دەوڵەتی ئێران کۆڵبەرێکی کوشت

لە ئەنجامی دەستڕێژی گولەی هێزەکانی ئێران لەسەر سنووری شاری نەوسودی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆڵبەرێکی تر گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێزەکانی ئێران لە سنووری نەوسود دەستدڕێژیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە، لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی عەتا حوسەین بریندار بوو.

زانراوە عەتا حوسەین کە بۆ ماوەی ٩ ڕۆژ چارەسەری وەردەگرت، دوێنێ ئێوارە گیانی لەدەستداوە.