دەوڵەتی تورک جارێکیتر قەدەغەکارییەکانى لە وان درێژ کردەوە

دەوڵەتی تورک نزیکەى ٥ ساڵە لە وان هەموو جۆرە چالاکی، خۆپشاندان و کۆبوونەوەیەکی قەدەغە کردووە. ئەو دەوڵەتە جارێکیتریش بە پاساوی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو قەدەغەکارییەى درێژ کردەوە.

دەوڵەتی تورک لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ەوە هەموو جۆرە چالاکی، خۆپیشاندان، ستاند دانان، چادر هەڵدان، کۆبوونەوە، گردبوونەوە، فێستیڤاڵ، پێشانگا و سیمیناری لە شاری وانی باکووری کوردستان قەدەغە کردەوە و لەکاتەوە رێگای بە ئەنجامدانی هیچ یەک لەو چالاکییانە نەداوە.

پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە وان بۆ ماوەى ١٥ رۆژی تر ئەو قەدەغەکارییەی درێژ کردەوە.

دەوڵەتی تورک ئەمجارەش پاساوی درێژکردنەوەى قەدەغەکارییەکانی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا گەڕاندەوە.

ژ.ت