دەوڵەتی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوردێکی زیندانی کرد

دەوڵەتی ئێران، هێمن قولی هاوڵاتی کوردیی خەڵکی بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی زیندانی کرد.

کۆڵبەر نیوز ڕایگەیاند، هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی هێمن قولی زادە خەڵکی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی شارەکە کرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هاوڵاتییە پێشتر لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا لەلایەن لقی ١٠١ـی دادگای شاری بۆکان بە تۆمەتی “هاوکاریکردنی ئۆپۆزسیۆنە دژبەرەکانی ئێران” بە دوو ساڵ زیندانیکردن سزا درا.