەقی بوون، بۆیە دامەزراندنی ئەنجومەن لە ئەنقەرە وەک بەشێک لە جوڵەی ئیتحاد و تەرەقی بوو.

لەوەش زیاتر کاتێک ئەنجومەنەکە لە ئەنقەرە  دامەزرا و ئیستەنبول لەلایەن دەوڵەتە دژەکانەوە داگیرکرا، کادێرانی ئیتیحادچی لە ئیستەنبول کۆبوونەوە و کەوتنە دۆخێکەوە، کە چیتر نەیاندەتوانی ئەرکەکانی بەڕێوەبەری جێبەجێ بکەن. دوای ئەوەی تێگەیشتن، کە کاریگەریی ئەنجوومەنەکە لە ئەنقەرە زیاتر دەبێت هەموویان لە ئیستەنبولەوە دەستە دەستە و بە نهێنی، یان بە ئاشکرا لە ئیستەنبولەوە گواستیانەوە بۆ ئەنقەرە. بەو شێوەیە کادیرای ئیتحاد و تەرەقی بەشدارییان لە دامەزراندنی کۆماری تورکیادا کرد و بەردەوامییان پێدا. لە پێش هەموویانەوە عیسمەت ئینۆنو و ئەو کادێرە باڵایانە، کە دەوڵەتی تورک-یان دامەزراند، بە نزیکەیی هەموویان ئەندامانی کۆمەڵەى ئیتیحاد و تەرەقی بوون. تەنها تەلعەت، ئەنوەر و جەمال پاشا (بەهۆی دۆخی شەڕەوە هەڵهاتبوون و نزیک نەبوون لە ئەنقەرە) لە دەرەوە ماونەوە و بەشدار نەبوون. جگە لەوانە، هەموو کادێرەکانی ئیتیحاد و تەرەقی بەشدارییان لە دامەزراندنی کۆماری تورکیادا کرد.

لە راستیدا ئەوان سەروەری و باڵادەستیی تەواویان لە ناو کۆماری تورکیادا هەبوو. کاتێک لەو رووەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت، بە ئاسانی دەتوانرێت ئەوە ئاشکرا بکرێت، کە دەوڵەتی کۆماری تورکیا بەردەوامیی ئیدارە و بەڕێوەبەریی ئیتیحاد و تەقەرەقییە. گۆڕین و  پەڕینەوەیە لە ئەستەنبوڵەوە بۆ ئەنقەرە. بزووتنەوەی کەمالیست، تا ئەو کاتە هێشتا جوڵە و کلیلێکی لاواز بوو، بوو بە هێزی سەرەکی و  لە جیاتیی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی ناوی 'دەوڵەتی کۆماری تورکیا' بەکارهێنا. گۆڕانکارییەکە لەو چوارچێوەیەدا و بەپێی ئەو بنەمایە  بوو.

جگە لەوەش ئیدارەی ئیتیحاد و تەرەقی لە رووی سیاسەت و عەقڵییەتەوە بەتەواوی بەردەوام و ئامادە بوو. کاتێک تەلعەت و ئەنوەر و جەمال پاشا لە بەڕێوەبەرایەتی لابران و مستەفا کەمال پاشا بە لە ئیدارە و بەڕێوەبردندا جێگەیانی گرتەوە، جیاوازیی سیاسەت و تێگەیشتن و تێڕوانینان، کە لەسەرەوە باسمان کرد، ڕووی دا. سیاسەتی ئەنوەر پاشای بۆ بەرفراوانکردنی ئیمپریالیستی و بەستنەوەی تورکیا بە ئاسیای ناوەڕاستەوە ڕەتکردەوە و لە سیاسەتدا هێڵێکی کۆنکرێتی، ڕاستەقینەتر و بابەتییانەی هەڵسەنگاند و بەڕێوەی برد. بنەمای سیاسەتی کەمالیست بەو شێوەیە بوو. ئەوەش دەریدەخات، کە مستەفا کەمال لە دژی بیرۆکە و سیاسەتەکانی تەلعەت و ئەنوەر و جەمال پاشا نییە، بەڵکو لە پراکتیکدا دەرفەتی جێبەجێکردنی نەبووە. مستەفا کەمال بیرۆکەکانی ئەنوەر بە هەڵە نازانێت. ئەو تەنیا لە ڕووی جێبەجێکردنەوە بە گونجاوی نازانێت، باوەڕ ناکات ئەوە ڕووبدات. هەلومەرجی سیاسی و سەربازیی ئەو سەردەمە دەرفەتێکی بۆ جێبەجێکردنی ئەو جۆرە سیاسەتانە نەڕەخساندبوو، بۆیە ئەو بە هەڵە و مەترسیداری بینی.

ئەوەى لە کردەوە لە پراتیکدا سەرکەوت مستەفا کەمال بوو. سەرەڕای هەموو هەوڵەکانیان، ئەنوەر پاشا نەیتوانی لە شکستە گەورەکە  ڕزگاری ببێت. لە سەرەتادا ئیمپراتۆریەتی گەورەی عوسمانیی لەناوبرد و پاشان خۆیشی بەرەو کارەسات رۆیشت. بە پێچەوانەوە و لە بەرامبەر ئەوەدا مستەفا کەمال هێشتا بە شێوەیەکی بابەتییانە هەڵسوکەوتی دەکرد، بەڕاستەقینەی و واقع نزیک دەبوویەوە و بە پێی دۆخەکە سیاسەتی روون و کۆنکرێتیی بەڕێوەدەبرد. ئەوەش بووە هۆی دامەزراندنی سنوورەکانی ئێستای کۆماری تورکیا و دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی کۆماری تورکیا.

دەوڵەتە دروستکراوەکەى کۆماری تورکیا، واتە ئیدارەی کەمالیستی سیاسەتەکانی ئەنوەری ڕەتکردەوە بەڵام سەرباری ئەوەش سیاسەت و عەقڵییەتی ئیتیحاد و تەرەقیی وەک خۆی جێبەجێ کرد. سیاسەت و عەقڵییەتی شەڕانگێزانە، نەتەوەپەرستانە، پاکتاوکارانە،  دوژمنایەتیکردنی گەلان و کولتورەکان، جگە لە تورکەکان، لەسەر بنەمای نەناسین و قبوڵنەکردنی مافی ژیان بۆ کۆمەڵگا ئیتنیکییە جیاوازەکان و ئامانجە داگیرکارییەکانی بۆ خۆی کردە بنەما.

با سەرنج بدەین؛ دان بە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان دا نانێن. پاشان لە ساڵی ١٩٢٤ دەوڵەتی کۆماری تورکیا ئاشوری - سوریانییەکانی کۆمەڵکوژ کرد. رۆمیەکانی پاکتاوکرد. هەروەها پاکتاوکردن و کۆمەڵکوژکردنی کوردانی لە جەنگی جیهانی یەکەمەوە کردووە بە بناغەى هەموو سیاسەتەکانی. واتە عەقڵییەت و سیاسەتی ڕەگەزپەرستانە، شۆڤێنیزم و ناسیۆنالیزمی تورک و پان – تورکیست و یەکێتیی تۆرانیی ئیتیحاد و تەرەقی کردە بنەما بۆ خۆی. گەل و کۆمەڵگا و کولتور و زمانەکانی ناو ئەنادۆڵ و میزۆپۆتامیای پاکتاو کرد و خستنییە ژێر سیاسەتی تواندنەوە و ئاسمیلاسیۆن و سیاسەتی بە تورککردن.

پاکتاوکردن بە شێوازی کۆمەڵکوژکردن، کۆچ پێکردن و راگواستن، گۆڕینی دیمۆگرافیا و باری دانیشتوان و تواندنەوەى بە بەهێزی جێبەجێکرد. کۆماری تورکیا سیاسەت و عەقڵییەتی پاکتاوکارانەیەی لە ئیتیحاد و تەرەقییەکانەوە وەرگرتووە و وەکو خۆی جێبەجێی کردووە و تەنانەت قوڵتری کردووەتەوە و زۆر زیاتر بێباکانە و بێ منەتانە بەڕێوەی دەبات. ئەو سیاسەتەی ئەمڕۆ فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بەڕێوەی دەبەن، دوژمنایەتیکردنیان بەرامبەر بە کوردان، کۆمەڵکوژکردنی کوردان، دوژمنایەتیکردنیان بەرامبەر ئەرمەنی - ڕۆم و ئاشوورییەکان بە ڕوونی و بە زەقی ئەوە دەخاتەڕوو. کاتێک مرۆڤ سەرنجی وتەکانیان، ئایدۆلۆژیا و پڕوپاگەندەی فەرمیی تورک، سیستمی پەروەردە و بازرگانیی تورک دەدات ئەو ڕاستییەی بە شێوەیەکی کۆنکرێتی تیادا دەبینرێت.

لەلایەکی ترەوە هەوڵ بۆ دەستێوەردان و داگیرکردنی ناوچەکانی دیکەی کوردستان، خۆبەرفراوانکردن بە ناوچەکەدا بەپێی دەرفەتی  دەست بەسەردا گرتنی خاکی عوسمانی پێشوو، هەنگاو بە هەنگاو وەک سیاسەتێک لە لایەن کۆماری تورکیاوە پەیڕەو دەکرێت و بەڕێوەدەبرێت. دەستبەسەرداگرتنی هاتای، داگیرکردنی قوبرس و هێرشی داگیرکاری بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان و هەروەها سیاسەتەکانی سەر لیبیا، دۆخی بەشداربوونی لە شەڕی ئازەربایجان – ئەرمینیا، پەیوەندیی لەگەڵ قەتەر و هێزەکانی هاوشێوەی قەتەر، ئەو سیاسەتە بە شێوەیەکی کۆنکرێتی و زەق دەخاتە بەرچاو و روونی دەکاتەوە.

مستەفا کەمال سیاسەتی خۆفراوانکردن و داگیرکاریی ئەنوەر پاشای بە هەڵە دەزانی، بەڵام کاتێک هەلومەرج و دەرفەتی دەستکەوت هەنگاو بە هەنگاو سیاسەتێکی لەو جۆرەی بەڕێوەبرد و جێەجێی کرد. لە بەرچاوی هەموانەوە سنوورەکانی بۆ خۆی کردە بنەما و قبوڵی کردن، قسەی ئاشتییانەی دەکرد، بەڵام لە رووی ئەجندای نهێنی و تێگەیشتنی بنەڕەتییەوە دەرفەتى ئافراند، هەلومەرجی گونجاوی دروستکرد، خۆی بەرفراوان کرد، سیاسەت و عەقڵییەتی داگیرکاریی لە ناوچە جیاوازەکاندا بڵاو کردەوە. ئەو وتەیەی  مستەفا کەمال، کە دەیوت "ئاشتی لە وڵات، ئاشتی لە جیهان" وتەیەکەی وەهایە، کاتێک دەرفەتی داگیرکردنی بۆ دەڕەخسێت و بە پلەی یەکەم شەڕی جینۆسایدکردن و پاکتاوکردنی کورد و شەڕی خۆی لە دژی گەلانی پێ بشارێتەوە. بەو وتەیە پاکتاوکردن، کۆمەڵکوژی،  داگیرکاری و دەستبەسەرداگرتنەکانی دادەپۆشێت و هەوڵی شاردنەوەی داوە. لەم کاتەدا فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بە زۆری ئەو دۆخە نیشان دەدەن و جێبەجێی دەکەن.

تەیب ئەردۆغان خۆی ڕوونی کردەوە، ئەوە بە ڕاست نازانێت، کە بزووتنەوەی کەمالیستی ئەو سیاسەتەی بە نهێنی بەڕێوەبردووە، چونکە دەبێت ئەوە بە شێوەیەکی ئاشکرا ئەنجام بدرێت. دژایەتیی بۆ لە لۆزان و هەروەها ئاشکراکردنی ئامانجە داگیرکارییەکانی بۆ سەر پارچەکانی دیکەی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەستێوەردان لە زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەیڕەوکردنی سیاسەتی داگیرکاری و پاکتاوکاری و بەکارهێنانی وتەى 'عوسمانیی نوێ' ، ئەو راستییە بە شێوەیەکی ئاشکرا دەخاتە بەرچاو.

با لە تەنزیماتەوە سەرنج بدەینە سەر پڕۆسەکە تاوەکو دەگاتە دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە – مەهەپەی یەکگرتوو. قۆناغی جیاوازی هەیە، قۆناغی تەنزیمات، قۆناغی مەشروتەى یەکەم، قۆناغی مەشروتەى دووەم و ئیتیحاد و تەرەقی. قۆناغی دامەزراندنی کۆماری کەمالیستیی تورکیا. قۆناغی دوایشی کودەتای سەربازی فاشیستیی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ و دیکتاتۆریی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپەیە، کە بەو کودەتایە دروستکرا. خاڵێک کە ئەو پرۆسەیە پێی گەیشتووە، کۆمار، دیکتاتۆریی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپەیە. پێویستە ئێمە ەو شێوەیە پێناسەی بکەین. لە تورانیزمەوە، لە کۆمەڵکوژی و شەڕانگێزییەوە، لە هێرشی داگیرکاریی و جینۆسایدکردن و پاکتاوکردنی دژ بە کورد، لە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان و بەردەوامبوون لە دوژمنایەتیکردن بەرامبەر ئەرمەنەکان، لە ناردنی سەرباز بۆ لیبیا، لە بەشداریکردن لە شەڕەکانی قەتەر – یەمەن ئەوە دەردەکەوێت، کۆمارێکی ئیتیحادچی و ئیتیحادپەرەستە. ئاشکرایە هەمان سیاسەتی ئیدارەی ئیتیحاد و تەرەقی لە جەنگی جیهانی دووەمدا لە کاردا بوو. ئامانجی ئەوە بوو، کە لە بەرامبەر تێکشکانەکەیان لە جەنگی جیهانیی یەکەمدا لە جەنگی جیهانیی دووەمدا ئەو سیاسەتەیان سەربخەن.

- لە بنیاتنانی دەوڵەتی تورک دا ئەجندای ئەکتەرە نێونەتەوەییەکان و ئەوروپا و بە تایبەتی ئەڵمانیا و بەریتانیا و هەروەها ڕووسیا چییە و لەبارەیەوە چی دەڵێیت؟

دوران کاڵکان: ئێمە باش دەزانین، کە ئەڵمانیا و بەریتانیا لە بنەڕەتدا بەرپرسیارن لە بنیاتنانی دەوڵەتی کۆماری تورکیا. ناکۆکی و پێکدادانی نێوان دەوڵەتەکانی ئەڵمانیا و بەریتانیا و سەرمایەی ئەڵمانیا - بەریتانیا دەوڵەتی کۆماری تورکیای ئەمڕۆی دروستکردووە. ئەو ڕاستییە جێگای مشتومڕ نییە. لە بنەڕەتدا لە چارەکی کۆتایی سەدەی ١٩ و لە نیوەی یەکەمی سەدەی ٢٠دا شەڕ لەسەر عوسمانییەکان شەڕی ئەڵمانیا و ئینگلیز بوو. جەنگی جیهانی یەکەم جەنگی ئەڵمانیا – ئینگلیزە. ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا رووخا و دابەشکرا. دەوڵەتی کۆماری تورکیا لەسەر داروپردو و وێرانییەکانی ئەو شەڕە دروستکراوە. هەرچەندە ئەڵمانیا لە شەڕدا شکستی هێنا و لە جیهانی دوای جەنگ و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دوای جەنگ دا وا دەردەکەوت، کە هیچ قسەیەکی نەبوو بێت و بەو شێوەیە سەیر دەکرا، بەڵام ئەم جۆرە تێڕوانینە نادروستە، چونکە پێش هەموو شتێک ئەڵمانیا و ئینگلتەرا ڕۆڵێکی سەرەکیان گێڕا بۆ دروستکردنی ئەنجامێکی لەو شێوەیە.

