دوران کاڵکان: پەکەکە لە ساڵی ٤٣هەمین دا جارێکی دیکە سەلماندی تێکناشکێت - نوێکرایەوە-

دوران کاڵکان ڕایگەیاند، ساڵی ٤٤ی پەکەکە هەم دەبێتە ساڵی بەرخۆدانێکی بەهێز و بەرنامە بۆ داڕێژارو و ڕێکخستنکراو لە دژی هێرشی فاشیستی – پاکتاوکار و هەم دەبێتە ساڵی سەرکەوتن لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە.

دوران کاڵکان ڕایگەیاند، ساڵی ٤٤ی پەکەکە هەم دەبێتە ساڵی بەرخۆدانێکی بەهێز و بەرنامە بۆ داڕێژارو و ڕێکخستنکراو لە دژی هێرشی فاشیستی – پاکتاوکار و هەم دەبێتە ساڵی سەرکەوتن لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بەبۆنەی ٤٤هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە باسی لە ڕاستیی ڕێبەرایەتی و بەرخۆدان لە ناو پەکەکە دا کرد.

دوران کاڵکان لە وتارێکدا، کە لە ماڵپەڕی پەکەکە ئۆنلاین (pkk-online) بڵاوی کردووەتەوە رایگەیاندووە: ڕێپێوانی رێبەرایەتی نیو سەدەیە لە دژی سەخترین و دژوارترین زۆرداریی مێژوو بەردەوامە. ڕێپێوانێکی مێژووییە، کە مانادارترین پێشکەوتنەکانی ئافراندووە. کاڵکان ڕاشیگەیاند، نابێت بەرخۆدانی ٤٣ ساڵ وەک بەرخۆدانەکانی پێشتر نیشان بدرێت و ئەوەشی ڕاگەیاند، ئەمساڵ بەرخۆدانی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ لە هەموو روویەک و لە هەموو ئاستێکدا ئەنجام دراوە.

دەقی نووسینەکەى دوران کاڵکان

"کۆیلایەتی بە پەکەکە کۆتاییهات و ئازادی سەرکەوت

ڕێپێوانی ڕێبەرایەتیمان دەگاتە نیو سەدە. ئەم پرۆسەیە لە مێژووی کوردستاندا جوانترین و مانادارترینە، کە خاوەنی ئیرادە و تێکۆشانی بێ هاوتای تێکۆشەری بووە. بە بۆنەی ساڵیادێکی نوێ دامەزراندنەوە، دۆستان، دوژمنان و هەموو کەس لە هەموو کات زیاتر قسە لەسەر راستیی پەکەکە دەکەن، لە راستیدا هەوڵ دەدەن بە شێوەیەکی روون و یەکپارچە و راست لێی تێبگەن.

پێش هەموو شتێک کۆیلایەتی لەگەڵ دامەزراندنی پەکەکە کۆتایی هات، ئازادی سەرکەوت. درۆ و هەڵەکان لابران و راستکرانەوە،  ڕاستی و ڕاستەقینەبوون سەروەر بوو. کەسایەتی و کۆمەڵگای کورد هەموو جۆرە دواکەوتووییەکی لەناوبرد و گەیشتە ئاستی ژیانێکی ئازاد و خاوەن ئیرادە. لە کوردستان لە ژێر زوڵم و ستەمی کۆمەڵکوژی – داگیرکاری - فاشیزمدا ڕێگری لە سڕینەوەی نەتەوەیی کرا و لەسەر هێڵی ئاپۆیی مێژووی ژیان و پێکەوەژیانی ئازادانەی گەلی کورد دەستیپێکرد. لە کوردستان ژیانەوەیەکی ئازاد و سەرلەنوێ بونیاتنانەوەى ڕاستەقینە دەستیپێکرد.

بە جۆش و پەرۆشییەکی زۆرەوە، ئێمە لە جەژنێکی نوێی حیزبداین. زۆر گرنگە بە بەهێزی قوڵبوونەوەی زیاتر جەخت لەسەر راستیی رێبەرایەتی و حیزب بکەینەوە و هەوڵ بدەین ئەو راستییە بە شێوەیەکی یەکگرتوانە و راست و دروست  تێبگەین، بە شێوەیەکی راست لە ساڵانی بەردەممان و داهاتووی حیزب و خەبات و تێکۆشان نزیک ببینەوە و ئەو ساڵانە بە شێوەیەکی ڕێک و پێک بژین. پێش هەموو شتێک ئەوە مەرجێکە، کە ئێمە بە بەهێزی لە راستیی پەکەکە و رێبەرایەتی و شەهیدان تێبگەین.

