دەوڵەتی تورک و پەدەکە جووتیاران ناچاردەکەن تەنها چەند کاتژمێرێک لە ڕەز و باغەکانیان کاربکەن

ئاسایشی پەدەکە بە ڕێکەوتن لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی میت و سوپای تورک، تەنیا پانزە ڕۆژیان بۆ جووتیاران و خەڵکی گوندەکانی بەرگارە دەستنیشان کردووە تا بچن بەرهەمەکانیان بچننەوە.

بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکان، ئاسایشی پەدەکە بە ڕێکەوتن لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی میت و سوپای تورک، تەنیا پانزە ڕۆژیان بۆ جووتیاران و خەڵکی گوندەکانی بەرگارە دەستنیشان کردووە تا بچن بەرهەمەکانیان بچننەوە.

 بەپێی سەرچاوەیەکان، تورکیا و ئاسایشی پەدەکە لە ئامێدی ژوورێکی هەماهەنگیان تایبەت بۆ چاودێریی جووڵە و هاتوچۆی جووتیاران پێک هێناوە، جووتیاران ناچار دەکەن تەنها چەند کاتژمێرێک لە ڕەز و باغەکانیان بمێننەوە.

هەروەها ئەوە پشتڕاست کراوەتەوە، تێکڕای هێڵەکانی پەیوەندیی ئێراق لە ناوچەکە پچڕاون و هێڵی تورک سێڵ لە ناوچەکە چالاکە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، لەم ڕۆژانەدا وەزیری دەرەوەی عێراق فواد حوسێن لەسەر پشکی پەدەکە و وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم باسی ئەوەیان کرد ڕێککەوتنێک لەگەڵ تورکیا بۆ دژایەتی پەکەکە ئەنجامدراوە.