هەروەها لەسەر پرسی ڕێکخستنەوەی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دامەزراندنی دەوڵەتی کۆماری تورکیادا هێز و سەرمایەی ئەڵمانیا هەمیشە کاریگەر بووە.

بێگومان لە قبووڵکردنی بزووتنەوەیەکی کەمالیستی لەو جۆرەدا و لە قۆناغی بنیاتنانی کۆماری تورکیادا جگە لە بەریتانیا، هەر دوو دەوڵەتی فەرەنسا و ڕوسیای سۆڤیەت ڕۆڵی گرنگیان هەبووە. فەرەنسا هاوکاری بەریتانیای کرد و بەشداریی لە دامەزراندنی کۆماری تورکیادا کرد. وەک دەزانرێت ئەوەی لەگەڵ بزووتنەوەی کەمالیستیدا یەکەم رێککەوتنی کرد و بزووتنەوەى کەمالیستیی بە فەرمی ناساند دەوڵەتی فەرەنسا بوو. هەر لەسەرەتای ساڵی ١٩٢١دا دەوڵەتی فەرەنسا بە ڕێکەوتننامەی ئەنقەرە بزووتنەوەی کەمالیستی بە فەرمی ناسی.

لەلایەکی ترەوە فەرەنسا ئەو دەوڵەتەیە، کە لەگەڵ بەریتانیا لە دوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە زۆرترین ڕۆڵی لە سەرلەنوێ داڕشتن و بنیاتنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گێڕاوە. پارچەکردن و بەشکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تەواوی لە ئەنجامی هاوپەیمانی و پێکدادانی نێوان بەریتانیا - فەرەنسا بوو. ئەوان هەر دووکیان ڕێککەوتوون و شەڕیان کردووە بۆبەشکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.  لەبەر ئەوە فەڕەنسا بەرپرسیاریی هەیە. سەرمایەی فەرەنسا هەمیشە ئامانجی وەرگرتنی پشک و بەشە سامانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی هەبووە.

ئینگلتەرا لە سەرەتادا هەوڵی پاراستنی عوسمانیەکانی دەدا، لەسەر بنەمای هەبوونی عوسمانییەکان ڕێگا نەدات، کە ئەڵمانیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە خۆی بە هیندەستان بگەیەنێت. کاتێک ئەمەی بە مەحاڵ و ئەستەم زانی، لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە لەسەر پارچەکردن و بەشکردنی عوسمانییەکان و بەدەستهینانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ستراتیژییەکی سیاسیی بۆ خۆی دروست کرد، ئەوەش تاوەکو تێکۆشانی دابەشکردنەکانی جەنگی جیهانی یەکەم بەڕێوەبرد. ڕووداوێکی سیاسییان دروست کرد، کە ئیمپراتۆریەتی عوسمانیی رووخاند و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشی لە چوارچێوەی بەرژەوەندیەکانی خۆیدا لەگەڵ فەرەنسادا رێکخست.

 لێرەدا دەبێت باس لە ڕۆڵی ڕووسیای سۆڤیەتی بکرێت. کاتێک رووسیای قەیسەری چووە ناو پرۆسەیەکی لەو شێوەیە، قەیسەری ڕووسیا لەگەڵ ئینگلتەرا و فەرەنسا پێکەوە بوون. پاشان ڕوسیای سۆڤیەت کە لەدوای شۆڕشی ئۆکتۆبەرەوە دامەزرابوو و هەر چەند بەپێی رێککەوتنەکەى قەیسەر بەشداری لەو پرۆسەیەدا نەکرد، بەڵام بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی رووسیای سۆڤیەتی لە ژێر ناوی "ستراتیژیای پاراستنی شۆڕشی ئۆکتۆبەر" سەرەتا رۆڵی لە دامەزراندنی دەوڵەتی کۆماری تورکیا و چەندین ڕووداوی نوێی تر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیادا هەبوو. بۆیە بەشداریی لە دامەزراندنی سیستمی سیاسیی نوێدا کرد، بۆیە روسیای سۆڤیەتی لە سەرکەوتنی بزووتنەوەی کەمالیستیدا یەکێک لەو دەوڵەتانە بوو، کە گەورەترین پشتیوانی و هێزی لە ئاستی پراکتیکی و سیاسیدا بۆ دابین کرد. گوایە ئەوە بۆ پاراستنی شۆڕشی ئۆکتۆبەر و مسۆگەرکردنی ئاسایشی باشووری ڕۆژئاوای یەکێتی سۆڤیەت کردووە. دامەزراندنی دەوڵەتی کۆماری تورکیا بۆ ئاسایشی خۆی بە گونجاو دەزانی، بۆیە پشتیوانییەکی زۆریان لە بزووتنەوەی کەمالیستی و دەوڵەتی کۆماری تورکیا کرد. هەڵوێستی هاوکاری و واقیعی پاکتاوکاری ئەم دەوڵەتە؛ دوژمنایەتییەکەی بەرامبەر ئەرمەنیەکان، کوردەکان، و ئاشوورییەکان و ڕۆمییەکان بە نەبوو لێکدایەوە و بۆ خۆیانیان نەبینی. لەسەر ئەو بنەمایە بۆیان دەرکەوت، کە "گونجاوە" بۆ بەرژەوەندییەکان و پشتگیریی کرداری و سیاسییان لە دامەزراندنی دەوڵەتی کۆماری تورکیای نەژادپەرەست - شۆڤێنی و پاکتاوکار کرد. هەرچەندە بزوتنەوەی کەمالیستی و دەوڵەتی کۆماری تورکیا بەهۆی پەیوەندی بە شەڕی ئینگلتەرا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و هێزەکانی هاوشێوەوە پێکهاتبوو، بەڵام دەوڵەتی رووسیای سۆڤیەتی یەکێک لەو هێزانەیە، کە زۆرترین پشتیوانیی لە قۆناغی پەڕینەوەى عوسمانی بۆ کۆماری تورکیا و بە دەوڵەتبوونی بزووتنەوەى کەمالیستیدا لە رووی سیاسیی و پراتیکی و کردارییەوە پێشکەش بە کەمالیستەکان کردووە و ئەوەش راستییەکی روونە و جێگای مشتومڕ نییە.

سیاسەتی سۆڤیەت لە بنچینەدا تەسک و بەرژەوەندیپەرەستە و دوورە لە ڕاستیە ئایدۆلۆژییەکان و بەرژەوەندیی خۆی لە سەرووی هەموو شتێکەوە دەبینێت، هەر دوای شۆڕشی ئۆکتۆبەر پەیوەندیی لەگەڵ بزووتنەوەی کەمالیستی و دەوڵەتی کۆماری تورکیادا  دامەزراند. پاکتاوکردن و کوشتاری ئەرمەن - کورد - ئاشور – ڕۆمی، کە لە لایەن ئیتحاد و تەرەقییەکان و لەسەر دەستی بزووتنەوەی کەمالیستی و دەوڵەتی کۆماری تورکیا ئەنجامدرا، بە نەبوویان زانی و نەیانبینی و لە پێوەرە سۆسیالیستییەکان، پێوەرەکانی مافی دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەکان، کە لەلایەن لنین-ەوە دەستنیشانکرابووو، دوورکەوتنەوە. ئەو پێوەرانە تا کاتێک جێبەجێ دەکران، رووبەڕووی بەرژەوەندی یەکێتی سۆڤیەت نەبوونایەتەوە و کاتێک کەمێک رووبەڕووی بەرژەوەندییان ببوایەتەوە وازیان لێدەهێنا. هەر  لەو کاتەدا پێوەرەکانی سۆسیالیزم بەپێی پێوەرە سیاسییەکان و بۆ بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی سۆڤیەت کرانە قوربانی. ئەوە روونە و  دەزانرێت، کە یەکێتی سۆڤیەت دواتر لە ئایدۆلۆژیاکەی خۆی دوور کەوتەوە و وەرچەرخا بۆ ریڤیزینزم (لادان و بیدعە) و بەو هۆیەشەوە لەبەر یەکهەڵوەشا و رووخا.

ڕاستیی یەکێتی سۆڤیەت، کە بەرژەوەندی دەوڵەتی هەژمونگەرای خستە سەرووی هەموو شتێکەوە، وایکرد هەر لە سەرەتای ١٩٢٠کاندا دەستپێبکات ئەوەشی بە سیاسەتەکانی بەرامبەر بە کۆماری تورکیا دەستپێکرد. هەڵوێستیان لە دژی تێکۆشانی کورد، ئەرمەنی، ئاشوری و ڕۆمانی بوو، بەڵام هەر پشتیوانییان لە کۆماری تورکیا دەکرد، ئەوەش ئەوەی سەلماند، کە بەپێی پێوەرەکانی خۆیان ناجوڵێنەوە. کاتێک لەگەڵ بەرژەوەندییە سیاسییەکانیاندا ناکۆک و نەتەبا بێت ئەو کاتە پێوەرەکان دەکەنە قوربانیی بەرژەوەندییە سیاسییەکان. ئاشکرایە ڕوسیای سۆڤیەت بەرپرسیارە لە بنیاتنانی لەو جۆرەی کۆماری تورکیادا. بۆ ئەوەش بەرپرسیارن لە زاڵکردن و سەروەرکردنی عەقڵییەت و سیاسەتێکدا، کە کورد، ئاشوری، سوریانی و ڕۆمانی لە ئەنادۆڵ و میزۆپۆتامیا کۆمەڵکوژ و پاکتاو بکرێن. ئەو عەقڵییەت و سیاسەتە، کە کۆماری تورکیا بە پشتیوانیی هێزە ناوبراوەکان بەدەستی هێناوە و هەبوونی خۆی لەسەر دروستکردووە تا ئێستا بەردەوامیی هەیە و حوکمڕانیی پێدەکەن.

- ئەجێندای ئێستای تورکیا لە ئاستی هەرێمی و جیهانیدا چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟ لە کارنامە و ئەجندای تورکیادا "نیوعثمانی" بە زۆری مانای چیە؟ ڕوانین و خەونیان بۆ ناوچەکە چۆنە؟ بنەمای ئەو سیاسەتە چییە؟ و چۆن دروست کراوە؟

دوران کاڵکان: ئیدارە و بەڕێوەبەریی ئیتحاد و تەرەقی خواستیان ببنە هێزێکی ئیمپریالیستیی جیهانی. بەو جۆرە سیاسەت و عەقڵییەتییەوە چوونە ناو شەڕی دابەشکردن و پارچەکردنی ئیمپریالیستییەوە. دەوڵەتی کۆماری تورکیاش دەیەوێت ببێتە هێزێکی ناوچەیی، هەژموونگەرا و ئیمپریالیستی. خۆفراوانکردن لە ئاستی جیهاندا لەسەر ئەو بنەمایەیە و دەیانەوێت خۆیان بگۆڕن بۆ هێزێکی ئیمپریالیستی، بەڵام دەرفەتەکان بە گونجاو نازانن. ئەوە بەو بە خەون و خەیاڵ نیشان دەدەن، بەڵام پێیانوایە لە جیاتی ئەوە دەتوانێت ببێتە هێزێکی ئیمپریالیستی هەژمونگەرا و باڵادەستی ناوچەیی. عەقڵییەت و سیاسەتی خۆی لەسەر بنەمای ئامانجێکی لەو جۆرە بنیات دەنێت. هەروەها سیاسەتی جیهانیی خۆی بەو جۆرە داڕشتووە تاوەکو بکرێتە هێزێکی ناوچەیی – هەژموونگەرا و لەسەر ئەو بنەمایە ئەو جۆرە ستراتیژی و تاکتیکانە بەڕێوە دەبات. بێگومان و بە دڵنیاییەوە ئەوە ئامانجە ستراتیژییەکەیانە. لەم ڕووەوە، لە بەرزترین ئاستدا سازش دەکات و زیاتر خۆی وابەستە و پشتبەستوو بە هێزە جیهانییە گەورەکان دەکات. پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەریتانیا، ئیسرائیل، ئەڵمانیا و ئەمریکا لەو چوارچێوەیەدا و لەسەر ئەو بنەمایەیە. بەشداریکردنیشیان لە ناتۆدا بە دڵنیاییەوە لەو چوارچێوەیەدا بوو.

هەروەها سیاسەتی هەڕەشە و گوڕەشەش پەیڕەو دەکات. واتە بۆ ئەوەی ببێتە هێزێکی ئیمپریالیستی جیهانی، پێویستە لە ئاستی جیهانیدا سیاسەتەکانی لەسەر سێ بنەما بەڕێوەببات؛ یەکەمیان، سازشکردن و باجدانە. ئاست و توانای ستراتیژی و دەرفەتەکانی خۆی بۆ سەودا و مامەڵە دەخاتە بازاڕەوە. دەوڵەتی کۆماری تورکیا لە ڕاستیدا لەو بابەتەدا وەک ئیدارەیەکی بازرگانییە. لە مستەفا کەمالەوە تا ئێستا هەموو حکومەتەکان سیاسەتێکی لەو شێوەیەیان پەیڕەو کردووە.

دووەمیان، خۆپاراستنە لە هێزە گەورەکان. یەکەم لە ئەڵمانیا، پاشان لە ئینگلتەرا- ئیسرائیل. هەروەها بۆ ئەوەش دوای جەنگی جیهانی دووەم پەیوەندیی بە ئەمریکاوە کرد و چووە ناو ناتۆوە

سێیەم، بەڕێوەبردنی سیاسەتی هەڕەشە و گوڕەشە کردنە. ئەوەش لە دیکتاتۆریی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپەدا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست. پێش ئەمە دەوڵەتی تورک هەوڵی دەدا بە نهێنی لە لایەن دەزگای هەواڵگری (میت)ەوە سیاسەتێکی لەو جۆرە پەیڕەو بکات. هەڕەشەی لە هێزە جیاوازەکان دەکرد و کاری تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕانەی دەکرد. بەڵام ئەم دۆخە بە دیکتاتۆریی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە بوو بە سیاسەت و کرایە رێکخستن و سیستمی بۆ دانرا. چەندین گروپ و ڕێکخستنی چەتەیان دامەزراند. لە ناوەندەکانی  عوسمانیەوە تاوەکو سەرلەنوێ داڕشتنەوە و بنیاتنانەوەى میت، تاوەکو سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی کۆنترا گەریلا، کۆماری تورکیا لەسەر دەستی ئاکەپە – مەهەپە گۆڕدرا بۆ دەوڵەتێکی چەتەی فاشیست. لە سنوورەکانی کۆماری تورکیا چووە دەرەوە و لەگەڵ داعش و قاعیدە و زیاتر لەوانەش لەگەڵ ڕێکخراوی ئیخوانی موسلیم پەیوەندیی دروستکرد و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پەیوەندیی لەگەڵ چەتە نەتەوەپەرستە، کە خۆیان بە ئیسلامی دەزانی، گەیاندە بەرزترین ئاست. تورکیا بەو شێوەیە ناوی ئیسلامی بەکارهێنا و خۆی گۆڕی بۆ ناوەندی چەتەکان. هەموو گروپ و رێکخستنە چەتەکانی سوریا، تورکیا بە ناوەندی خۆیان دەزانن، بۆیە پشتیوانی لە تورکیا و سیاسەتەکانی دەکەن. لە کۆتاییدا داعش پشتی بە دیکتاتۆری فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە بەست و ئەویش پشتیوانیی لە تورکیا و خۆی لەوێ بەخێو کرد و دەحەوێنێتەوە. هەروەها پەیوەندیی لەگەڵ قاعیدە لە ڕێگەی پەیوەندی لەگەڵ نوسرە لە سوریا گەیاندووەتە ئاستێکی بەرز.

بە پشت بەستن بەو جۆرە گروپ و ڕێکخستنە چەتانە، لە ئەرمەنیاوە تا لیبیا، لەوێوە تاوەکو هەموو شوێنەکانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە ئامراز و سەرچاوەی شەڕ و داگیرکاری، بەڵام بەوەش سنووردار تێر نەبوو. گروپە چەتە ناوبراوەکانی لە عەفرینەوە تا خواکورک لە ناوەندی کوردستان، وەک دەوڵەتێکی چەتە لەسەر خاک و زەوی جێگیریان دەکات. بە پشتبەستن بەوانە سیاسەتی هەڕەشەوگوڕەشە لە دژی گۆڕەپانی نێونەتەوەیی پەیڕەو دەکات. روون و ئاشکرایە، کە لە داعشەوە بۆ قاعیدە چەندین هێزی لەسەر ئەو بنەمایە و لەو چوارچێوەیەدا بەکار دەهێنێت. کۆمەڵکوژییەکەى پاریس یەکێک لە بەرجەستەترین نموونەکانی ئەوەیە. بە دەستی داعش هێرشی تیرۆریستی لە ئەڵمانیاوە بۆ بەریتانیا بۆ فەرەنسا و سەرتاسەری ئەوروپا و هەروەها بۆ سەر ئەمەریکا و هەموو شوێنەکانی تری جیهان ئەنجامداوە و لەو رێگەیەوە گوشاری خستووەتە سەر هەموو دەوڵەتەکان تاوەکو پشتگیری لە سیاسەتەکانی بکەن، بەتایبەتی پشتیوانی لە سیاسەتەکانی بۆ کۆمەڵکوژکردن و پاکتاوکردن و سڕینەوەى کورد و خۆفراوانکردن بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا بکەن.

لە ڕاستیدا دیکتاتۆریی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە لە پشت هەموو هێرشەکانی داعشەوەیە و ئەوەش هەموو جیهان دەیزانێت. بەڕێوبەری و ئیدارەی ئێستای ڕووسیا پێشتر ئەمەی دۆکیومێنت کردووە و بەشێکی بۆ هەموان ئاشکرا کرد. بەرامبەر بە وڵاتانی تریش هەڵسوکەوت و رەفتاری لەو شێوەیە هەیە. دەکرێت بە شێوەی سەرەکی لەسەر هەڵسوکەوتی ئێستای سیاسەتی جیهانیی دەوڵەتی کۆماری تورکیا باس لەوانە بکرێن.

ئەگەر مرۆڤ سەرنج لەو سیاسەتانە بدات، ئەوە دەبینرێت، کە لە ناوەندی ئەم سیاسەتانەدا ئامانجی پاکتاوکردن و جینۆسایدکردنی کورد هەیە. وەک هێزێکی ئیمپریالیستی جیهانی دەیەوێت خۆفراوانکردنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لەلایەن دەوڵەتەکانی جیهانەوە لێ قبوڵ بکرێت، یان بەسەریاندا بیسەپێنێت. بێگومان ئەوە ستراتیژیی ڕاستەقینەی دەوڵەتی کۆماری تورکیایە.

ئەوەش ڕوونە، کە ستراتیژیی سیاسیی بە ناوی 'عوسمانیی نوێ' یان 'نیۆ عوسمانی' لەسەر ئەو بنەمایە و لەو چوارچێوەیەدایە. لە بناغەى ئەوەشدا راستیی ئامانجیان بۆ بوون بە هێزێکی هەژموونی جیهانیی بە ناوی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی هەیە، چونکە ئیدارە و بەڕێوەبەریی عوسمانی هەمیشە خەون و خواستی ئەوەیان هەبووە، کە هەمیشە ببنە هێزێکی هەژمونگەرا - ئیمپریالیست - جیهانی. بۆ هێنانەدیی ئەو خەون و داخوازییەش ئیدارەی ئیتحاد و تەرەقی و ئیدارەی ئەنوەری بە ڕوونی و بە ئاشکرا بەشدارییان لە شەڕی جیهانیی یەکەمدا کرد. لە فاتیح محەمەدەوە تاوەکو ئەمڕۆ لەناو ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا خواستی ئەوە دروستبووە، کە ببنە هێزێکی جیهانیی هێژمۆنیک و باڵادەست. بۆ ئەوەش ئیدارەی ئیتحاد و تەرەقی ئەو سیاسەتەیان نوێکردەوە و لە کاتی جەنگی جیهانیدا دوای ئەو  خەونە کەوتن و ئەوەش بۆ ئێمە و هەموان لە رووی مێژووییەوە روونە.

بەڵێ دەوڵەتی ئێستای کۆماری تورکیا ناتوانێت سیاسەت و عەقڵییەتی هێزێکی جیهانی - هێژمۆنیک بەڕێوەببات، چونکە ئەوە ڕاستەقینە و گونجاو نییە. ئەگەرنا هۆکارەکەى ئەوە نییە، کە ئەوەى ناوێت، یان عەقڵییەتەکەى ئەوەی تیادا نییە. ئەو ئەم کارە ناکات، چونکە ئەوە لە توانای خۆیدا نازانێت. لە جیاتی ئەوە سیاسەت و عەقڵییەتی بۆ پاکتاوکردن و سڕینەوەى کورد پەیڕەو دەکات و دەیەوێت کوردستان بە تەواوی بکات بە تورک و بەوەش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا ببێتە هێزێکی هەژموونیی ئیمپریالیستی و جیهان بەو سیاسەتە ڕازی بکات. ئەوە سیاسەت و عەقڵییەتی سەرەکیی دەوڵەتی ئێستای کۆماری تورکیایە. ئەوە بەرنامەی نهێنیی سیاسی بزووتنەوەی کەمالیستی بوو. لە ناو ئیدارەی ئاکەپە – مەهەپەدا ئەو کارنامە نهێنییە ئاشکرا کرا و بە ئاشرا کاری لەسەر دەکەن. بە روونی و زەقی بڵاوکرایەوە و بە ئاشکرا خستوویانەتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەوەی ئێستا بەڕێوەدەچێت بێگومان و بەدڵنیاییەوە ئەوەیە.

ئەم سیاسەتە بە نهێنی هێڵرایەوە و بە ڕوونی و بە ئاشکرا جێبەجێ نەکرا. چی بوو، کە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بە ڕوونی و ئاشکرا ئەوە بەڕێوەدەبات، باسی لەسەر دەکات، بەرگریی لێدەکات و لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئەوەى وەک نەخشەیەک پێشکەش و ئاشکرا کرد؟ هێزە جیهانییەکان لەوە بەرپرسیارن، چونکە دەوڵەتی کۆماری تورکیا بە کردەوە و پراکتیک و هەڵگرتنی هەنگاو بە هەنگاو گەیشتە ئەم دۆخە. لە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکانەوە بۆ کۆمەڵکوژیی کوردان بەردەوام بوو. هیچ کام لەمانە ڕێگرییان لێ نەکراوە و هیچ کام لە زلهێزەکانی جیهان لە بەردەمی نەوەستانەوە. بە کورتی پشتگیرییان لێکردووە. کۆمەڵکوژکردن و سڕینەوەی کوردان کە لەژێر ناوی 'شەڕی دژ بە تیرۆر' بەڕێوەدەچێت و بۆ ئەوەش ماوەی ٣٧ ساڵە لەلایەن ناتۆوە پشتگیری دەکرێت.  ئەو شەڕە، کە کۆماری تورکیا لە ساڵی ١٩٨٥ەوە لە دژی پەکەکە بەرپای کرد لە بنەڕەتدا لەلایەن ناتۆوە بەرپا کراوە و بەڕێوەدەچێت. ئەو شەڕە لە بارەگای ناتۆ بڕیاری لێدرا و پلانی بۆ داڕێژراوە. ئەو شەڕە بە هەموو جۆرە پشتیوانییەکی سەربازی و سیاسیی ناتۆ بەڕێوەدەبرێت.

بۆیە عەقڵییەت و سیاسەتەکانی 'نیۆ عوسمانی' بە ئاشکرا پارێزراوە و بەڕێوەدەچێت. بەرامبەر بە جینۆسایدی ئەرمەنەکان دەنگیان نەکرد. بەرامبەر بە جینۆسایدی کوردان دەنگیان نەکرد. لە ئامەد، دێرسیم و ئاگری لە دژی کۆمەڵکوژکردنی کوردان نەوەستانەوە،  ئەوەیان هەر بە نەبوو زانی و پشتگیرییان لەو کۆمەڵکوژییانە کرد. پاشان ئەو دەوڵەتە چووە ناو ناتۆ و پارێزرا. ناتۆ ماوەی ٣٧ ساڵە شەڕی دژی پەکەکە بەڕێوەدەبات. پەیوەندییەکانی تەیب ئەردۆغان لەگەڵ ئیخوان موسلمین و داعش و قاعیدە نەک نابینن، بەڵکو بە نەبووشی دەزانن. کاتێکیش بە ئاشکرا پشتیوانیی لە هێرشی چەتەکانی داعش کرد ئەوەشیان هەر بە نەبوو زانی. لەوەش زیاتر گوایە لە دژی داعش شەڕ دەکات و لە ساڵی ٢٠١٥دا هاوپەیمانپیەکی دووەمی ساختە لە نێوان کۆماری تورکیا و ئەمریکا دروستکرا.

بەو هۆیەوە دەوڵەتی کۆماری تورکیا، دیکتاتۆریی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە ئەمڕۆ ئەو کارنامە وئەجندا نهێنیەی خۆی ئاشکرا کردووە و بە ئاشکرا ئەو سیاسەت و عەقڵییەتەی خۆی بەڕێوەدەبات، چونکە هێزیان لێوە وەردەگرێت و جیهانی بە لاواز زانی. ئەو گەیشتە  ئەو تێگەیشتنە، کە کەس ناتوانێت ڕێگریی لێ بکات. هەندێکیش بە هەڕەشە و گوڕەشە، بە کردەی تیرۆریستی و هەندێکی تریشی بە پێدانی چەندین سازش و باجی ئابووری و پێشکەشکردن و خستنەڕوو و هەڕاجکردنی هەل و تواناکانی تورکیا، ئەوانی بێدەنگ کرد. لە ئاستی جیهانیدا هێز و دەوڵەتەکان بەوەیان وت 'بەڵێ'. بەهۆی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانەوە چاوپۆشییان لێکرد و پشتیوانیان لێکرد، لە دژی نەوەستانەوە و لە ژێرەوە دەسەڵاتی دیکتاتۆریی فاشیستیی ئێستای ئاکەپە – مەهەپەیان گۆڕی بۆ هێزێکی هێرشبەری لەم شێوەیە.

بەڵام ئەو هێزە ئەمڕۆ دڕندە و تاوانکارە. هیتلەر و موسۆلینی و سەدامی ئەم سەردەمەیە. زۆرترین زیان بەکورد دەگەیەنێت. هەموو ڕۆژێک کورد پاکتاو و کۆمەڵکوژ دەکات، دوژمنایەتی بەرامبەر بە کورد دەکات. ئەوە ڕاستییەکە، کە کوردەکان زۆرترین زیان و  ئازاریان بینیوە، بەڵام دەبێت هەمووان ئەوە بزانن کە هیتلەر و سەدام دوای ئەوەى پاراستن و ئاسایشی خۆیان مسۆگەر کرد، هەر چۆن بوون بۆ هەڕەشە لەسەر جیهان و زیانیان بە بەرژەوەندییەکانی هەموو دەوڵەتەکان گەیاند، هەر چۆن گۆڕدران بۆ هێزێکی دژمنی مرۆڤایەتی، دیکتاتۆریی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپەش، دەوڵەتی کۆماری تورکیایان گۆڕیوە بۆ جانەوەر و دڕەندەیەکی لەوشێوەیەى جیهانی، گۆڕیویانە بببۆ دەوڵەتی تیرۆر و هێرشبەر و پەلاماردەر، کە بۆ تەواوی مرۆڤایەتی مەترسیی هەیە.

ئێستا هەموو کەس زیانی بەردەکوێت. ئەگەر ئەم هێزە لەناو نەبرێت، ناگۆڕدرێت، ئەگەر تورکیا لەو سیاسەت و عەقڵییەتە ئازاد نەکرێت و دیموکراتیزە نەکرێت، ئەوا هێندەی کورد زیان بە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی و ژنان و گەنجان دەگەیەنێت.

ئەو دەوڵەتانەی کە ئێستا سوود لە سیاسەتی ئێستای فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە وەردەگرن، سبەینێ دەبێتە هەڕەشە لەسەریان و زیانی جدییان بەردەکەوێت. ئەم هێزە بۆ ئاستێکی بەم شێوەیە دەگۆڕێت.

- سەبارەت بە بنەمای سیاسەتی ڕەشکردنی پەکەکە، دەتەوێت چی بڵێیت، کە بە ناوی شەڕی تیرۆرەوە بەڕێوەدەبرێت. ئەم تاوانکارییە چۆن کاریگەری لەسەر بزووتنەوەی کورد هەبوو؟ شەڕی تیرۆر چۆن نزیکبوونەوەی هێزە جیهانییەکانی پەیوەست بە کورد گۆڕیوە؟ بۆ نموونە؛ ئەو خەڵاتەی کە لەلایەن ئەمریکاوە لە دژی ٣ بەڕێوەبەری باڵای کەجەکە دراوە. هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی کوردان. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بزووتنەوەی کورد بە ڕێکخراوێکی تاوانکار ڕادەگەیەنێت، بەڵام ڕێگە بە کۆمەڵکوژیی کوردان بە دەستی تورکیا دەدات؟ هۆکاری ئەمە چیە؟

دوران کاڵکان: هێزەکانی نێودەوڵەتی، بزووتنەوەی کورد وەک ڕێکخراوێکی تاوانکار ڕادەگەیەنن و ڕێگە بە کۆمەڵکوژکردنی کوردان دەدەن بە دەستی دەوڵەتی تورک. ئەوان پشتگیری ئەو کۆمەڵکوژییە دەکەن. ئەوە بۆچییە؟ بەهۆی ئەوەیە کە ئەو عەقڵییەت و سیاسەتەی کە کورد رەتدەکاتەوە و دەیەوێت لەناو ببات، سیاسەت و عەقڵییەتێکی جیهانییە. چونکە کێشەی کورد لەلایەن ئەم هێزە جیهانیانەوە دروست بووە. ئەو هێزە نێودەوڵەتیانە نایانەوێت کێشەی کورد چارەسەر بکەن، چونکە هەژموونی دەوڵەتی جیهانی، سیاسەت و عەقڵییەتی دابەشکردنی کوردستان و سەروەریە بکوژەکانی بەسەر کورددا لەدوای جەنگی جیهانی یەکەم دروست کرد. کوردستانیان دابەش کرد و شەڕی جینۆسایدی هەندێک دەوڵەتیان لە دژی کورد دروست کرد و ناکۆکی و شەڕی قووڵیان لە نێوان کورد و ئەم دەوڵەتانەدا دروست کرد. بۆ دروستکردنی شەڕ و ناکۆکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەسپاندنی سەروەریی خۆیان کاریان کرد و لەسەر ئەمە و بە دروستکردنی ناکۆکی و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تاڵانکردنی سامانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بەرژەوەندی خۆیان کاریان کرد.