لەسەر ئەو بنەمایە لە جەژنێکی نوێی حیزبیدا بە دڵنیاییەوە ئێمە لە جۆش و خرۆشێکی گەورەداین، ئێمە راستیی حیزبەکەمان لە رۆح، هەستەکانی خۆماندا بە بەهێزی هست پێدەکەین. هاوکات ئێمە راستیی حیزبەکەمان و راستیی رێبەرایەتی و شەهیدان زۆر بە بەهێزتر تێدەگەین. لێرەدا بە قووڵی لە گرنگیی مێژوویی پەکەکە تێدەگەین، لە تایبەتمەندیی پێشەنگایەتیی تێدەگەین. وەک هەموو جارێک ٤٤ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبەکەمان لە رێبەرایەتی و شەهیدان پیرۆز دەکەین و پرۆسەیەکی هەڵمەتبەرانەى سەرلەنوێی بە پارتیبوون بەڕێوەدەبەین.

بەو تێگەیشتنە و لەسەر ئەم بنەمایە بەسەر هەموو ئەرکێکدا سەردەکەوین و هەڵمەتی 'کات کاتی ئازادییە' تەنها بەوە بە سەرکەوتن دەگات. ئێمە لەسەر هێڵی رێبەرایەتی و شەهیدان بۆ پراتیکبوونی راست و پێویست هێزی خۆمان لە رێباز و ئیرادەیەدا بەهێز دەکەین.

ڕێپێوانی نیو سەدەی رێبەرایەتیمان، وەک لە نموونەکانی رێپێوانەکانی پێغەمبەرانەدا بینراوە، لە دژی قورسترین و دژوارترین  زۆرداریی مێژوو، ڕێپێوانێکی مێژووییە، کە خەبات دەکات و تێدەکۆشێت و مانادارترین پێشکەوتنەکان دەئافرێنێت. ئاشکرایە هەموو ساڵێک لە مێژووی ٤٣ ساڵەی پەکەکەدا ساڵێکی وەها بووە و لە دژی دوژمنی پاکتاوکار - فاشیست تێکۆشانێکی بێ وچان و بێ هاوتا بەڕێوەچووە و لە ئەنجامدا دەستکەوتی گەورەی لەسەر بنەمای ئازادی و هەبوونی کورد لە ئاستی مێژووییدا ئافراندووە.

بەڵێ، هەموو ساڵێکی پەکەکە ساڵێکی گەورەی تێکۆشانە. ئەو هێزە داگیرکەر – پاکتاوکارانە، کە کێشەی کوردیان دروست کردووە، هەمیشە بە دڕندانەترین شێوە هێرشیان کردووەتە سەر پارتەکەمان، کە تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بەڕێوەدەبات، هەمیشە بە دڕندانەترین شێوە هێرشیان کردووەتە سەر رێبەرایەتی، کادر،  گەریلا، ڕێکخستنەکانی ژنان، گەنجان و وڵاتپارێزان.

ئێمە وەک بزووتنەوەی پەکەکە بووینە ئامانجی هێرشی ڕێکخستنکراو و بەرنامە بۆ دانراوی ناوچەیی و جیهانی بۆ لەناوبردن و پاکتاوکردنمان. ئەو هێزەی، کە ئەو هێرشەی بەڕێوەبرد فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپەیە. ئەو دیکتاتۆرە فاشیستە هەوڵیدا پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) وەک بەشێک لە هێرشە بەرنامە بۆدانراوەکانی خۆی بەکاربهێنێت.

بە کورتی ساڵی ڕابردوو سیستمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی جیهانی، کە کێشەى کوردی دروست کردووە، پێگەپارێز و دەوڵەتپەرەستانی نەتەوە – دەوڵەتی فاشیستیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نۆکەران و خیانەتکارانی کورد بە شێوەیەکی هاوبەش و نەخشە بۆ داڕێژراو هێرشیان کردە سەرمان.

باشە ئەو هێزانەى، کە پلانیان بۆ ئەو هێرشانە دانا و بەڕێوەیانەبرد و ئەوانەى دەستیان لە هێرشەکاندا هەبوو و تیایدا بەشدار بوون، ئامانجیان لەو هێرشانە چی بوو؟ ئاشکرایە دەیانەوێت ڕێبەر ئاپۆ و راستیی پەکەکە بێکاریگەر بکەن، بارزانی و هاوکاریی کورد زیاتر لاواز بکەن و کۆنترۆڵی تەواویان بەسەریاندا هەبێت و بیانخەنە ژێر کۆنترۆڵی تەواوەتیی خۆیان، لەسەر ئەو بنەمایەش دەیانەوێت هێزی ئازادیپارێز و دیموکراتیزەکردنی کوردستان لە ناوچەکە و جیهان لە ناو ببەن، سیستمی بەرژەوەندیی جیهانی و ناوچەییان، سیستمی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست و دواکەوتوویی لەسەر پێ رابگرن.

