دەوڵەتى تورک لە رێگەى حازم باباتی جەردەوانەوە دارەکانی شاخی جودی دەبڕێتەوە

دەوڵەتی تورک لەسەر سنووری باشووری کوردستان لە چیای جودی لە رێگەى جەردەوانێک بە ناوی حازم بابات دەستیکردووە بە بڕینەوەی داری دارستای چیای جودی و هەموو رۆژێک ٤٢٠ تۆن داری ئەو دارستانە دەبڕنەوە و دەیبەن بۆ لیوای سەربازیی بەستا.

 بەپێی زانیارییەکان، دەوڵەتی تورک لە چیای جودی لە رێگەى جەردەوانێکەوە بە ناوی حازم بابات دەستیکردووە بە بڕینەوەى داری دارستانەکانی چیای دێرین و پیرۆزی جودی و هەموو رۆژێک بە لانیکەمەوە ٤٠٠ تۆن دار دەبڕنەوە و دارەکانیش دەبن بۆ ناو بنکەى سەربازیی لیوای بەستای سوپای تورکی داگیرکەر.

ئاماژە بەوەشکراوە، دارە بڕاوەکانی چیای جودی لەلایەن سەرەک جاشێک بە ناوی حازم بابات و براکەى بە ناوی کازم باباتەوە، لەو دابڕانە دەکڕێنەوە، کە بە پشتیوانیی دەوڵەتی و سوپاتی تورک و بەسەرپەرشتیی ئەو سەرەک جاشە و براکەی دەستیان بە بڕینەوەى دارەکان کردووە.

بەپێی ئەو زانیارییانە رۆژانە بەگشتی ٣٠ تراکتۆر و ٧٠ کەس کار لە بڕینەوەى و بردنی دارەکانی چیای جودیدا دەکەن.

ئەو ٣٠ تراکتۆرە هەموو رۆژێک هەر یەکەیان ٤ جار باری دار لە چیای جودی دەهێننەوە و هەر بارێکیشیان ٣ تۆن و ٥٠٠ کیلۆیە.

بەوەش رۆژانە ٤٢٠ تۆن دار لە چیای جودی دەبڕدرێتەوە و دارەکانیش دەبەن بۆ بنکەی سەربازیی لیوای بەستا.

ئاماژە بەوەش دەکرێت، ماوەی ٢ ساڵە بڕینەوە و قڕکردنی دارستان و لە ناوبردنی دارستانەکان بەو شێوەیە لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە ئەنجام دەدرێت.

ژ.ت