بۆیە بەو سیاسەتە کە کوردستانی دابەش کردووە و کوردیان قڕکردووە سود وەردەگرن. ئەوان قازانجی ئابووری لێ وەردەگرن. پێویستە ئەمە ببینین و بزانین. بۆیە دابەشکردنی کوردستان و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی دژ بە کورد، قبووڵنەکردنی بوون و ئازادی کورد مانای ئەوەیە کە کێشەی کورد لەلایەن هێزەکانی جیهانەوە دروست بووە و نایانەوێت ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت. سوود لە بوونی ئەم کێشەیە وەردەگرن. لەبەر بەرژەوەندیەکانیان نایانەوێت چارەسەر بکرێت. ئەگەر چارەسەر بکرێت، کاتێک ناکۆکی نێوان کورد و وڵاتانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر دەبێت، ئەوا ناتوانن سوودی لێوەربگرن، ئەوا بەرژەوەندییەکانیان کۆتایی دێت. ئەوان بۆ بەرژەوەندی خۆیان ڕێگە بە هێرشی قڕکردنی بۆ سەر کورد دەدەن. هەڵویستیان نییە. چاویان دەگرن و جگە لەوەش پشتگیری لە دوژمنانی کورد دەکەن.

واتە پشتگیری لە هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی کۆماری تورکیا دەکەن بەرامبەر بە کورد، لە رێگەی بەرژەوەندیە ئابوورییەکان، بە فرۆشتنی چەک، لەژێر چاودێری ناتۆدا، لەسەر بنەمای 'ڕێککەوتنی ناتۆ بە پشتیوانی سەربازی و سیاسی بۆ کۆماری تورکیا'. نەک هەر خۆیان بێدەنگ دەکەن، نەک هەر رێگری ناکەن، بەڵکو پشتیوانیشی لێدەکەن و لایەنێکی شەڕن. بوونەتە هاوبەش لە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی کورد.

ئەوانەی پشتگیری لە بەردەوامی پرسی کورد دەکەن، کە نایانەوێت چارەسەر بکرێن، هێزی دەوڵەتی جیهانین. با پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لەبیر نەکەین. ڕێبەر ئاپۆ ڕووی لە ئەوروپا کرد و بەرنامەیەکی لەسەر پرسی کورد لەسەر بنەمای پێوەرە دیموکراتییەکان و مافە نەتەوەییە دیموکراتییەکانی گەلی کورد پێشکەش کرد. ئاشکرایە کە ئەمریکا و سی ئای ئەی چۆن لێکۆڵینەوەیان کرد، پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات کە چۆن ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٣ ساڵە لە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی لە ئیمڕاڵیدایە و کێشەی کورد بە چارەسەرنەکراوی جێدەهێڵن. هەموو ئەمانە دەریدەخات کە لەسەر بنەمای پرسی کورد دەیانەوێت شەڕ و ململانێ قوڵتر بکرێتەوە و بەردەوام بێت. ئێمە ئەمە بە ڕوونی دەبینین.

کێ هێرشی کردە سەر ڕێبەر ئاپۆ؟ ڕێبەر ئاپۆ لە ڕۆما چی ڕاگەیاند؟ بۆچی یەکێتی ئەوروپا خاوەنداری نەکرد؟ بۆچی ئەمریکا لە چارەسەری نزیک نەبووەوە؟ هەمووی لەبەر ئەم هۆکارانە بوو. پێش هەموو شتێک، دەبێت ئەم ڕاستییە ببینین. لە بناغەی سیاسەتەکانیاندا، سیاسەت و عەقڵییەتی جینۆسایدی کورد هەیە کە بە پرسی کورد ناودەبرێت. ئەمە هەروەها سیاسەتێکی جیهانییە. سیاسەت و عەقڵییەتێک کە هەژموونی دەوڵەتی جیهانی - سەرمایەداری دروستی کردووە. ئەوان سیاسەتێکی قڕکەریاب هەیە. ئەوان ئەم کێشەیەیان دروست کردووە. ئەوانەن کە سوودیان لێوەردەگرن. ئەوان ئەوانەن کە لە دژی چارەسەریدا وەستاونەتەوە. بۆیە لە بەرامبەر ئەو سیاسەت و عەقڵییەتەدا دەوەستنەوە کە دەیانەوێت کێشەی کورد چارەسەر بکەن، بوون و ئازادی کورد بپارێزن، هۆشمەندی و ئیرادەی ئازاد لە کورد دروست بکەن، ڕێکخستن و چالاکی بکەن، لەسەر بنەمای مافە نەتەوەییە دیموکراتییەکانی کورد پشتگیری لەو سیاسەت و عەقڵیەتە دەکات کە کێشەی کوردیان دروست کردووە. بۆ ئەوەی سیاسەتەکانی خۆیان بە ڕەوا نیشان بدەن دەڵێن 'من دژی تیرۆر دەجەنگم'. پێناسەی 'تیرۆر' لەم سەردەمەدا بەم شێوەیەیە. بەداخەوە تیرۆریزم لەم ئاستەدایە. پێناسەیەکیان بۆ تۆمەتبارکردنی ڕکابەرەکەیان دروست کردووە. هەموو شتێک دەوەستێنرێت کاتێک دەگۆترێت تیرۆر - تیرۆریست.

لەسەر ئەم بنەمایە دەوڵەتی تورک شەڕی قڕکردنی کوردان لە دژی گەریلاکانی پەکەکە و پەکەکە بە 'شەڕی دژی تیرۆر' پێناسە دەکات. ئەو دەوڵەتانەی کە پرسی کورد دروستیان کردووە و سوودیان وەرگرتووە، کە چارەسەریان ناوێت، سوود لەم پێناسەیەی کۆماری تورکیا وەردەگرن. بەو شێوەیەش درێژە بە پرسی کورد دەدەن، پشتیوانی لە شەڕی کۆمەڵکوژیی کورد لەلایەن کۆماری تورکیاوە دەکەن. بە کورتی، پاساوی بۆ دەهێننەوە. پێویستە مرۆڤ ڕایبگەیەنێت کە ئەمە 'پۆشاکێکی یاسایی بۆ دروست کراوە'. ئەوان دەڵێن 'دەوڵەتی تورک مافی ئەوەی هەیە لە دژی تیرۆر شەڕ بکات و ئێمە پشتگیری دەکەین' باشە، دەوڵەتی تورک بە کێ دەڵێت تیرۆر؟ کورد وەک تیرۆر ناودەبرێت. بوون و ئازادی کورد وەک تیرۆر پێناسە دەکات. تۆ لە دژی ئەوان دەجەنگیت، چونکە دەوڵەتی تورک کورد بە "تیرۆر" ناودەبات، ئایا تۆش بە هەمان شێوە کورد بە تیرۆریست دەبینیت؟ ئایا ئێوە خەباتی گەلی کورد بۆ مافە نەتەوەییە دیموکراتییەکانی خۆیان وەک تیرۆر دەبینن؟ ئایا ئێوە لایەنگری کۆمەڵکوژیی کوردن؟ پێویستە ئەوە روون بکەنەوە. بە پێناسەی 'تیرۆر' راستیەکان دادەپۆشن و کراسێکی یاسایی بۆ لەبەر دەکەن.

بەم شێوەیە هەوڵ دەدەن شەڕی کۆمەڵکوژی و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بشارنەوە. ئەوان بە ئەنقەست و بە ویستی خۆیان ئەم کارە دەکەن. ئەوان بە پلانێک ئەو کارە دەکەن. با ئەوە نەڵێین کە ئەوان بە نەزانی و بێ تێگەیشتن ئەم کارە دەکەن. بە پێچەوانەوە بە داخوازی و زانیاری و بە پلانەوە ئەنجامی دەدەن.

بۆ ئەوەی کراسێکی یاسایی لەبەربکەن، لە ماوەی ٤٠ – ٥٠ ساڵی ڕابردوودا ئاژاوەگێری زۆریان دروست کرد و یاری دەکەن. ئەمە پێویستە بزانرێت. ئێمە دەزانین کە لە ڕابردوودا چەندین پلان و یاری ناوخۆیی و دەرەکی کراوە بۆ شەرعیەتدان بە پێناسەی 'دەوڵەتی تورک شەڕی تیرۆر دەکات' یەکێک لەوانە هەوڵدانی تیرۆرکردنی پاپا بوو لەلایەن محەمەد عەلی ئاغجا لە ساڵی ١٩٨١ بوو. محەمەد عەلی ئاغجا مەهەپە بوو. ئەندامی کۆنترگەریلا بوو. سەر بە دەوڵەتی تورکیایە، میتی تورک لە ناوەڕاستی ئەوروپا چەکی بەرانبەر پاپا بەکارهێنا. ئەو لەو ئاستەدا هێرشی کرد. وادیارە پشتگیرییەکی زۆری وەرگرتووە. هەندێک کەس لە ئەوروپاش پشتگیریان کرد. ئێمە ئەمە بۆ چی دەڵێین؟ هەوڵدانی تیرۆری مەهەپەی فاشیست لە دژی پاپا چ پەیوەندیەکی هەیە بە شەڕی دژ بە کورد و شەڕی دژی پەکەکە و شەڕی کۆمەڵکوژیی کوردان؟ بەم شێوەیەیە: بە هێرشێکی لەو شێوەیە ویستیان نیشان بدەن کە تیرۆریزم لە تورکیا چەندە مەترسیدار بووە، دەوڵەتی تورک چەندە لەژێر هەڕەشەی تیرۆردایە، ئەمە هەڕەشە لە جیهان دەکات، بۆیە تێکۆشانی دەوڵەتی تورک لە دژی تیرۆرە. ئەوان دەیانویست ئەم تێگەیشتنە بڵاوبکەنەوە. لەسەر ئەم بنەمایە ویستیان زوڵمی کودەتای سەربازی فاشیستی ١٢ی ئەیلول بشارنەوە. هەوڵیاندا پاساو دروست بکەن. بۆیە ویستیان پشتیوانی بۆ کودەتای سەربازی فاشیستی ١٢ی لەژێر پەردەی "تیرۆریزم" دروست بکەن.

بێگومان پێناسەی 'تیرۆر' لەگەڵ چالاکی تیرۆریستی محەمەد عەلی ئاغجای کۆنترگەریلا و دواتر بەبێ جیاوازی پێناسەکەیان لەدژی پەکەکە و دژی کورد بەکارهێنا. بە وتنی "ئێمە لە دژی تیرۆر تێدەکۆشین، تیرۆر لەدژی پاپاش هێرشی ئەنجامدا، زۆر مەترسیدارە" لە دژی ئەو تیرۆرەی هێرشیان کردە سەر پاپا، وەک ئەوەی لە دژی کورد شەڕ دەکەن، دژی تێکۆشانی کورد بۆ ئازادی و بوونی کورد. لە دژی پەکەکە. شەڕی دژی پەکەکە و دژی کورد بەم شێوەیە داپۆشێنراوە. رۆژی ٢٨ی شوباتی ١٩٨٦، گلادیۆ سەرۆک وەزیرانی سوید ئۆلوف پالمێی کوشت. بۆ ئەوەی ڕێکارێکی یاسایی دژی پەکەکە و کورد ئەنجام بدرێت، یەکسەر درۆیان کرد و وتیان" پەکەکە کردی، کورد کردی" بەم شێوەیە هەڕەشەی تیرۆر لە تورکیا کە بە تیرۆرکردن لە دژی پاپا دەستی پێکرد، یەکسەر پەکەکەی وەک هێزێکی تیرۆریستی نێودەوڵەتی وێنا کرد و هێرشی کرد بەبێ ئەوەی پەکەکە وەک تۆمەتباری کوشتنی پالمێ وەسف بکەن.

هەموو شتێکیان بەو سپارد. ئەمە ئامانجێکی ڕاست بوو بۆ ئەوان. چونکە کەسێکی وەک پالمێ، کوشتنی سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتێکی وەک سوید، کوشتنی سەرکردەیەکی سۆسیال دێموکرات کە دەیویست لە ئاستی نێودەوڵەتیدا کاریگەر بێت، بە دڵنیاییەوە بە هیچ شێوەیەک شەرعی و ڕەوا نەبوو. ئەو دەسەڵاتەی کە ئەوە دەکرد، بە دڵنیاییەوە لە لایەن گەلان و لە لایەن دەوڵەتەکانەوە پەترسیدار پێناسە دەکرا و ئەو کارەیان دەکرد. لە دژی پەکەکە هێرشێکیان دەستپێکرد. ئەوان پشتیان بە ئەمە بەست و بانگەشەی ئەوەیان بڵاو کردەوە کە پەکەکە چەندە مەترسیدارە. ڕێکخراوێکی 'تیرۆریستیە. خستیانە لیستی تیرۆرەوە. پیلانی هێرشی هاوبەشیان دژی پەکەکە ئامادە کرد. لەسەر ئەم بنەمایە ناتۆ بڕیاریدا شەڕی پەکەکە بکات. لە ئەوروپا پەکەکە قەدەغەکرا. کوردەکان دەستگیرکران و دۆسیەکانی دوسلدۆرف دروستکران. هەر وەک چۆن هیتلەر لەدژی سۆسیالیستەکان و شۆڕشگێڕەکانی پلانی دانا. سکاڵایان لەدژی ئەوان تۆمار کرد و بەو شێوەیەش هێرشیان کردە سەریان، هەمان ئەو پلانانەیان ئەمجارە لە دژی کورد، لە دژی ڕێبەرانی ئازادیخوازی شۆڕشگێڕ و لەە دژی پەکەکە ئەنجامدا. هەم پشتیوانیان کرد و هەم ئەو هێرشە بکوژانەی دەوڵەتی تورکیان لە دژی گەریلا و ژنان و گەنجان و هەموو خەڵکی کوردستان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بە ڕەوا نیشاندا. زۆرێک لە دەوڵەتەکان لەو هێرشانەدا بەشدار بوون. کەیسەکە لە ئەڵمانیا تۆمارکراوە. ئینگلتەرا گەورەترین پشتیوانی پێشکەشی کۆماری تورکیا کرد. ئەمریکا خۆی پشتگیری کودەتاکەی١٢ی ئەیلولی کرد. ئەمریکاش لە چوارچێوەی ناتۆدا پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتیی ئەنجامدا، هەروەک چۆن بەرپرسیاری شەڕی دژی پەکەکەی گرتە ئەستۆ. پیلانگێڕی نێودەولەتی ئەنجامدا. ڕێبەر ئاپۆ ڕفێندرا، لە ئیمڕاڵی جێگیریان کرد، بۆ ماوەی ٢٣ ساڵە لە سیستمی گۆشەگیریی و ئەشکەنجەی ئیمرالی بە دیل گیراوە. دوای ئەوەی ئەم سیاسەتە تەشهیر بوو و چیتر نەتوانرا پەیڕەو بکرێت، فەرمانی دەستگیرکردنی سێ هەڤاڵمانیاندا. بۆ ئەوەی نیشانی بدەین کە پشتگیریەکانیان بەردەوامە. بەڕاستی بڕیاری کوشتیاندا. دەوڵەتی تورک لە دژی سەرکردەکانی پەکەکە لیست ئامادە دەکات؛ سوور، سەوز، زەرد، خۆڵەمێشی و ئەوانەی لەو لیستەدا ناویان هەیە بە شێوەیەکی نامەردانە و بە بێ جیاوازی دەکوژێت. بەپشتیوانی ناتۆ، بە تەکنیک و بە هەواڵگریی سی ئای ئەی و پەدەکە ئەو کۆمەڵکوژیانە ئەنجام دەدات. ئەمریکاش بە هەمان شێوە لیستەکەی خۆی ئامادە کردووە. ئەکەر سەرەنج بدەین، فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە دژی پەکەکە لیست ئامادە دەکات و ئەمریکاش ئامادە دەکات. تا چ ڕادەیەک هاوشێوەن. هەروەها ئامادەکردنی لیستێکی لەو جۆرە لەلایەن ئەمریکاوە هانی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەدات بۆ کوشتنی سەرکردەکانی پەکەکە. دەوڵەتی تورک بە ئاسانی بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکاتە سەر پەکەکە. کورد دەکوژێت.

