دەوڵەتی ئێران لە پیرانشار کۆڵبەرێکی کوشت

لە پیرانشار لە ئەنجامی گولەبارانی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران، کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا.

دەوڵەتی ئێران لەسەر سنووری پیرانشار دەستدڕێژی گولەیان لە کۆڵبەران کرد. بەهۆیەوە محەمەد گەنجە گیانی لەدەستداوە. تەرمی محەمەد گەنجە لەژێر بەفردا مابووییەوە، پاش گەڕانی ٤٨ کاتژمێر تەرمەکەی دۆزرایەوە.

لەلایەکی ترەوە، ٤ کۆڵبەر لە هەرێمی سەوڵاوا و هەنگەژاڵ بەهۆی بەربوونەوە لە شاخ و ئەشکەنجەی هێزەکانی ئێرانەوە برینداربوون.

بەگوێرەی داتاکانی ساڵی ٢٠٢٣ ی کۆڵبەرنیوز، لە ئەنجامی دەستدڕێژی گولەی هێزەکانی دەوڵەت و تەقینەوە مین و ڕووداوەکانەوە ٢٩٩ کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە.