دوو ساڵ سزای زیندانی بەسەر هاوسەرۆکی شارەوانی پێشووی جۆلەمێرگ سەپێنرا
دیلەک هاتیپئۆغلۆ هاوسەرۆکی پێشووی جۆلەمێرگ، کە لە زیدنانی سینجان، بۆ وان گواستراوەتەوە و ئەشکەنجەکرابوو و چارەنووسی نادیاربوو، ٢ ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
دیلەک هاتیپئۆغلۆ هاوسەرۆکی پێشووی جۆلەمێرگ، کە لە زیدنانی سینجان، بۆ وان گواستراوەتەوە و ئەشکەنجەکرابوو و چارەنووسی نادیاربوو، ٢ ساڵ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
دیلەک هاتیۆئۆغلۆ لە ١٢ی شوباتدا، کاتێک لە زیندانی سینجانی ئەنقەرە بۆ زیندانی پیتی تی وانی گواسترایەوە، لە زیندانەکە، داوای لێکرابوو خۆی رووت بکاتەوە و ئەویش قبوڵی نەکردبوو و بۆیەش ئەشکەنجەدرابوو.
کەمال یەشیلباغ باوکی دیلەک هاتیبئۆغلۆ رایگەیاند، چارەنووسی کچەکەی نادیارە و سەردانی لقی ئەدەنەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کردبوو.
دوای ئەوە، دانیشتنی دادگاییکردنی دیلەک هاتیپئۆغلۆ و نورولا چیفچی هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە و ٢٠ کەسی دیکەی ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی بەڕێوەچوو.
لە دانیشتنەکەدا، سێیەمین دادگای سزا قوڕسەکانی جۆلەمێرگ، بە بیانوی ئەوەی ئەرکی خۆیان خراب بەکارهێناوە، سزای زیندانی بەسەر سیاسەتمەدارە کوردەکاندا سەپاند.
دادگا سزای زیندانی ٢ ساڵ و ٢ مانگ و ٢٠ رۆژی بەسەر هاتیپئۆغلۆ و سزای ٥ هەزار و ٥٠٠ لیرەیشی وەک سزا بەسەر چیفچیدا سەپاند.
ئەندامانی دیکەی ئەنجومەنی شارەوانیش بە بیانوی خراب بەکارهێنانی ئەرکی خۆیان، سزای پارەیان بەسەردا سەپێنرا.
ف.ق