فریودانێک هەیە لەم بارەیەوە کە سەرەڕای ئاشکراکردنەکە هیچ گۆڕانکارییەک لە سیستەمەکەدا ناکرێت. سەری ساڵ هەرچەندە ڕوون بوو کە محەمەد عەلی ئاغجا کێ بوو، بەڵام هێشتا کاریگەریەکەی هەڵنەگیراوە. ئەوە ڕوون بوو کە ئەوانەی ئۆلۆف پالمێیان کوشت هیچ پەیوەندیان بە پەکەکەوە و کوردەوە نەبووە. لەگەڵ ئەوەشدا هیچ گۆڕانکارییەک لەو بڕیارانەدا نەکراوە کە هێرشەکانی سەر کورد و پەکەکە لەسەر کوشتنی پالمێ دراون. هیچ گۆڕانێک لە سیاسەت و عەقڵییەتدا نییە. هەروەها هیچ ڕەخنەیەک یان ڕێبازێکی دیکە بەکارنەهێنراوە. بۆیە هیچ سیاسەتێکی جیاواز نییە. بەپێچەوانەوە بە بیانووی جۆراوجۆر جارێکی دیکە دەڵێن 'پەکەکە ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە' و هەوڵ دەدەن لە دژی بەڕێوەبەری پەکەکە بڕیار بدەن.

لە تەمووزی ٢٠١٥دا ئاکەپە و ئەمریکا رێککەوتن؛ گوایە ئەوان دژی داعش ڕێککەوتوون. دەوڵەتی تورک بەشداری هاوپەیمانی دژی داعش بوو، پشتیوانیی ئەمریکای وەرگرت و ئەو پشتیوانییەی لە شەڕی دژی پەکەکەدا بەکارهێنا. لە ٢٤ی تەمووزی ٢٠١٥دا ٧٠ فڕۆکە هێرشیان کردە سەر کامپەکانی پەکەکە. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە تا ئێستا داعشی نە کوشتووە و نە دادگایی کردووە. بەپێچەوانەوە میوانداری داعش دەکات. ڕۆیشتن و هاتنی داعش هەمووی لە رێگەی تورکیا دەکرێت، بەڵام بە وتەی ئەمریکا دەوڵەتی تورک دژی داعش شەڕ دەکات! بۆیە پشتگیری تورکیا دەکات. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپەش پشتیوانی لێ دەکات و لە دژی پەکەکە بەکاری دەهێنێت. ئایا ئیدارەی ئەمریکا ئەمە نازانێت؟ ئەو باش ئاگای لێیە. ئەوە بە ئەنقەست دەیکات. بەڵام ئەو کراسێکی یاسایی بۆ لەبەردەکای. ئەو دەڵێت 'ئێمە بۆ شەڕی داعش ئەمە دەکەین' کاتێک تەنگەتاوە دەبێت، دەڵێت 'ئێمە دژی کورد نایکەین'، بەڵام ئەو پشتیوانییەی دەیدات لە شەڕی دژ بە کورددا بەکاردێت. بەڕاستی ئەمریکا و ئەڵمانیا و ئینگلتەرا ئەمە باش دەزانن، بەڵام پەردەپۆشی دەکەن بۆ فریودانی ڕای گشتی خۆیان. بەم شێوەیە زەمینەی ئەوە ئامادە دەکەن کە دەوڵەتی تورک شەڕی کۆمەڵکوژی دژی کورد بەرپا بکات. ئەمەش مانای بەردەوامی پرسی کورد دەگەیەنێت. ناکۆکی لەگەڵ کورد و شەڕی دەوڵەتانی ئێستا بەردەوامە. لەم ململانێیەدا لەم شەڕەدا، ئەمریکا و ئەڵمانیا و ئەوانی تر دەستکەوتی ئابووری بەدەست دێنن .کورد پێویستی بە ئەوان دەبێت. بەم شێوەیە هەرچەندە پشتیوانی لە جینۆسایدی کورد دەکەن، بەڵام بە درۆ خۆیان وەک دۆستی کورد نیشان دەدەن.

لەلایەکی ترەوە دەوڵەتی تورک و ئێران و عێراق و سوریاش زیاتر بە خۆیانەوە دبەستنەوە. بۆیە بەرژەوەندییە ئابوورییەکان لەزیادبووندان. لە داگیرکارییەکانی تورکیا و ئێران و عێراق و سوریا، کوردستان مەغدوری سەرەکیە. سامانی ئەو ناوچانە تاڵان دەکەن. ئەوان سوودێکی زۆر لەم کارە وەردەگرن. ئەوان پارە پەیدا دەکەن. بۆ ئەوەی پارە پەیدا بکەن ئەو کۆمەڵکوژییە لەدژی کورد بەڕێوەدەبەن و ڕێگە دەدەن ئەنجام بدرێت و هانی دەدەن و عەقڵییەت و سیاسەتی جینۆساید لەسەر پێ دەهێڵنەوە. دەست بە خەباتێکی دیموکراتی بۆ گۆڕینی دۆخەکە ناکەن. لەوەش زیاتر ئەوانەی بۆ چارەسەری پرسی کورد تێدەکۆشن، کە بۆ بنبڕکردنی سیاسەت و عەقڵییەتی بکوژان تێدەکۆشن، وەک تیرۆریست بەناودەکەن و هێرش دەکەن. ئەوان لە ئاستی جیاوازدا بەشدارن لەو هێرشانەدا. ئەم سیستمە بەم جۆرە دامەزراوە. تەڵەی پرسی کورد لەسەر بنەمای درۆ و وروژاندن و سیاسەتی بکوژ بۆ پارە پەیداکردن دامەزراوە.

کورد خراونەتە ناو تەڵەکەوە و گیریان خواردووە. کاتێک شەڕ دەکەن بە تیرۆریست ڕادەگەیەنرێن. تەنانەت کاتێک ئەوان تێناکۆشن، لەناو دەبرێن. بوونی ئەوان کەوتوەتە تەڵەیەکی بەم شێوەیەدا. بە بەردەوامی هەوڵ دەدەن سوود لەم بابەتە وەربگرن. سوود وەردەگرن، دەخۆن، دەوڵەمەند دەبن.. نەفرەت لەو سامانە، قوزەڵقوڕت و زەهریان بێت. پێویستە بەم شێوەیە پێناسەیان بکەین. بەم شێوەیە، لە بەرانبەریان بوەستینەوە و تەشهیریان بکەین.

کارەکە ئاسان و بێ مەبەست و بێ بەرژەوەندی نییە. هەموو کەس ئاگای لە بەرپرسیارێتی خۆی هەیە، تاوانێک هەیە و لە تاواندا هاوکاری هەیە. لە دژی کورد هاوپەیمانی تاوان دامەزراوە و ئەمەش لەسەر بنەمای کۆمەڵکوژی ئەرمەنی و ڕۆمانی و ئاشوری و سوریانیەکانە. بۆیە ئەگەر ئاشکرا ببێت، دەترسین لەبەرئەوەی پێویستە باجەکەی بدەن. بۆ ئەوەی ڕوون نەبێتەوە، ئەوان پیسترین و نهێنیترین هاوپەیمانی و پەیوەندی دروست دەکەن و هێرش دەکەن.

- ڕۆڵی پەکەکە لەناو سیستمی کەجەکە و لەناو تەواوی بزووتنەوەی کورددا چییە؟

دوران کاڵکان: پێش هەموو شتێک دەبێت ئەمە دووپات بکرێتەوە: یەکەم: پەکەکە وەک ڕێکخراوە کوردییەکانی تر نییە، بنەماڵە و خانەدان و خێڵەکی نییە. بەپێچەوانەوە بزووتنەوەیەکی ئازادیی نەتەوەیی کوردە کە لەسەر بنەمای کەسایەتی ئازاد و کۆمەڵگایەکی دیموکراتی و گەلی کورد دامەزراوە. بۆیە ئایدۆلۆژیا و سیاسەت و ستراتیژی و تاکتیکی پەکەکە لە بەرژەوەندی خێزان و خانەوادە و خێڵدا نییە و لە بەرژەوەندی تێکۆشانی ئازادی و بوونی گەلی کورددایە. دیارە سیاسەت و عەقڵییەتی پەکەکە بە تەواوی بە پێی پێوەرەکانی ئازادی و بوونی کورد بە گوێرەی بەرژەوەندی گەلی کورد دیاری دەکرێت.

ئەگەر پەکەکەش سنوورە سیاسییەکانی ئێستاش ڕەچاو بکات، رێکخستنێکی یەکپارچە نییە، بۆیە دابەشبوونی کورد و دابەشکردنی سنورەکان بە ڕەوا نابینێت. جوڵانەوەیەکی هەرێمی نییە. دۆخەکە پێچەوانەیە. هەرچۆنێک بێت سنووری سیاسی لەبەرچاو دەگرێت، بەڵام بزووتنەوەیەکە کە کوردستان بە یەکگرتوویی دەبینێت، کۆمەڵگای کوردی وەک نەتەوەیەکی یەکگرتوو پێناسە دەکات، لە چوار پارچەی کوردستان خۆی لەناو تەواوی کۆمەڵگای کوردیدا ڕێکدەخات، لەنێو ژنان و گەنجان و کرێکاران و لە نێو دێموکراسی و ئازادی کوردستاندا نوێنەرایەتی لەسەر بنەمای خۆبەڕێوەبەریی دێموکراتی دەکات و ناکۆکی و شەڕەکان لە ناو دەبات و یەکێتی کۆمەڵایەتی دروست دەکات.

بەکورتی، پەکەکە بزووتنەوەیەکی خێڵەکی و ناوچەیی نییە، بزووتنەوەیەکی ناسیۆنالیزمی کوردیش نییە؛ زووتنەوەیەک نییە کە تەنیا بۆ ڕێکخستنی کورد کار بکات و لەسەر بنەمای کورد بێت؛ بزووتنەوەیەک نییە کە تەنیا لەناو دەوڵەمەندەکاندا خۆی ڕێکدەخات و دەوڵەمەندەکان بە بنەما بگرێت. بزووتنەوەیەکی وەها نییە کە تەنیا لە نێو پیاواندا خۆی ڕێکخستووە، لە نێو ژناندا تەنیا لە نێو موسڵماناندا خۆی ڕێکخستووە و ئاینێکی تر پشتگوێ بخات. بزوتنەوەیەکی لەو جۆرە نییە کە تەنیا لەسەر بنەمای موسڵمانان بێت و عەلەوییەکان و مەزهەبە ئیسلامییەکانی تر پشتگوێ بخات. بە پێچەوانەوە، بێ گوێدانە ئایین و مەزهەب و قەوم و ناسنامەی نەتەوەیی، گرنگ نییە هەرێمەکەی هەرکوێ بێت، خەڵکی کوردستان هەمووی لەسەر بنەمای هێڵی نەتەوەیەکی دیموکراتین، هەموویان وەک یەک گەل دەبینێت و کار دەکات و خۆی لە نێوان هەموواندا ڕێکدەخات.

لەلایەکی ترەوە پەکەکە لە بنەڕەتدا وەک هەندێک ڕێکخراو نییە کە پرسی کورد بۆ بەرژەوەندییە ئابوری و سیاسییەکانی خۆی بەکاردێنێت و بەم شێوەیە هەوڵ دەدات سەروەریی خۆی مسۆگەر بکات. بە پێچەوانەوە دەستی کردووە بە تێکۆشان بۆ هەبوونی کورد و ئازادی کورد، بۆ دروستکردن و پاراستنیان، بەو شێوەیە بەرەو ئەنجام دەڕوات، بزووتنەوەیەکی لەو شێوەیەی ئازادی و هەبوونە؛ بزووتنەوەی ئاسایشی کوردە، بزووتنەوەی پاراستنی ئازادی و بوونی کوردە، بزووتنەوەی خۆپاراستنی کوردە.

پێویستە پەکەکە و گەریلاکانی و ڕێکخستنی گەلەکەی لەسەر ئەم بنەمایە هەڵبسەنگێنرێت. لەم ڕووەوە بزووتنەوەیەکی فیداکارییە بزووتنەوەیەک کە خۆی لە پێناو ئازادی و بوونی نەتەوەییدا قوربانی کردووە. بزووتنەوەیەکە کە بە شێوەیەکی فیداییانە لە دژی هێرش بۆ سەر کورد دەجەنگێت. بۆ پاراستنی ئازادی و بوونی کورد، بوونی خۆی بۆ خەباتێکی وەها فیدا دەکات و بەم شێوەیە خۆی دەکاتە قوربانی. واتە هیچ جووڵەیەک بۆ بەرژەوەندی خۆی نییە، هیچ جووڵەیەک بۆ سەروەری و دەسەڵات نییە. هیچ بزوتنەوەیەکی وەها نییە کە سەروەری بەسەر کورددا بچەسپێنێت. بە پێچەوانەوە بزووتنەوەیەکە کە هەوڵ دەدات هێرشی داگیرکارانە و سەروەرییەکانی سەر کوردستان بشکێنێت و کورد ئازاد بکات و ببێتە هێزێکی خۆپاراستن بۆ پاراستنی ئازادی و بوونی کورد.

