دەوڵەتی ئێران کەسێکی لە رۆژهەڵات رفاند
هێزەکانی ئێران لە گوندی سەرهەویەی شاری سنە کەسێکیان رفاند.
هێزەکانی ئێران لە گوندی سەرهەویەی شاری سنە کەسێکیان رفاند.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە کە هێزەکانی دەوڵەتی ئێران سامان میرزاییان لە گوندی سەرهەویەی سەر بە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رفاندووە.
راگەیەندرا کە سامان میرزایی بە بێ ئەوەی هیچ بڕیارێک دادگای پێنیشان بدرێت رفێندراوە و چارەنوسی نادیارە.
تائێستا هەوڵەکانی بنەماڵەکەی بۆ زانینی هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی راگرتنی سامان میرزایی بێ ئەنجام بووە.