دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئامێدی بۆردوومان کرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی ناوچەی ئامێدی بۆردوومان کرد. پاش هێرشەکە، ئاگر کەوتەوە.

بۆردوومان و ئاگرکەوتنەوە

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی مێجی و بورجیان لە ناوچەی ئامێدی سەر بە دهۆکی باشووری کوردستان بۆردوومان کرد. بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە.

زانراوە، زیانێکی مەزن گەیشتۆتە ماڵ و باغی گەل و بەهۆی بۆردوومانی چڕەوە نەیاتوانیوە دەستوەردان لە ئاگرەکە بکەن.