دەوڵەتی تورک ماڵەکانی گوندی شیلازێی تاڵانکردووە
گوندنشینانی شیلازێ پاش چەندین ساڵ گەڕانەوە گوندەکانیان، دووپاتی دەکەنەوە ماڵەکانیان وێرانکراوە و کەلوپەلەکانی نێو ماڵەکانیان تاڵانکراوە.
گوندنشینانی شیلازێ پاش چەندین ساڵ گەڕانەوە گوندەکانیان، دووپاتی دەکەنەوە ماڵەکانیان وێرانکراوە و کەلوپەلەکانی نێو ماڵەکانیان تاڵانکراوە.
دوای ئەوەی هاوڵاتیانی گوندی شیلادزێ لە ناوچەی بەرواری باڵای سەر بە ئامێدی، لەژێر فشاری دەوڵەتی تورک و پەدەکەدا گوندەکانیان پێ چۆڵکرابوو، دوای چەند ساڵێک گەڕانەوە بۆ گوندەکەیان.
پاش گەڕانەوەیان، گوندنشینان دیمەنی وێرانکردن و تاڵانکردنی ماڵەکەنیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن: "لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، ڕەز و باخ و بێستانەکانمان وێران کراوە، چەندین داری بەردارمان بڕدراونەتەوە، تیڤی و بەفرگر و کەلوپەلی نێو ماڵەکانیشمان دزراوە، هەندێک ماڵیش بە تەواوەتی تاڵانکراوە و وێران بوون."