بۆیە ئێمە ناتوانین بەرخۆدانی ٤٣ ساڵە و هەروەها بەرخۆدانی ئەم ٣ – ٤ ساڵەی ڕابردوو وەک هێرش و بەرخۆدانی پێشوو پێناسە بکەین. لەو هێرشەدا لە هەموان زیاتر بەڕێوەبەریی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) زۆر بە کار هێنرا. ئیدارەی بارزانی بەڕاستیش ئیدارەیەکی بێ سوود و بێ کەڵکە. هەڵوێستی لە هاوکاری و خیانەت ئەولاتر و زیاترە. زۆر نزیکە لە پێناسەی "کەری ئەڵغام"، کە ڕێبەر ئاپۆ ئەو پێناسەی کردووە. هاوکات لەگەڵ ئەوەی کەرکوک و دەوروبەری لە دەست سەندراون، سەرۆکایەتیەکەشی لەلایەن ئەمریکا و کۆماری تورکیاوە دەستی بەسەردا گیراوە، هەڵوێستی مەسعود بارزانی هەڵوێستی خۆبەدەستەوەدان و سەرچەماندن و سەرنەواندنە. بۆ ئەوەى، ئەوەی ماوەتەوە لە دەستی خۆیدا بیهێڵێتەوە داوای هەرچییەکی لێدەکرێت ئەنجامی دەدات. بە تەواوی وەک هەواڵدەرێک خزمەت بە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە دەکات. وا بیر دەکەنەوە ئەگەر پەکەکە تێکبشکێت و پاکتاو بکرێت، کوردستان لە دەستی ئەواندا دەمێنێتەوە، ئەوە هیوا و حساباتی ئەوانە، بەڵام ئەوان خۆیان دەزانن، کە ئەوە وا نییە. کەوتوونەتە ناو داماوی و لاوازییەکی وەهاوە، کە تەنها بیر لەوە دەکەنەوە و دەڵێن، "ئێمە چەند دەتوانین بژین، چەند دەتوانین توانا و دەرفەتەکانی بەردەستمان بەکار بهێنین، دەبێت ئەوەندە و بەو رادەیە بەکاریان بهێنین".

ئەگینا خۆیان هەر ئەوەش دەزانن کاتێک پەکەکە بوونی نەبێت و لاواز ببێت ئەوانیش نابن و نامێنن. دەزانن هێرشەکە تەنها بۆ سەر پەکەکە نییە، بەڵکو لە پێش هەموو شتێکەوە بۆ سەر کەرکوک و بۆ سەر ئەوانیشە. دەیانەوێت پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)  زیاتر بکەنە خزمەتکار و نۆکەری خۆیان. بەرپرسان و جەنەراڵەکانی کۆماری تورکیا بە ئاشکرا ئاماژە بەوە دەکەن، کە بۆ ئەو مەبەستە لە کورد نزیک دەبنەوە. لەو بابەت و بوارەدا هیچ شتێکی نادیار و ناروون بوونی نییە. لەگەڵ ئەوەشدا پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) پێشەنگایەتی بۆ ئەو هێرشە فاشیستی – پاکتاوکارانەیە دەکات، کلکەسوتێی بۆ دەکات و چەنگی بۆ دەکوتێ و دووبەرەکێی قورس دروست دەکات و چاوساغییان بۆ دەکات و لەو چوارچێوەیەدا جموجوڵ دەکات.

ئێمەی بزووتنەوە و گەل لە ساڵی ٤٣هەمینی پەکەکەدا رووبەڕووی هێرشێکی گشتیی وەها، پلان بۆ دانراو  بووینەتەوە و لە دژی ئەوەش ئێمە بەرخۆدانێکی گشتی و هەمەلایەنەی شەڕی شۆڕشگێڕیمان بەڕێوەبرد.

هێرشەکان لە بنەڕەتدا و لە پێش هەموانەوە ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکەیان کردە ئامانج. لە ئیمڕاڵی قورسترین دۆخی گۆشەگیری و ئەشکەنجەیان سەپاندووە.