بەهەمان شێوە مرۆڤ دەتوانێت ئاماژە بە جیاوازی نێوان پەکەکە و رێکخستنە کوردییەکانی تر بکات: بۆ نموونە بزووتنەوەی تێکۆشانە بزووتنەوەیەکە کە لە تێکۆشان ناترسێت. بە وتنی 'من هیچ دەرفەتێکم نییە، ناتوانم، لە تێکۆشان لە دژی هێرشە بکوژە داگیرکەرەکان ناکشێتەوە، نەک بزووتنەوەیەکە کە لە تێکۆشان دەگەڕێتەوە بە پێچەوانەوە، هەموو ڕۆژێک شەهید دەدات، بە هەموو شێوەیەک باج دەدەن، لە هێڵی بەرخۆداندا شەڕ دەکەن.

لایەنە کوردییەکانی تر دەلالەت لە چی دەکەن؟ ناچالاکن، تەسلیمکارن، بەرژەوەندی پەرستن، دەسەڵاتخوازن. هەندێکیان چەکداریش نین. هەندێکیان چەکدارن. بۆ نموونە با کرداری پەدەکە هەڵبسەنگێنین. کاتێک هێرش دەبێت، هەڵدێت. چەک دژی خەڵک بەکاردێنێت .لە دژی دوژمن بەکاری ناهێنێت، لە دژی بکوژان و داگیرکەران بەکارناهێنێت. ئ هەمیشە لە دژی هێرشەکانی سەدام هەڵهاتووە. لە دژی هێرشی داعش هەڵهاتوون. ئێمە ئەمانە باش دەزانین.

زۆرێک لە لایەنە وردییەکانی تر خۆیان ڕادەست دەکەن، ناچالان و تێناکۆشن؟ ئەوان بەرهەڵستی هێرشە بکوژەکان ناکەن. جورئەت ناکەن بەرهەڵستی بکەن، ئەوان قوربانی نادەن. خۆیان ئامادە ناکەن بۆ ئەوەی باج بدەن. بە پێچەوانەوە، ناچالاکترین کار دەکەن. ئەوان ڕێبازی 'با هەندێک کوردی قسە بکەین، کەمێک پڕوپاگەندە بۆ کورد بکەین' هەنگاوی زیاتر نانێن. لایەنێکی بەرخۆدان نین، بزووتنەوەی تێکۆشان نین، نەیانتوانیوە بوێری و فیداکاریی خۆیان دروست بکەن. ئامادە نین قوربانی بدەن. بەڵام پەکەکە لەسەر هێڵێکی قارەمانانە لەم بوارەدا شەڕ دەکات. ئەوە بزووتنەوەیەکی فیداکاری ڕاستەقینەی.ە لەم ڕووەوە هیچ بەربەستێک لەبەرانبەر پەکەکە نییە.

مرۆڤ دەتوانێت جیاوازی پەکەکە لە لایەنە کوردییەکانی دیکە، ڕۆڵی پەکەکە لە خەبات بۆ هەبوون و ئازادی خەڵکی کوردستان، ڕۆڵ و پێناسەکەی لەناو بزووتنەوەی کوردایەتی و بزووتنەوەی نەتەوەیی بەم شێوەیە پێناسە بکات. ئەم پێناسەیە دەکرێت فراوان بکرێت. بێگومان زۆر جیاوازە لە لایەنەکانی تدیکە. هیچ کەس ناتوانێت بیانشوپهێنێت. ئەم جیاوازیە دەبێت ببینرێت.

لایەنەکانی دیکە بەزۆری بزووتنەوەیەکی نەتەوەیی نین. بزووتنەوەیەکی بنەماڵەیی و خێڵەکین و هەندێکیشیان خێزانن. هەموو شتێک لەلایەن خێزانێکەوە دیاری دەکرێت. بەڕێوبەرایەتیەکە هەمووی لە دەستی خێزاندایە. لە باوکەوە ڕادەستی کوڕەکە دەکرێت. بە هیچ شێوەیەک دیموکراسی و نەتەوەیی نییە. دەیانەوێت نوێنەرایەتی سیستەمی بنەماڵەیی بکەن کە سەدان ساڵە لە کوردستان ههەیە. بەداخەوە ئەوان خۆیان بە 'پارتی دیموکراتی' ناودەبەن و بەداخەوە ئەو هێز و دەوڵەتانەی کە خۆیان بە 'هێزە دیموکراتییەکانی جیهان' ناودەبەن، خۆیان وەک دەزگا نێونەتەوەییە جۆراوجۆرەکان وەک هێزی دیموکراسی دەبین، خۆیان وەک هێزی نەتەوەیی کورد دەبینن و پشتگیری ئەوان دەکەن. گاڵتەجاری و ناکۆکی لێرەدایە. ئایا ئەو هێزانەی کە ئەم کارانە دەکەن نازانن پەدەکە چیە؟ تۆ نازانیت چ جۆرە هێزێکی بنەماڵەیی و خێڵەکییە؟ ئەوان دەزانن. بەڵام ئەوان سیاسەتی بەرژەوەندی خۆیان پەیڕەو دەکەن. لە پێناو بەرژەوەندیەکانیان ڕاستیەکان بەلاوە دەنێن و دایاندەپۆشن و لەسەر هەڵەکە بەردەوامن. بەرژەوەندی بەرچاوی هەموو کەسێک ڕەش کردووە. هیچ فێڵ و یاری و درۆیەک لەم جیهانەدا نییە کە لە پێناو بەرژەوەندیدا نەکرابێت.

با بێینە سەر پەیوەندی نێوان پەکەکە و کەجەکە؛ پەکەکە حزبێکە، هێزێکی ڕێکخراوەیی، فیکریی، فەلسەفییە، ڕێکخستنێکە. کەجەکەش سیستەمێکی ڕێکخراوەیی و سیاسی زۆر تێگەیشتوو و رێکخستنی، نەتەوەیەکی دیموکراتییە کە ئێمە پێی دەڵێین کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی. کەجەکە ڕێکخراو نیە. هەندێک بەم شێوەیە تێدەگەن، بەم شێوەیە پێناسەی بکەن. بە دڵنیاییەوە بەم شێوەیە نیە. بەڕێوەبەری سیاسی دیموکراتی، رێکخرا و نەتەوەیی دیموکراتیکە. کەجەکە گوزارش لەمانە دەکات. واتە چەتری ڕێکخستنی گەلە. بزووتنەوەیەکی جەماوەری دیموکراتییە، سیستەمێکی کۆمەڵایەتی و ڕێکخستنی و سیاسیە. ئەم بەڕێوەبەریە کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیکە. دەوڵەت - نەتەوە نییە. ئەم بەڕێوەبەریە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتییە، بەڕێوەبەری گەلی دیموکراتیکە، سیستەمێکی دیموکراتی خۆبەڕێوەبەریی گەلە.

پەکەکە ڕۆحییەت، هەست، هزر، هێڵی فیکری – تەڤگەری رێکخستنی گەلە، بەڵام بەڕێوەبردنی نییە. هەروەها کەجەکە بەڕێوەبەری دیموکراتییە، بەڕێوەبردنی گەلە و ئەم بەڕێوەبەریە لە ڕێگەی کۆمۆنەکانەوە، لە ڕێگەی ئەنجومەنەکانەوە کار دەکات. بەڕێوەبەرانی بە هەڵبژاردن دێن و بە هەڵبژاردن دەڕۆن.

واتە ئیدارەی خەڵکی دیموکراتییە ئەگەر لەسەر بنەمای یەکخستنی جەستە و ڕۆح هەڵبسەنگێنرێت پەکەکە ڕۆحە و کەی سی جەستەیە بۆیە ڕۆڵی پەکەکە لەناو کەجەکەدا ڕۆحە، هێڵی نەتەوەیی دیموکراتییە، فەلسەفەیە، بونیادی ئایدیۆلۆژیایە، لەسەر ئەم بنەمایە پەروەردەی کۆمەڵگایە، پشتیوانیە بۆ ڕێکخستنی کۆمەڵگا. بەڕێوبەرایەتیەکە خودی خەڵکەکەیە و ناوی سیستەمی بەڕێوەبردن (کەجەکە) ە ئەمە پەیوەندی نێوان پەکەکە و کەجەکەیە ڕۆڵی پەکەکە لەناو کەجەکەدا لە پێناسەی کەجەکە بە تەواوی لەسەر ئەم بنەمایە.

ئایا کەجەکە تەنها بە مەشق و ڕێکخستنی پەکەکە دەبێت؟ نەخێر، پەکەکەش لەناویدا هێزێکی بنەڕەتییە، هێزێکە کە هێڵی نەتەوەیی دیموکراتی و خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی و سیستەمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی دروست کردووە. لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک رێکخستن و گرووپ کە نزیکن لە پەکەکەوە بەڵام بە جۆرێک جیاواز نین و لە ناو کەجەکەدا جێگای خۆیان دەگرن. هەروەها دەتوانن گەلی کورد پەروەردە بکەن و ڕێکبخەن و دەتوانن بەشداری لە بەڕێوەبەری کەجەکەدا بکە. واتە تەنیا پەکەکە لەناو کەجەکەدا نییە. بە تەنها تێگەیشتنی پەکەکە نییە.

بەمەرجێک کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی قبوڵ بکرێت، هەموو ڕێکخستنە جیاوازەکان، هێزە ئایدیۆلۆژییەکان دەتوانن لەنێو کەجەکەدا جێگەی خۆیان بگرن.  بێگومان بەپێی پێوەرەکانی کەجەکە دەتوانن بچنە پاڵ بەڕێوەبەرایەتی دیموکراتی کە لەلایەن کەجەکەەوە نوێنەرایەتی دەکرێت، بەڵام ئەوان لەگەڵ پەکەکە یەک ناگرنەوە. کەی هاتنە ناو کەجەکە، ئەو کاتە دەتوانن لەگەڵ پەکەکە هاوپەیمانی دروست بکەن. ئەوان لە پەیوەندیەکی دۆستانەدا دەبن، بەڵام وەک پارتە جیاوازەکان درێژە بە خەباتی فیکریی خۆیان دەدەن. ئەم پێناسەیە دەکرێت بۆ پەیوەندی پەکەکە و کەجەکە دروست بێت.

ئەوەی کە پلانی بۆ داڕێژراوە ئەوە بوو کە کەجەکە رێکخستنێکی بێشەڕ بێت، لەسەر بنەمای سیاسەتی دیموکراتی. بەڵام دەوڵەتی تورک ڕێگەی نەدا. هەلی یاساییان نەڕەخساند. کێشەکە گەیشتووەتە ئاستی جەنگ. بۆیە سیستەمی کەجەکە بە پێی پێویست ڕێکنەخراوە، گەشەی پێنەدراوە. شەڕ ئەم دۆخە قورس دەکات، رێگری دەکات. ئەمە کێشەیەکی جیاوازە. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ و بەڕێوەبەرایەتی پەکەکە نەیانویست بەم شێوەیە بێت.  کەجەکە دەیویست لە دۆخێکی بێشەڕد پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتەکان دروست بکات و خۆی ڕێکبخات. لەم ڕووەشەوە چەندین جار چووە ناو دۆخی ئاگربەستەوە، کاری پەیوەندی و هاوپەیمانی ئەنجام داوە، بەڵام ئەو سیاسەت و عەقڵییەتەی کە کورد رەت دەکاتەوە و دەیانەوێت لەناویببەن، لەسەر بنەمای فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لەلایەن  دەوڵەتی تورکەوە دەستی بە هێرش کرد. جەنگ و هەڵوەشانەوەی ئێستا لەسەر ئەم بنەمایە سەریهەڵداوە. ئەگەرنا، ئەمە ئەو دۆخە نییە کە کەجەکە دەیویست. بەتایبەتی پەکەکە نەیویست ئەمە ڕووبدات، بەڵام نەیانتوانی پرۆسەکە بەڕێوەببەن. بە پێچەوانەوە ئەو عەقڵییەتە و سیاسەتەی کە کورد قبوڵ ناکات و دەیەوێت لەناوی ببات ئەو پرۆسەیەی بەڕێوەبرد. ئەم شەڕەش لە لایەن تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلیەوە سەریهەڵدا. ئەوان بەرپرسیارن. ئێستا ئەوان هەڵدێن. ئەم ڕاستییە دەبێت بزانرێت.

- چۆن هەڵدەسەنگێنیت کە کەجەکە خۆی بە ئەکتەرێکی نێودەوڵەتی دەزانێت و وەک ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و حکومەتەکان پەیوەندی لەگەڵ ئەکتەرە نێونەتەوەییەکانی تردا دروست دەکات؟ دواین ئامانجی کەجەکە لە هەرێمەکە چییە؟ چۆن دەیەوێت لەلایەن ئەکتەرە نێونەتەوەییەکانی ترەوە پێناسە بکرێت؟ چۆن دەیەوێت پەیوەندی لەگەڵ ئەواندا دروست بکات؟

دوران کاڵکان: ئێمە لە پرسیاری پێشوودا پێناسی  کەجەکەمان کرد. کەجەکە (کۆما جڤاکێن کوردستانێ) پەیوەندی نێوان کۆمەڵگا و دەسەڵات و بەڕێوەبەرایەتی دیموکراتی گەل لە ناوچەکە و جیهان وەک سیاسەتێکی دەرەکی بنەڕەتی دەبینێت و قبوڵی دەکات. بۆیە هێزێکی ناوخۆیی نییە، بەڵام لە هەمان کاتدا بزووتنەوەیەکی نەتەوەیی تەسکیش نییە. بزووتنەوەیەکە کە ئامانجی ژیانی هاوبەشی گەلانە بە دیدێکی ناوچەیی و جیهانییەوە. ئەکتەرێکی ناوخۆیی و جیهانییە. بۆیە پێویستە پەیوەندی لەگەڵ هێزەکانی دیموکراتی گەل، بەڕێوەبەرایەتییە دیموکراتییەکان، دامەزراوە دیموکراتییەکان، ڕێکخراوە سیاسییە دیموکراتییەکان لە بەرزترین ئاستدا دروست بکات، جموجوڵی هاوبەشی ناوچەیی و جیهانی لەگەڵیان دروست بکات، کۆنفیدرالیزمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکی جیهانی بە ڕیکخستن دەکات، بزووتنەوەی دیموکراسیی گڵۆباڵ دروست دەکات. ئەو خۆی وەک بەشێک لەمانە دەبینێت. بۆیە بە کاری خۆی دەزانێت کە بزووتنەوەکانی کۆنفیدرالیزمی دێموکراتی جیهانی و ناوچەیی دروست بکات، کۆنگرەی دیموکراتی - جیهانی کۆ بکاتەوە، پەیوەندی و هاوپەیمانی لەگەڵ هەموو هێزە دیموکراتییەکان لەسەر ئاستی نەتەوەیی دروست بکات، لەسەر ئاستی ڕێکخراوی ژنان و لاوان ئەمە پەیوەندی دروست بکات. زۆر ئاساییە، سروشتی، واتادارە. واتە مەرجی تێگەیشتن و سیاسەت، کۆنفیدرالیزمی دیموکراتییە.

