"دەوڵەتی تورکیا لانەی پەروەردەکردنی تیرۆرستانە"
فەرمان هیدایەت نووسەری دیاری شاری کەرکوک پشتیوانی خۆی بۆ کەمپینی (دادپەروەری بۆ کوردان) ڕاگەیاند و دەڵێت: " دەوڵەتی تورک لانەی پەروەردەکردنی گروپە تیرۆرستانییەکانە لە ناوچەکە".
فەرمان هیدایەت نووسەری دیاری شاری کەرکوک پشتیوانی خۆی بۆ کەمپینی (دادپەروەری بۆ کوردان) ڕاگەیاند و دەڵێت: " دەوڵەتی تورک لانەی پەروەردەکردنی گروپە تیرۆرستانییەکانە لە ناوچەکە".
کەمپەینی واژو کۆکردنەوە بۆ دەرخستنی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆر، لە کوردستان و وڵاتانی جیهان بەردەوامە، لەسەر بانگەوازی دەستپێشخەری "دادپەروەری بۆ کوردان لە نێودەوڵەتیدا" لە ٣٠ وڵات، هەزار و سێ کەسایەتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کە ناسراون، لە کانونی یەکەمی ٢٠٢١ دا کەمپەینی " پێویستە پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت"یان راگەیاند. ئەم کەمپینەش بەردوامە و تەواوی کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو کامپینە ڕاگەیاند.
لەلای خۆیەوە فەرمان هیدایەت نووسەری دیاری شاری کەرکوک لە ڕێگەی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) پشتیوانی خۆی وەکو کەسایەتی و نووسەرێکی دیاری شاری کەرکوک بۆ کەمپینی "دادپەروەری بۆ کوردان" ڕاگەیاند.
پێویستە هەموو کوردێک چەک هەڵبگرێت لەبەرامبەر داگیرکاری تورکیا
فەرمان هیدایت نووسەری دیاری شاری کەرکوک، سەبارەت بە کەمپینەکە و هەروەها سەبارەت بە مێژووی دژایەتی دەوڵەتی تورکیا بەرامبەر کوردان وتی:" من وەکو نووسەرێک دەستخۆشی لە کەمپینی (دادپەروەری بۆ کوردان) دەکەم ، وێڕای تێبینم لەسەر تەواوی پارتەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان، بەرامبەر داگیریکاری تورکیا هیچ کەس و لایەنێک بە تیرۆرست نازانم و پێویستە هەموو تاکێکی کورد چەک هەڵبگرێت و خەبات بکات دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، چونکە دەوڵەتی تورکیا بە درێژایی مێژوو دژایەتی گەلی کوردی کردووە و زۆربەی سەرکردەی شۆرشەکانی کورد، لە سێدارەداران و لەناوچوون".
تورکیا زۆربەی سەرکردەکانی کوردی لە سێدارەداوە
هەروەها ئەو نووسەرە سەبارەت بە لە سێدارەدانی سەرکردەی شۆرشە یەک لەدوای یەکەکانی کورد لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە وتی: "تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک مێژوویەکی کۆنی هەیە و تەنانەت پیش کۆمەڵکوژکردنی ئەرمەنەکان تورک کوردی کۆمەڵکوژ کردووە و خاکی کوردیان داگیرکردووە، لە پاشای گەورەوە تاوەکو شێخ سەعیدی پیران، شێخ ڕەزای دەرسیم، کوڕی شێخ عوبەیدوڵای نەهری و چەند شۆرش و سەرکردەی شۆرشەکانی کورد لەڕێگەی خوێن ڕشتنەوە تورک هەڵسوکەوتی لەگەڵیان کردووە".
دەوڵەتی تورکیا لانەی پەروەردەکردنی تیرۆرستانە
هەروەها سەبارەت بە رۆڵی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە پەروەردەکردنی گروپە تیرۆرستیە توندڕەوەکانی ناوچەکە، ناوبراو ڕایگەیاند: "دەوڵەتی تورکیا خۆی ڕابەرایەتی تیرۆر دەکات لەناوچەکە و هەمووان دەزان کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لانەی پەروەردەکردنی تیرۆرستانی (داعش و ئەلقاعدە) بووە لەناوچەکە، پێویستە وەکو دەوڵەتێکی تیرۆرست مامەڵە لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بکرێت".
تا چەند ستەمکاری دوژمن زیادبێت، بەرخۆدانی کورد بەهێزتر دەبێت
لەکۆتایدا فەرمان هیدایەت نووسەری دیاری شاری کەرکوک، داوای کرد کە ناوی پەکەکە لە لیستی بەناو تیرۆر دەربهێنرێت و پشتیوانی خۆی بۆ کەمپینی(دادپەروەری بۆ کوردان) راگەیاند و وتی: "پارتی کرێکارانی کوردستان دژی چەواسنەوە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا خەباتی کردووە و پێویستە ناوی پەکەکە لە لیستی بەناو تیرۆر دەرکرێت و پێویستە نەتەوەیەکگرتووەکان و ولاتانی جیهان ئەو ڕاستیە بزانن کە کورد میللەتێکی ئاشتیخوازە و دوژمنانی ڕێگە نادەن بە ئاشتی بژێن، گەلی کورد گەلێکی قارەمانە و ئاشتی خوازە و ناچارکراوە بە هەڵگرتنی چەک، گەلی کورد هیچکات سەری شۆر ناکات لەبەردەم دوژمن. چەندە ستەمی دوژمنانی کورد زیاتر بێت خۆڕاگری و بەرخۆدانی گەلی کورد بەهێزتر دەبێت".
ف.ق