هەروەها هێرشە گشتیەکە، هێزەکانی گەریلای ئێمەی کردە ئامانج. لە هەر چوار پارچەی کوردستان هێرشی دوژمنکارانەی دژ بە گەریلاکانمان لە بەرزترین ئاستدایە. هێرشەکان بزووتنەوەی ژنان و گەنجانی ئێمەیان کردە ئامانج. گوشاری قورسیان خستە سەر ژنان و گەنجان. هەموو خەڵک و کرێکاران و کاسبکارانیان کردە ئامانج. سیاسەتی دیموکراتییان کردە ئامانج. پێش هەموو شتێک هەدەپە لە دەستگیرکردن زیاتریان بەسەردا هێنا. تەنانەت ئەگەر لایەنە سیاسییەکانی دیموکراتیش دەستی بەسەردا نەگرن لە دژی هەموو ئەمانە، ئێمە، بزووتنەوە و گەل، هێزە شۆڕشگێڕ- دیموکراتیکەکان هەوڵیاندا بەرخۆدانی گشتی ئازادی و دیموکراسی لەسەر ستراتیژی شەڕی شۆڕشگێڕانە پەرە پێبدەن.

بێگومان لە دژی ئەو هێرشەی کە باسمان کرد، بلە بنەڕەتدا بەرخۆدانی ئیمڕاڵی لە دژی فشار و ئەشکەنجە لە زیندانەکاندا گەورەترین بەرخۆدانە. لە مێژووی ئازادیدا لە دژی هێرشە قورسەکانی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمڕاڵی سەریهەڵدا. بەرخۆدانی ئیمرالی یەکێک لە گەورەترین سەرکەوتنە مێژووییەکانی بەدەست هێنا. هەر چەندە گوشار و ئەشکەنجەی دوژمنی فاشیستی بکوژی هەبێت، هەر چەند کۆمەڵکوژی کردبێت نەیتوانیوە بە ئەندازەی نوکە دەرزیەکیش ڕێبەرتی و بزووتنەوەکەمان لە هێڵی بەرخۆدان دوور بخاتەوە. درێژترین و مانادارترین و بەهێزترین بەرخۆدانی مێژووی ئێمە لەم پرۆسەیەدا و لە ئیمڕاڵی دروست بووە.  بەرخۆدانی ڕێبەرایەتیی ئێمە هەڵوێست و ویست و چالاکی نیشان داوە بۆ پوچەڵکردنەوەی هەموو جۆرە فشار و کوشتار و ستەم و لەناوبردن. پێگەی ڕێنەرتی لەم پرۆسەیەدا سەرکەوتوو بووە و ڕەنگە گەورەترین سەرفرازی و مەزنترین سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

بێگومان لەو ماوەیەدا هێزەکانی گەریلامان گەورەترین بەرخۆدانیان نیشاندا. بە شێوەیەکی کاریگەر پێشەنگایەتی ئەم بەرخۆدانەی کرد. لە دەوروبەری بەرخۆدانی شۆڕشگێڕانەی شەڕی حەفتانین، لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا تاوەکو سەرحەد، دێرسیم، مێردین، ڕۆژاڤا و باشور لە دەوروبەری هێزەکانی ئازادی بەرخۆدانی مێژوویی دروسی بوو. قارەمانێتی لە وەرخەلێ، زەندورا، گردی سوور، قارەمانێتی لە ئاڤاشین و مەتینا و زاپ دووبارەبوونەوەی ڕابردوو نییە. هەمووی نوێن، واتە، نوێنەرایەتی پێشکەوتنە نوێکان دەکەن. بەهۆیەوەیە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هەموو جۆرە تاوانێکی مرۆیی ئەنجام دەدات، چەکی کیمیایی بەکاردێنێت، بەڵام ناتوانێت لەبەرانبەر هێزەکانی گەریلا میلیمێک پێشبکەوێت و چەتەکانی ئاکەپە – مەهەپە ناتوانن لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا سەربکەون. لە ئاستی هەڵوەشاندن و بێچارەییدان.

لە ڕاستیدا بەرخۆدانی گەریلا پێشەنگایەتیی بەرخۆدانی کرد بۆ پوچەڵکردنەوەی هێرشی گشتی بە پیلانی لەناوبردن و لە سەختترین هەلومەرجدا بەرهەڵستییان کرد. گەورەترین بەربەستەکانیان شکاند.  لە دژی هەموو جۆرە فشار و هێرشی قورس قاڕەمانێتی گەریلا دوژمنی تێکشکاند.