لە لایەکی ترەوە بێگومان نەک تەنیا هێزەکانی گەلی دیموکرات، بەڵکو هێزی دەوڵەت و دەسەڵاتەکانیش لە ئاستی جیهانیدا هەن. سیستمێکی دەوڵەتی نەتەوە هەیە. یەکێتی هەیە کە دەوڵەتەکان لە ئاستی جیهانیدا دایانمەزراندوون. پەیوەندییەکانی کەجەکە لەگەڵ دەوڵەتەکان گرنگە، ڕێبەر ئاپۆ ئەمەی بە دەوڵەتێکی زۆر دیموکراتی وەسف کرد. هێڵە تیۆرییەکەی بەو شێوەیەیە. واتە دەوڵەت نەتەوە بەشیکە لە کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک.

ئەو هێز و سیستەمانەی کە نوێنەرایەتی گەلان دەکەن بە ئاشکرا دەناسرێن. ئەو هێزانەن کە نوێنەرایەتی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی دەکەن، وەک کەجەکە ئەو هێز و رێکخراوانەی کە هاوشێوەی کەجەکەن.

ئێستا ئامانجی کەجەکە کۆکردنەوەی پەیوەندی و ناکۆکی و نەتەوە- دەوڵەتی و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتییە. ئەمە هێڵ و تێڕوانینی پەکەکەیە.، کەجەکە هەروەها لە بەرنگاربوونەوەیەکی سیاسیدایە. بەڕاستی ئەو نایەوێت دەوڵەتەکان بەتەواوی لەناوبچن، یان بەتەواوی دژایەتی دەوڵەت بکات. ئاشکرایە کە ئەمە مەحاڵە. خۆی بەڕێوەبەرایەتیەکی وەک دەوڵەت نییە. بەڕێوەبەرایەتی دیموکراتی گەلە. واتە دیموکراسیە. هیچ دەوڵەتێک ناتوانێت دیموکرات ببێت. دەتوانێت هەستیار بێت بۆ دیموکراسی. کەجەکە دەیەوێت دەوڵەت بۆ دیموکراستی هەستیار بێت. واتە حوکمڕانێتی دیموکراتی گەلان قبوڵ بکەن. لەسەر بنەمای سیاسەتێکی دێموکراسی پەیوەندی و ناکۆکی لەگەڵ ئیدارەکاندا هەبێت. بەم داوایە کەجەکە دەڵێت کە دەوڵەتەکان و دیموکراسی دەتوانن یەکبگرن و لەسەر بنەمای سیاسەتی دیموکراتیش بتوانن خەباتێکی دیموکراتیک لەنێوان یەکتردا بکەن، بۆ ئەوەی پێکەوە بن. کەجەکە دەیەوێت بەم شێوەیە بناسرێت، پێناسە بکرێت و لەلایەن ئەوانەوە قبوڵ بکرێت.

ئەگەر دەوڵەت کەجەکە وەک ئیدارەیەکی دیموکراتی قبوڵ بکات، وەک ئیدارەیەکی دیموکراتیی گەل، کەجەکەیش دەوڵەتەکان قبوڵ دەکای. واتە دەیەوێت ئیدارەیەکی هاوەبەشی لەگەڵ ئەوان هەبێت. بەم شێوەیە دەیەوێت دەوڵەت و دێموکراسی پێکەوە بن، بەڵام ئەگەر دەوڵەتێکی دیموکراتی و کەجەکە نەناسێت، لەگەڵیدا حوکمڕانی دیموکراتی قبوڵ نەکات، ناگاتە چارەسەر، ئەمە شەڕ و ململانێ بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ئەو ململانێیە دەگۆڕێت بۆ جەنگ.

پێشتر لەسەر بنەمای سیاسەتی دیموکراتی لە تورکیا چارەسەرێک دەدۆزرایەوە، لەبەرئەوەی تورکیا قبوڵی نەکەرد، هیچ چارەسەرێک رووینەدا و شەڕ هاتەئاراوە. دەوڵەتی ئێستای تورک کەجەکەی قبوڵ نەکرد، ویستی لەناوی ببات. سكاڵای لەدژی نوێنەرەکانی تۆمار کرد، دەستگیری کردن. ئەمە شەڕی دژی کەجەکە نەبوو. بۆ ئەوەی کەجەکە بەتەواوی تێکبشکێندرێت، ئەم شەڕە بۆ نەهێشتنی تەواوی بەڕێوەبەرایەتی گەل بوو. بۆیەش شەڕیان بەرپرا کرد.

ئەو هێرشە لە پاییزی ٢٠١٥ەوە بەردەوامە. کەجەکە هەروەها بەرهەڵستی ئەمە دەکات. پەکەکە کە هێزی بوون و ئازادی کوردە، هێزێکی خۆپاراستنە، بەرخۆدان دەکات، شەڕ دەکات. ئەو شەڕەی ئێستا بەم شێوەیە ڕوویدا.

بۆیە پێویستە پارادیگمای نوێی پەکەکە و هێڵی حوکمڕانیی دیموکراتی و تێگەیشتنی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی بە دروستی تێبگەن و هەڵبسەنگێنرێت. زۆر هێز ئەمە پێچەوانە دەکەنەوە. هێزەکانی دەوڵەت بە دروستی هەڵیناسەنگێنن. کاتێک دەوترێت بەڕێوەبەری گەل دەستبەجێ لەناوبردن تێدەگات. ئەوان بە دوژمنایەتییەکی گەورەی دەزانن. ئەمە ڕاست نیە. بەم شێوەیە هەڵوێست نیشان دەدرێت و شەڕیش دروست دەبێت. پێویستە هەموو کەس هەستیار بێت بۆ دیموکراسی.

ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و ئەو رووداوانەی لە سەرتاسەری جیهاندا ڕوودەدەن، نیشانی دەدەن کە دەوڵەت دەبێت هەستیار بێت بە دیموکراسی. دەبێت خۆبەڕێوەبەری گەل قبوڵ بکەن. هێرش نەکەن و نەبن بە دوژمن. بوونی دیموکراتی و حوکمڕانی دیموکراتی گەلان قبوڵ بکەن.

ئەگەر نا، دەوڵەتەکانی ئێستا ناتوانن درێژە بە بوونی خۆیان بدەن. جیهان بەرەو قیامەت دەبەن. باری فیکریی ئاشکرایە؛ وشکەساڵی و ئاگر و لافاو و جیهان هاوار دەکات. لەبەر هەڵوێستی سیاسی و ئایدیۆلۆژی دەوڵەتەکان کە دێموکراسی قبوڵ ناکەن. هەموو شتێک بە قازانجی خۆیانەوە بەستراوەتەوە و پشت بە قازانجە بزۆرەکان دەبەستن، دۆخێکی لەو جۆرە ڕوودەدات. ڕێگریکردن لەم دۆخە بە بەڕێوەبەرایەتی دیموکراتیەکان دەبێت.

تێڕوانینی کەجەکە و ئەو شێوازەی کە پێویستە هێزەکانی تر سەیری کەجەکە بکەن دەتوانرێت بەم شێوەیە بە کورتی ڕوون بکرێتەوە. لەسەر ئەم بنەمایە، بۆ چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان، کەجەکە لەسەر بنەمای پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتەکان لە تێکۆشاندایە. دەیەوێت لەسەر بنەمای سیاسەتی دیموکراتی تێبکۆشێت .نایەوێت شەڕ بکات. ئەگەر دەوڵەت پەنا نەباتە بەر ململانێی چەکداری، کەجەکە پەنا ناباتە بەر ململانێی چەکداری. بەڵام ئەگەر هێرشی چەکداری هەبێت، ئەوا بە شێوەیەکی شەرعی بەرگری لەخۆی دەکات لەسەر بنەمای بەرگری ڕەوادا. جگە لەوە هیچ کارێکی دیکەی نییە. بۆیە کەجەکە دەیەوێت دەوڵەت تێبگات و بەدروستی پێناسەی بکات و وەک بەڕێوەبەرایەتیەکی دێموکراتی نزیکی ببێتەوە.

هەروەها کەجەکە دەیەوێت هێزەکانی گەل، هێزە دیموکراتییەکان، بزووتنەوە دیموکراتییەکان بە دروستی پێناسەی بکەن و دیالۆگ و پەیوەندیەکی بەهێزیان لەگەڵ ئەو هێزانەدا هەبێت. بەتایبەتی ئامانج لێی دروستکردنی پەیوەندی و پشتیوانی بەهێزە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە دیموکراتییەکان و دام و دەزگاکانی گەل و هێزەکانی دیموکراتی گەل و بزووتنەوە ئیکۆلۆژی و فێمینیستییەکان و بەستنی کۆنگرەی دێموکراتی هەرێمی و جیهانیە. لەسەر ئەم بنەمایە کاردەکات. کەجەکە بۆ پەیوەندیەکی بەم شێوەیە بانگەواز دەکات.

هەروەها دەیەوێت لە پەیوەندیدا بێت لەگەڵ دەوڵەتەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکان. نزیک بوونەوەی لەگەڵ دەوڵەتەکان بە دڵنیاییەوە لە شێوەی پەیوەندی و تێکۆشاندایە. نەک هەر پەیوەندی دەکات و لە خەبات دەکشێتەوە، نە تەنیا خەبات دەکات و لە پەیوەندی دەکشێتەوە. دەیەوێت پەیوەندی بکات و تێکۆشان بکات. ئەمە پەیمانێکە، بەڵام بە دڵنیاییەوە تێکۆشان لەسەر بنەمای سیاسەتی دیموکراتی و بە پێوەری دیموکراتی دەبێت. نایەوێت شەڕ بکات. بەم شێوەیە دەیەوێت چارەسەری بۆ ئەو کێشانە بدۆزێتەوە کە لە لایەن سیستەمی دەوڵەت و دەسەڵاتەوە لەدژی بەڕێوەبەرایەتی گەل دروست بووە؛ هەموو شێوازەکانی نایەکسانی و کۆیلایەتی و سەرکوت و داگیرکاری بنبڕ بکای و یەکێتی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی دروست بکات. بۆ ئەوەی هەموو کەس بە ئازادی بژی. بەم شێوەیە دەیەوێت کێشەی کۆمەڵایەتی چارەسەر بکات و جیهان و مرۆڤایەتی لە کێشەکان رزگار بکات و جیهان بکاتە ناوچەیەکی زیندووتر و ئازاد و دێموکراتی تر. هەوڵەکان لەسەر ئەم بنەمایەیە. هەروەها پەیوەندییەکانیشی لەسەر ئەم بنەمایە بەڕێوەدەبات. دەرفەتەکانی خۆی بۆ دروستکردنی جیهانێکی دیموکراتیک و ئازادیخواز و جێگرەوە بەکاردەهێنێت.

- ئایا دەکرێت لە سایەی ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپەدا لە هەلومەرجی ئێستادا پرۆسەی ئاشتی دەستپێبکەن؟ ئایا دەکرێت ئەردۆغان بۆ پرۆسەی ئاشتی رازی بکرێت؟ ئەگەر بتوانرێت، کەواتە چی پێویستە؟ یان ئێوە باوەڕتان وایە کە پێویستە حکومەتێکی نوێ بە ڕێبازێکی جیاوازەوە پێکبهێنرێت؟

دوران کاڵکان: بە دڵنیاییەوە، هیچ شتێک نییە کە ئەستەم بێت. هەموو شتێک، لانی کەم، دەرفەتی خۆی هەیە بۆ جێبەجێکردن. ئەم دەرفەتە زۆر کەمە، ئەمە کێشەیەکی جیاوازە. بەڵام شانسێکی کەم هەیە بۆ ئەوەی هەموو شتێک ڕوو بدات. لێرەدا گرنگە کە دەرفەت بە دروستی هەڵبسەنگێنرێت و ئامانجەکە جێبەجێ بکرێت. بۆیە ئایا دەکرێت تەیب ئەردۆغان بۆ پرۆسەی ئاشتی شەرعییەتی پێ بدرێت؟ ئەم ئەگەرە کەمە و دەرفەتەکان زۆر کەمن و دەرفەتەکان لە ئاستێکی بەرزدا لەناوبران.

ئەم جۆرە پڕۆسانە پێشتر ئەنجام دراون. تەیب ئەردۆغانیش لەگەڵ هەندێک لە نزیکەکانی خۆی وەک ئەوە پیشاندا کە خۆی بۆ ئەمە ئامادە کردووەتەوە، بەڵام نەچووە پێشەوە. بۆ؟ ئێمە ئاماژە بە دوو هۆکار دەکەین. بە دڵنیاییەوە یەکەم ئاستەنگی دەرەکی بوو. دەرفەتی نەدا بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد و بەرەوپێشبردنی پرۆسەی ئاشتی لەسەر ئەم بنەمایە. بەپێچەوانەوە، یەکلانەکردنەوەی کێشەی کورد مەرجەکانی بەسەر تورکیادا سەپاند. زۆرێک لە هێزە بیانییەکان، زۆرێک لە دەوڵەتە بیانییەکان، لە لێدوانەکانیاندا وەک ئەوەی لایەنگری ئاشتین، چارەسەرێکی دیموکراتیانە و دژ بە جەنگ خۆیان پیشاندا. ئەوان هەوڵ دەدەن بەو شێوەیە کاریگەری لەسەر ڕای گشتی دروست بکەن، بەڵام ڕاستیەکە بەم شێوەیە نییە. ئێمە ئەمە باش دەزانین. ئەگەر بەو شێوەیە نەبوایە، لە ساڵی ١٩٩٨ - ١٩٩٩ کە ڕێبەر ئاپۆ بەرەو ئەوروپا ڕۆیشت، دەرفەت بۆ چارەسەری پرسی کورد پێشکەش کرا، ئەگەر ئەو کاتە دەوڵەتان دەرفەتیان بدایە، ئەڵمانیا، فەڕەنسا و ئیتاڵیا بە باشی مامەڵەیان بکردایە. ئەمریکاش پیلانگێڕی ١٥ی شوباتی ئەنجام نەدەدا.

