دەوڵەتی داگیرکەری تورک شارەدێی مانگێشکی لە دهۆک بۆردوومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شاردەێی مانگێشکی سەر بە شاری دهۆکیان بۆردوومان کرد.

هێرشی داگیرکاری

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شاردەێی مانگێشکی سەر شاری دهۆکیان لە باشووری کوردستان بۆردوومان کردووە.

ئەو شوێنەی بۆردوومان کراوە نزیکەی ٣٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری دهۆک دوورە، دەربارەی زیانەکانی بۆردوومانەکە زانیاری ڕوون بەردەست نییە.

سەرچاوە خۆجێیەکان ئاشکرایان کرد، لە ئەنجامی بۆردوومانەکە ئاگر لە هەرێمەکە کەوتووەتەوە.

ڕاگەیاندرا هاوڵاتیان هەوڵیانداوە ئاگرەکە بکوژێننەوە، بەڵام هێشتا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.