دەوڵەتی تورک لە ئامەد، کاری نائەخلاقی، مادەی هوشبەر بڵاودەکاتەوە

لەو شارانەی کە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری تێیدا ئەنجامدرا، دەوڵەتی تورک کاری نائەخلاقی، مادەی هوشبەر و قۆماڕ پەرە پێدەدات.

لە کوردستان سیاسەتی تواندنەوە و لەڕێلابردنی دەوڵەتی تورک بەردەوامە. بە تایبەتی لەو شار و ناوچانەی کە بەرخۆدانی بەڕێوەبەری تێیدا ئەنجامدرا، سیاسەتەکانی بۆ تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگای کوردی زیاد کردووە. بە تایبەتی لە ناوچەی سور و باخلاوی ئامەد. لەو ناوجانە کاری نائەخلاقی، مادەی هوشبەر زیادیان کردووە، پۆلیسی ئامەد بە تایبەتی کاری نائەخلاقی و مادەی هوشبەری کۆنتڕۆڵ کردووە و زیادی دەکات. پرسیار ئەوەیە کەگەڵ ئەوەی پاسەوان و پۆلیس شەو و ڕۆژ بە دەوریەی تایبەت لەناو شارەکەدا دەگەڕێن، بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ کاری نابەجێ و بازرگانی مادەی هۆشبەر زیادتر دەبێت.

دوکاندارێک کە چەندین ساڵە لە گەڕەکی عەلیپاشای سوور کار دەکات وتی، ماوەیەکی کورت لەمەوبەر، لەگەڵ هەندێک کەس کە مادەی تلیاک دەفرۆشن قسەی کردووە، دواتر چووە بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وتوە، بەڵام بابەتەکەیان شاردووەتەوە. دوای رووداوەکە کەوتوەتە گۆمانەوە، لەبەر ئەوەی هەم لە  خەمی گەنجاندایە و لەلایەکیش لێیان دەترسێت.

لە گەڕەکەکە بازرگانی مادەی هوشبەر و کاری نائەخلاقی زیادی کردووە. بە ڕۆژیش وەک ئەوەی کەس کاری بەو شێوەیە ناکات، دۆخێکی ئارام هەیە.

دانیشتوانێکی دیکەی تەمەن٣٥ سالی گەڕەکەکە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکرد رایگەیاند، گەڕەکەکەیان وەک جاران نییە، ناوی دوو کەسی ئاشکرا کرد کە کاری بازرگانی و نائەخلاقی دەکەن و وتی، کەسێک بە ناوی (ڕ.ئە) مادەی هیرۆئین و مادەکانی دیکەی هوشبەر دەفرۆشێت، لە ناوچەی سوور ئەو کارە دەکات و گەنجان دەخاتە تەلەوە. ئەو کەسە پەیوەندی بە پۆلیسەوە هەیە.

ئەو هاوڵاتیە دەشڵێت، کەسێک بە ناوی (ش.ی) ژنان لە لاڕێدا دەبات، کاری نائەخلاقیان پێدەکات و پەیوەندی ئەو کەسە بە خاوەندی باڕی (م. ئا) وە هەیە، ژنانی گەنج لەوێ کار دەکەن و وتی، "کاتێک ژنان دەیانەوێت لەم دۆخە رزگاریان ببێت، هەڕەشەیان لیدەکرێت و هەڵدەخەڵەتێنرێت و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا: کوڕی ئەو کەسەش هەمان کار دەکات. کاتێک باوکی ئامادە نەبێت، ئەو زوڵم لە ژنان دەکات. ئەم کەسانە کاری نائەخلاقی لە گەڕەکەکەیان زیاد دەکەن."

ف.ق