دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر برادۆست: ٢ منداڵ برینداربوون

لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلەی سوپای تورکی داگیرکەر لە هەرێمی برادۆست ٢ کەس برینداربوون.

سوپای تورکی داگیرکەر لە شارۆچکەی سیدەکانی هەرێمی برادۆست دەستڕێژی گولـلەی لە خەڵک کرد. بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەردا ٢ منداڵ برینداربوون.

منداڵەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

هـ . ب