بۆیە هەڵوێستی دەوڵەتەکان بەرامبەر بە پرسی کورد ڕوونە. رووپووشەکانیان کەوت. ئەوان لەگەڵ چارەسەرنەکردنی کێشەکەیە، دەیانەوێت کێشەکە بەردەوام بێت. بەم شێوەیە دەیانەوێت لەسەر بنەمای پرسی کورد درێژە بە ململانێ و شەڕ بدەن. ئەوان سودی لێوەردەگرن. هێرش دەکەنە سەر ئەو هێزانەی کە چارەسەریان دەوێت. بەم شێوەیەش فشاریان خستە سەر تەییب ئەردۆغان. ئەوان زۆرترین هەڕەشەیان لە پەکەکە کرد. هێرشان کردە سەر پەکەک و ڕێبەر ئاپۆ. کاتێک بەڕێوەبەری ئێمە ئاگربەستی ڕاگەیاند، ئەوروپا دەرفەتی ئەوەی نەبوو کە لێدوانێکی یاسایی بدات. چەندین جار فشاریان لە ئێمە کرد کە 'ئێوە نابێت ئاگربەست رابگەیەنن، شەڕ بەردەوام دەبێت' ئەم فشار و سەپاندنیە هەندێک جار ڕوون بوو، هەندێک جار شاراوە، هەندێک جار لە کرداردا بوو. ئەوەی بەسەرماندا سەپێنرا جەنگ و هەڵوەشاندنەوە بوو. ئێمە هیچ فشارێکمان لە هیچ دەوڵەتێک نەبینیوە بۆ چارەسەری، بەرنامەی چارەسەری، پرۆژەی چارەسەری نییە. هیچ کەس بەم شێوەیە بە دەم داواکاری ئێمە نەهات. بە پێچەوانەوە پەیوەندیان بە ئێمەوە کرد، بیروبۆچوون و سیاسەت و نیازەکانی ئەوانمان زانی؛ کاتێک مەبەستمان چارەسەری بوو، بۆ ئاگربەست بوو، بە ئامانجی تێکشکاندنی هێرشیان کرد. پەکەکە کاتێک لە پرۆسەی ئاگربەستدا بوو، شەڕی نەدەکرد، خرایە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەوروپادا. کەواتە، دەبێت مرۆڤ بزانێت ئەم دەوڵەتانە چییان دەوێت.

تەیب ئەردۆغان وایدەزانی دەوڵەتەکان هەمووان چارەسەریان دەوێت. پشتیوانی کوردن. بۆیە گوتی " ئەگەر کێشەی کورد چارەسەر بکەم ئەوا پشتیوانیم لێدەکەن" بەڵام هەر زوو زانی کە ڕاستی پێچەوانەیە. بەم شێوەیە پشتیوانی لە دەرەوەی وڵاتەوە نەبینیوە. لە دەرەوە هیچ شتێک نەکرا. تەیب ئەردۆغان هێزێکە کە لەلایەن ئەمریکاوە دانراوە، بە پشتیوانی بیانی بووەتە حکومەت، بۆیەش ئەمریکا و ناتۆ چییان بویستایە، ئەردۆغان ئەوەی دەکرد. داوای شەڕیان کرد و دۆخەکە بەرەو شەڕ چوو.

لە لایەکی دیکەوە، بێگومان دەوڵەتی تورک هەیە، بەڕێوبەرایەتیەکی قوڵ و نهێنی، کۆنترۆلگەریلا، ناسیۆنالیست، فاشیست، تورانیی، ڕەگەزپەرست، شۆڤێنی هەیە، دەوڵەت باخچەلی ئەندامی ئەو بەڕێوەبەریەیە. هێزەکانی وەک مەهەپە هێزی دەوڵەتن کە لەلایەن ئەو بەڕێوەبەرایەتیەوە دامەزراون. هێزی پارامیلیتەرن.

هەروەها ڕۆحێکی ناسیۆنالیستیش لە ناخی تەیب ئەردۆغاندا هەیە. تەنانەت ئەگەر بەتەواویش یەکێک لەو هێزانە نەبێت، ئەوا کاریگەری ئەو هێزانە لەسەری هەیە. لەلایەکی ترەوە وەک هێزە بیانییەکان، ئەو هێزانەش فشاریان دروست کرد. ئەم هێزە ڕاستەقینانەی دەوڵەتی قوڵ، لایەنگری چارەسەر نین، بەڵکو لایەنگری ناچارەسەرین. پشتیوانی ئاشتی نین، ئەوان لایەنگری جەنگن. بەم شێوەیە تەیب ئەردۆغانیان بەڕێوەبرد. لە ئەنجامدا شەڕ ڕوویدا. ئەمڕۆ لەگەڵ مەهەپە هاوپەیمانە.

لە ڕاستیدا تەیب ئەردۆغان دەرفەتەکانی دیموکراتیزەکردنی تورکیای بە توندی لەناوبرد و پرسی کوردی لەناوبرد. ئەو دەرفەتەی کە پێی دراوە تەواو بووە. کورد بەڕاستی دەرفەتی گەورەی پێدا. چەندین جار ئاگربەست ڕاگەیەنرا، کۆبوونەوە بەڕێوەچوون. بوون بە لایەنگری چارەسەری. ئەوان وتیان بەڵێ بۆ پرۆسەی چارەسەری. هیچ کەس هێندەی کورد پشتیوانی و دەرفەت و هەلی نەبەخشی بە تەیب ئەردۆغان، بەڵام دەرفەتەکەی بە شێوەیەکی گونجاو و پێویست بەکار نەهێنا، بۆیە کۆتایی هات. هەروەها هێزە جیاوازەکان کاریگەریان هەبوو. لەگەڵ مەهەپە هاوپەیمانی بەست. لە جیاتی ئەوەی ببێتە هێزێک بۆ گەیشتن بە ئاشتی و چارەسەرکردنی پرسی کورد، کەوتۆتە ناو بای سیاسەت و عەقڵییەتێک کە دەبێتە هۆی کۆمەڵکوژکردنی کورد و بۆ ئەوەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بگەیەنێتە ئامانج و بەو شێوەیە کێشەی کورد تێکبشکێنێت و کورد تێکبشکێنێت و کورد قڕ بکات. بۆ هێزێکی بەم جۆرە گۆڕا. هاوپەیمانی ئێستای ئاکەپە – مەهەپە هاوپەیمانییەکی بەم شێوەیەیە.

پێش هەموو شتێک دەبێت بە تەواوی لە مەهەپە بکشێتەوە، لێی دوور بکەوێتەوە. لەگەڵ مەهەپەدا ناتوانێت کێشەی کورد چارەسەر بکات، ناتوانێت ئاشتی مسۆگەر بکات. لە ئێستادا پێناچێت ئاکەپە لە مەهەپە بکشێتەوە، تەیب ئەردۆغان لە دەرەوەی مەهەپە ناتوانێت سیاسەت بکات. ئەگەر لە مەهەپە دووربکەویتەوە ئایا دەتوانێت کارێکی بەو شێوەیە بکات؟ وەک پێشوو،  جەماوەری نییە. لە نێوانیاندا دوو حیزب جیابوونەتەوە. هەرچەندە کورد و ژێردەستەکان چەندین جار پشتیوانیان کردووە، بەڵام ئەم پشتیوانییە بە هەڵە بەکارهێنراوە، بەڵام ناتوانێت هەڵسەنگاندن بکات. لەبەر ئەوەی متمانەی لەدەستدا. تەیب ئەردۆغان ئەگەر راشبگەیەنێت کە دەتوانێت ئەو کارە بکات چیتر ناتوانێت پشتیوانی کورد و ژنان و عەلەوییەکان و کرێکاران و رەنجدەران وەربگرێت. هیچ کەسێک متمانەی پێنەماوە.

بۆیە لە ئاستێکی مەحاڵدا زەحمەتە تەیب ئەردۆغان سیاسەتێکی جیاواز پەیڕەو بکات. زەحمەتە ئاشتی لەسەر چارەسەری پرسی کورد دروست بکرێت و سیاسەتێکی لەو شێوەیە پەیڕەو بکرێت. زۆر زەحمەتە لە مەهەپە دووربکەویتەوە. زەحمەتە پشتیوانییەکی لەم جۆرە بەدەست بهێنیت. ئەگەر ئەو ئەوەندە لە سیاسەت و عەقڵییەتی بکوژ - فاشیستی - ڕەگەزپەرستییدا نەبووایە، ئەوەندە پەلاماری کوردی نەدابایە، پشتیوانی کۆمەڵایەتی دەپاراست و لە دۆخێکی وەهادا بێگۆمان هێزە دەرەکییەکانیش بە دوای چارەسەری دیموکراتیانە بۆ پرسی کورد و ئاشتی دەگەڕان، بەڵام لە ئێستادا هێزە بیانییەکان کارێکی لەو شێوەیە ناکەن.

تەیب ئەردۆغان لە مەهەپە جیانابێتەوە. هەروەها پشتگیری کۆمەڵایەتی ناوخۆیی لە دەست داوە. سەرەڕای ئەوەش لە ساڵی ٢٠١٥وە، بەڕێوەبەرایەتییەکانی تورکیا بە شێوەیەکی دڕندانەتر هێرشیان کردە سەر کوردان. لە باکوری کوردستان هیچ شتێک نەماوە کە بەسەر گەلدا نەهێنن. بەپێی ئەو وێرانکارییە، هێرشی سەر پیرۆزییەکان، سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمراڵی گەیشتە بەرزترین ئاست، بە هەموو شێوەیەک سوکایەتی بە ژنان کرا و بە هێرشێکی دڕندانە نیشانی دا کە هەرگیز بەها مرۆییەکان قبوڵ ناکات. ئێستا بەهەمان شێوە هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان. لە عەفرین و سەرێکانی کۆمەڵکوژی ئەنجامدا، هێرش دەکاتە سەر باشووری کوردستان؛ کۆمەڵکوژی لە برادۆست و حەفتانین و مەتینا ئەنجام دەدای و گوندەکان چۆڵ دەکات. بووە بە گەورەترین بکوژی کورد. لە ماوەی ٦ ساڵدا هیچ شتێک نەما کە نەیکردبێت. ئیتر ناکرێت کورد متمانەی بەم حکومەتەی تەیب ئەردۆغان هەبێت و چاوەڕێی چارەسەری بکات. بە دڵنیاییەوە هیچ متمانەیەک لەمەدا نیە. ئەم کاتەی کە ماوە کاتی شکستی تەیب ئەردۆغانە. هیچ ڕێگایەکی دیکە نیە.

تورکیا بە تەیب ئەردۆغان دیموکرات نابێت و کێشەی کورد بە ئەو چارەسەر نابێت. ئەم دەرفەتە تەواو بووە. ئەم هەل و دەرفەتانە کۆتاییان پێ هات. بۆیە پێویستی بە بەڕێوەبەرایەتیەکی نوێ هەیە بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا و چارەسەرکردنی کێشەی کورد. بە دڵنیاییەوە پێویستی بە بەڕێوەبەرایەتیەکی نوێی دیموکراتی هەیە کە دیموکراستی بکاتە بناغە، دیموکراتیزەبوونی تورکیای بوێت، چارەسەری بۆ پرسی کورد بوێت، بیەوێت تورکیا لەسەر بنەمای ئازادیی کورد دیموکراتیزە بکات و بە دیموکراتیزەکردنی تورکیاش پێوانەی چارەسەری تورکیا بکاتە بەرنامەی خۆی.

هەدەپە کار بۆ دروستکردنی بەڕێوەبەریەکی لەو شێوەیە دەکات. ئەوەی کە ڕێگرە لەبەرانبەری، ئەوەیە کە ئۆپۆزسیۆن بەم کارە هەڵناستێت. لەنێو جەهەپە و ئیدارەی جەهەپەدا هەندێک کەس ریگری دروست دەکەن. واتە لەنێو هاوپەمانی گەلدا ئاستەنگ هەیە.

ئەم دۆخە ڕۆژانە ڕێگە لە دروستکردنی بەڕێوەبەریەکی چارەسەری دەگرێت و ئۆپۆزیسیۆنیش لەم ئاستەدایە. بەڵام پێگەی دەرەکیش لەم بوارەدا گرنگە. دەبێت چارەسەرەکە ناوخۆیی بێت، بەڵام سیاسەتی دەرەوەش بۆ تورکیا گرنگە. پێگەی ناتۆ و ئەمریکا و ئەوروپا بۆ تورکیا یەکلاکەرەوەیە. هەروەها بۆ جەهەپەش هەمان شتە.

ئەگەر بەڕاستی هێزە بیانییەکان خوازیاری چارەسەری دیموکراتیانەن بۆ پرسی کورد، ئەگەر دەیانەوێت دیموکراتیزەبوونی تورکیا لەسەر بنەمای ئازادی کورد بێت، ئەگەر بیانەوێت ئاشتی بە چارەسەرکردنی پرسی کورد بێتە تورکیا، ئەگەر تورکیایەکی وەهایان دەوێت و دەریدەخەن کە ئەو مەیلانەی سیاسی کە بەدوای ئاشتی و دێموکراسیدا دەگەڕێن لەسەر بنەمای چارەسەری کێشەی کورد دەتوانن هەوڵ بدەن. ئەم جۆرە بەڕێوەبەرایەتیانە دەتوانرێت لەناو حزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێستادا دامەزرێنرێن. چونکە ئەوان پەیوەندیان بە دەرەوەوە هەیە. کاریگەری دەرەکی لە سەریان زۆرە.

ئەوی دیکە خەباتی ناوخۆییە. تێکۆشانی پەروەردەی گەل، تێکۆشانی دیموکراسیی دژە فاشیستی، لە بنەڕەتدا ژنان، گەنجان، کرێکاران، کرێکاران، عەلەوییەکان و گەلانی چەوساوە، پێویستە ئامانجیان دروستکردنی بەڕێوەبەرایەتیەکی دیموکراتیکی ئەڵتەرناتیڤ بێت کە لەسەر بنەمای نەتەوەی دیموکراتی دروست بکرێت.

بەڕیوەبەرایەتی ئاکەپە – مەهەپە بە ڕاستی هەڕەشە لە کۆمەڵگە دەکەن. لەم هەلومەرجەدا سیاسەت و عەقڵییەتی دوور لە ئاکەپە - مەهەپە و لەسەر بنەمای چارەسەری پرسی کورد دەتوانێت ئاشتی و دیموکراسی لەناو کۆمەڵگای تورکیادا مسۆگەر بکات. بۆیە تێکۆشانی ناوخۆ لە ئاستێکی دیاریکراودا ئەرکی گەورەی هەیە و پێویستە هێزە دیموکراتی - شۆڕشگێڕەکان تێکۆشانێکی دژە فاشیستی کاریگەر و دروست ئەنجام بدەن. دەبێت تێگەیشتنیان ڕاست بێت و بەرنامەیان ڕاست بێت و لەناو یەکێتیدا کار بکەن و هێزە بیانییەکانیش بەڕاستی تورکیایەکی دیموکراتیان بوێت.

پێویستە تورکیایەک بخوازن کە کێشەی کورد چارەسەر بکات. دەبێت لە بەرامبەر تورکە ڕەگەزپەرستە فاشیستەکان بوەستێتەوە. دەبێت لە بەرامبەر ئەو بەڕێوەبەریەی تورکیا بوەستێتەوە کە کورد قڕ دەکات. نابێت هاوبەش و هاوپەیمانی فاشیزم و کۆمەڵکوژی بن. بە پێچەوانەوە، ئەوان دەبێت هەستنە سەرپێ. ئەگەر ئەمە ڕووبدات ئەوا بەڕێوەبەریەکی ئەلتەرناتیڤی دیموکراتی لە تورکیا دەتوانێت نوێنەرایەتی هەموو گەلان بکات و دیکتاتۆری فاشیستی - ڕەگەزپەرستی تەیب ئەردۆغان – دەوڵەت باخچەلی بنبڕ بکات و تورکیایەکی دیموکراتی و کوردستانێکی ئازاد دروست بکرێت. تورکیایەکی دیموکراتیش دەبێتە هۆی، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتی. بەڕاستی ژیانێکی دیموکراسی و ئازاد لەسەر بنەمای ئازادی ژنان بۆ مرۆڤایەتی پێشکەش دەکات.

ژ.ت / ف.ق