هەروەها بە پێشەنگایەتیی پارتەکەمان و گەریلا، بزووتنەوەی ژنان گەنجانمان بەرخۆدانیان کرد. ئەو ژنانەی کە ڕووبەڕووی هێرشی گشتی فاشیست- بکوژ، هەراسانکردن، دەستدرێژی و کۆمەڵکوژکردن بوونەوە، هەموو هەلومەرجێکی سەختیان تێپەڕاند و پێشەنگایەتی بەرخۆدانیان کرد. ژنانی کورد لە چوار پارچەی کوردستان بەرخۆدانیان کرد. ئەم بەرخۆدانە لە تورکیا و ئەوروپا و جیهان بڵاوبووەتەوە. لە ناوچەکە و جیهان گەیشتوونەتە بەرزترین ئاست. ئەم بەرخۆدانە جیاوازییەکی گەورەی بۆ گەیشتن بە هێڵی ئازادی ژنانی ئاپۆیی و شۆڕشی ئازادی ژنان دروست کرد. لە لایەکەوە کاریگەری ئایدیۆلۆژی لە لایەکەوە بووەتە هێزێکی سەرنجڕاکێشی کردار و ڕۆڵی پێشەنگی هەبووە لە تێکشکاندنی هێرشی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە لە کوردستان. دەریخستووە کە شۆڕشی ئازادی ژنان دەبێتە بنەمای گۆڕانکاری و وەرچەرخانی کۆمەڵایەتی لە پرۆسەی داهاتوودا.

بزووتنەوەی گەنجانی ئێمە لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات گەورە بووە و ڕۆحییەت و دینامیزمی گەنجان بە زیندوویی هێشتەوە و لە بەرامبەر ئەو هێرشە بکوژە فاشیستانەدا خۆڕاگری دەکات. بە هەموو شێوەیەک گەلەکەمان لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕانەی کردووە بۆ شکاندنی هەموو جۆرە فشار و مەترسییەک.

خەباتی ئازادی کوردستان لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا بە بەرخۆدانی خۆی لە جیهاندا بەربڵاو بووە. لە ئاسیاوە بۆ ئەفریقا و ئەمریکا و ئەوروپا گەیشتە هێزی چەپی - سۆسیالیستی و ژنان و لاوان و کرێکاران و ڕەنجدەران بڵاوبووەوە. ڕاستیی ڕێبەرایەتیمان لە لایەن مرۆڤایەتییەوە بە چالاکی و فراوانبوونی بەرگری، بە هێزی فکری و لە چوارچێوەی هەنگاوی ئازادی ڕێبەر ئاپۆدا بڵاوبووەوە و ئازادی فیزیکی بووە تێکۆشانێکی جیهانی.

لە دۆخێکدا کە هێزە فاشیستە بکوژەکان و لایەنە نۆکەر و خائینەکان بۆ لاوازکردن و لەناوبردن و هێرشکردن لەسەر پەکەکە حسابیان دەکرد، بزووتنەوەکەمان هەنگاوی بەرخۆدانی " بەسە بۆ گۆشەگیری و داگیرکاری و فاشیزم! "کاتی ئازادیە" دەستپێکرد. هەنگاوی شکاندنی هەموو هێرشی فاشیست- بکوژ، تێکشکاندنی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە، هەڵوەشاندنی سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و ئازادکردنی جەستەیی رێبەری ئاپۆی گرتەبەر و بوو بە هەنگاوێکی بەم شێوەیەیەی گەورە.

ئەم هەنگاوە جارێکی تر هێزی پەکەکەی ئاشکرا کرد، دەریخست کە تێکچوونی پەکەکە مەحاڵە. بە ڕوونی نیشانی داوە کە هیچ هێرشێک ناتوانێت پەکەکە بڕووخێنێت و بەرەو دواوەی ببات و لە بەرخۆدان دووری بخاتەوە.

تەڤگەری ئازادیی ئێمە لە ٤٤مین ساڵیادی پارتەکەمان و تێکۆشاندا، بە هەنگاوی 'سەردەمی ئازادی' لە چوار پارچەی کوردستان و جیهان لە دژی هۆشمەندیی فاشیستی و سیاسەتی قڕکردن تێکۆشان گەش دەکات.

نەک تەنها گەلی کورد، گەنجان، ژنان، پارتەکەمان و گەریلا، بگرە هەموو چەوسێنراوەکان و مرۆڤایەتی، لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە دەوری تێکۆشانی ئازادی جەستەیی ئاپۆدا کۆبونەتەوە، ئێمە دەچینە ساڵی نوێی پارتەکەمانەوە. ئەم جۆرە دۆخە بەڕاستی بۆ یەکەم جارە روودەدات. زۆر بە ڕوونی دیارە کە ساڵی ٤٤مین ساڵی بەرخۆدانی بەهێز و پلانی بەهێز دەبێت، لە دژی هێرشی فاشیستی- قڕکەر و هەمیش لە ساڵێکداین کە بە بەرخۆدانی 'ئازادی' فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە تێکدەشکێت."

ف.ق / ژ.ت