دەوڵەتی تورک ١٢ هاووڵاتیی لە ناوچەى برادۆست دەستگیرکرد

سوپای تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی برادۆستی باشووری کوردستان ١٢ هاووڵاتییان دەستگیرکردووە و ئەشکەنجەیان داون و ئەسپەکانیان کوشتون.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، سوپای تورکیای داگیرکەری ئێوارەی دوێنێ ١٢ هاووڵاتیی ناوچەی برادۆستیان دەستگیرکرد و ژمارەیەک ئەسپی هاوڵاتییەکانیشیان کوشتووە. هەروەها لە کاتی دەستگیرکردنیاندا هاووڵاتییەکانیان ئەشکەنجەداوە.

دەستگیرکراوەکان خەڵکی گوندەکانی دیلا، مالمالوک و میدان-ی سەر بە شارۆچکەى سیدەکانن لە ناوچەی سۆرانی هەولێرن.

شایەتحاڵێکی ڕووداوەکە ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ڕێگەیان پێدرا بچنە ناوچەکە بۆ کۆکردنەوەی گژ و گیا، سوپای تورک ڕێگەیان لێگرتوون و ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی ئەو گوندانە هەڵهاتوون. لەو کاتەدا سوپای تورک تەقەیان لێکردوون و ژمارەیەک لە ئەسپەکانیان کوشتون.

لەو هێرش و پەلامارەی سوپای تورکی داگیرکەردا ١٢ هاووڵاتی دەستگیرکراون و ئەشکەنجەدراون و ئەسپەکانیان کوژراون و تا ئێستاش چارەنووسی ئەو هاووڵاتییانە دیار نییە.

ژ.ت